ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە دانوستانى مەسەدە و دیمەشقدا بڕیار لەسەر دروستکردنى کۆمیتەی هاوبەش درا
لەسەر بانگهێشتى بەشار ئەسەد، شاندێکى ئەنجوومەنى سوریاى دیموکراتیک (مەسەدە) سەردانى دیمەشق (شام) کرد و لە چاوپێکەوتنەکاندا بڕیار لەسەر دروستکردنی کۆمیتەیەکى هاوبەش درا. -
دەوڵەتى تورکیا لە گوندێکى ترى عەفرین دەستیکرد بە سوتاندنى دار و باخەکان
سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە گوندی سۆرخانێکێ لە شێراوى عەفرین لە ماوەى مانگێکدا ٤١ دۆنم زەویی و باخ و هەزاران داری سوتاند. -
سوپاى تورکیا گۆرانیبێژێکى عەفرینى رفاند و چارەنووسى نادیارە
سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى نزیکەى مانگێک لەوە پێش حەسەن عەبدۆی گۆرانیبێژیان رفاند و تاوەکو ئێستا چارەنووسى نادیارە. -
ئەسەد: بۆ ماوەیەکى درێژ پێویستمان بەمانەوەی سەربازانى رووسیایە لە سوریا
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆمارى سوریا رایگەیاند "سەربازانى رووسیا کە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە سوریادان، پێوییستیمان پێیان هەیە، کە ماوەیەکى درێژ بمێننەوە". -
بۆ جاری یەکەم شاندێکی مەسەدە بە فەرمی سەردانی دیمەشقی کرد
شاندێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی-مەسەدە، بە بانگهێشتی فەرمی حکومەتی سوریا سەردانی دیمەشقی کرد و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەرتەش و حکومەتی سوریا ئەنجام داوە. -
داگیرکەران دار زەیتوونەکانی عەفرین دەبڕنەوە و دەیفرۆشن بە تورکیا
لە عەفرین، داگیرکەران بە ڕفاندن و کوشتنی هاووڵاتییانەوە ناوەستن و دار زەیتوونەکانی ئەو شارەش دەبڕنەوە و دەیانفرۆشن بە تورکیا. -
توڕەیى زەیتون: لە عەزاز چەتەیەکى سوڵتان موراد کوژرا
ژوورى چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون رایگەیاند، لە عەزاز چەتەیەکى سوڵتان مورادى سەر بە دەوڵەتى تورکیا کوژرا. شەڕڤانان ڤیدیۆیى چالاکییەکەیان بڵاوکردەوە. -
لە ئیدلب تەقینەوەیەک ڕوویدا
لە شاری ئیدلب لە سووریا تەقینەوەیەک ڕوویدا. تەقینەوەکە لە هەرێمی جسر شغور روویدا، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیر کراوە. دەربارەی ئەنجام و زیانەکانی تەقینەوەکەوە تا ئێستا زانیارییەکی روون لە بەردەستدا نییە. -
لە هێرشێکی خۆکوژیدا لەسوەیدا-ی سووریا زیاتر لە١٠٠کەس کوژران
چەتەكانی داعش لە هەرێمی سوەیدا-ی سوریا هێرشی خۆكوژییان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ كەس كوژران. -
یەپەگە دەربارەی بە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر سەرێکانی ،بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی - یەپەگە دەربارەی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەرسەرێکانێ کە ٢هاووڵاتی مەدەنی تێیدا برینداربوون بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.یەپەگە ڕایگەیاند کە وەڵامی هێرشە کە دراوەتەوە وشەرڤانێکی ئێمە لە کاتی پاراستنی هاووڵاتیەکی مەدەنی دا برینداربووە . -
بازاڕی کۆبانێ و ئاپێ نەبۆ
هەر وەکچۆن کۆبانێ بە بەرخۆدانی خۆی بوو بە سیمبول، بەهەمان شێوەش لەناو شارەکەدا چەندین سیمبول چ لە شوێن و چ لە کەسەکانیدا هەیە. لە بازاڕی کۆبانێ سیمبولێکی سەرنجڕاکێش هەیە، ئەویش ئاپێ (مام) نەبۆی شێخ حەسەنە. -
سەربازانى تورکیا لە سەرێکانیى حەسەکە ٢ هاووڵاتییان بریندار کرد
هێزە داگیرکەرەکانى تورکیا تەقەیان لە گەڕەکێکى ناوچەى سەرێکانیى سەر بە کانتۆنى حەسەکە کرد. بەهۆی ئەو هێرشەى سەربازانى تورکیاوە ٢ هاووڵاتى برینداربوون. -
لە شەدادێ تەقینەوەیەک روویدا
لە ناوچەى شەدادێ لە کانتۆنى حەسەکە تەقینەوەیەک روویدا و بەو هۆیەوە کەسێک کوژرا و ٥ کەسى تر برینداربوون. -
سووپای تورکیا هێرشی کردە سەر گوندی عەلی شار لە کۆبانێ
سەربازەکانی سووپای داگیرکەری تورکیا کە لەسەر سنووری هێڵی شاری کۆبانێ جێگیر بوون، گولەبارانی گوندی عەلی شاری کۆبانێیان کردووە. ئەو گوندە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ وە. -
قەسەدە لە دەیرئەزۆر ٣٥ کیلومەتر پێشڕەوییان کردووە
هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە بە ئامانجی پاککردنەوەی ناوچەکە لە چەتەکانی داعش لە دەیرئەزۆربەردەوامە. شەڕڤانانی قەسەدە لەموەی ٢٤کاتژمێردا ٣٥ کم پێشڕەوییان کردووە. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لەعەفرین دوو برایان کوشت
چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەبەردەوامی کردەوە دژە مرۆییەکانی خۆیاندا لە عەفرین، دوو برایان ڕفاندووە و پاش ئەشکەنجەیەکی زۆر هەر دوو براکەیان کوشتووە. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین ٣٠ هاووڵاتی مەدەنیان رفاند
ڕاگەیەنرا کە رۆژی ٢٢ تەمموز/٣١ی پووشپەڕ چەتەکانی بەرەی شام ٣٠ هاووڵاتی مەدەنیان لە گوندی چەقەلە-ی سەربە ناوچەی شێی-ی عەفرینیان ڕفاندووو و بۆ ئازاد کردنی هەر کەسێک داوای ٣ هەزاردۆلار ئەکەن .دەوترێت کە ١٣ کەس ئازاد کراون و چارەنووسی ١٧ کەسەکەی دیکە نادیارە. -
چەتەکانی تورکیا لە عەفرین پیرەمێردێکیان ڕفاند
چەتەکانی سووپای تورکیا، پیرەمێردێکیان بەناوی شاهین بەغدادی لە عەفرین ڕفاند و ئەشکەنجەیان دا. -
جموجوڵى سەربازیی تورکیا لەسەر سنووری سەرێکانیی رۆژئاواى کوردستان
سووپای داگیرکەری تورکیا، چەندین تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی بردووەتە سەر سنووری شاری سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان. -
تەرمی ئارین قامیشلۆ شەڕڤانی یەپەگە بە خاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل 'یەپەگە'، ئارین حاجی ناسراو بە ئارین قامیشلۆ، لە ناوچەی تل کۆچەر لەکاتى ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا شەهیدبوو. دوێنێ بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک لە قامیشلۆ بە خاک سپێردرا. -
زنجیرەیەک تەقینەوە لە شەهبا ڕوویدا
لە گوندی باب لەیموون-ی شەهبا لە کاتی کۆبونەوەی داگیرکەرانی تورکیا وگروپە چەتەکان-ی سەر بە تورکیا تەقینەوە ڕوویدا.هەروەها لە پێش مەجلیسی ئیختەرێن کە لەلایەن داگیرکەرانەوە دامەزراوە تەقینەوەیەکی دیکە ڕوویدا. -
سوپای تورکیا وچەتەکانی ئاگریان لە چیای هەوار-ی عەفرین بەردا
سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لە درێژەی کردەوە دژە مرۆییەکانیان ئاگریان بەردایە چیای هەوار-ی عەفرین. -
لە عەفرین سەرچەتەیەکی فەیلەق-ی شام کوژرا
ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون ڕایگەیاند، کە لە چالاکییەکدا هێزەکانیان سەرچەتەی گروپی چەتەکانی فەیلەقی شام-یان لە عەفرین کوشت. -
گیانبەختکردووی سوریانی ڕامی زەیا داڤید لە تربەسپی بە خاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازیی سوریانی ڕامی زەیا داڤید 'کارلۆس'، کە لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکەکانیدا، بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە شەهید بوو، لە گۆڕستانی هۆریی تربەسپی بە خاک سپێردرا. -
شایەت حاڵێک باسی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین دەکات
هاووڵاتییەکی خەڵکی عەفرین کە توانیویە لەدەستی داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا هەلبێت ، باس لە توندوتیژیەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەربە خەڵکی عەەفرین دەکات .