ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
چەتە داگیرکەرەکان لە عەفرین ٩ هاووڵاتیی مەدەنییان ڕفاند
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و گروپی چەتەکانیان، لە گوندی بادینای ناوچەی ماباتا لە عەفرین، ٩ هاوڵاتی مەدەنییان ڕفاند، کە یەکێکیان ژنە. -
سیپان حەمۆ: ئەگەری ئەوە هەیە هێز رەوانەى سوەیدا بکەین
سیپان حەمۆ فەرماندەى گشتیى یەپەگە رایگەیاند، بۆ ئەوەى سوەیدا لە تیرۆر رزگار بکرێت ئامادەن هێز رەوانەى سوەیدا بکەن. حەمۆ راشیگەیاند، چالاکییەکانیان لە عەفرین زۆر زیاتر دەبێت. -
عەفرین کراوەتە شارى تارمایى
عەفرین ماوەى چەند مانگێکە لەلایەن دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانییەوە داگیرکراوە و بەهۆى زوڵمەکانیانەوە ژیانیان لە شارەدا نەهێشتووە. دواى داگیرکەرییەکەى دەوڵەتى تورکیا، عەفرین بووە بە شارى تارمایى. -
لە باکووری سوریا بەڕێوەبەرایەتیى مەدەنیى هاوبەش دادەمەزرێت
لە باکووری سوریا بەرێوەبەرییەکى مەدەنیى دادەمەزرێنرێت، کە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی هەموو بەڕێوەبەرییە خۆسەرەکان و ئەنجومەنە مەدەنییەکان دەکات. -
قەسەدە: هەموو ناوچەکانى دێرەزۆر و سنوورى نێوان سوریا و عێراق کۆنترۆڵکران - نوێکرایەوە
شەڕڤانانى قەسەدە هەموو ناوچەکانى دێرەزۆریان بە تەواوی لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکرد. هەروەها هەموو ناوچە سنووریەکانى نێوان عێراق و سوریا یانکۆنترۆڵکرد و ئارامی و ئاسایشى ئەو ناوچەیەشیان دەستەبەرکرد. -
لە دێرەزۆر ٣ چەتەى داعش دەستگیرکران
شەڕڤانانى قەسەدە دواى ئەوەى هەموو ناوچەکانى دێرەزۆریان رزگارکرد، ٣ چەتەى داعش کە خۆیان لەناو هاووڵاتییاندا شاردبوویەوە دەستگیرکرد. -
قەسەدە تەواوی ناوچەکانی دەێرەزۆری کۆنتڕۆڵ کرد
شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک -قەسەدە ناوچەکانی دەرووبەری دەێرەزۆریان بەتەواوی کۆنتڕۆل کردووە.لە ئیستادا سنوورەکانی نێوان عێراق وسووریا بە تەواوی لە ژیر کۆنتڕۆڵی شەڕڤاناندایە. -
لەعەفرین ٩چەتە وسەربازی سوپای تورکیا کوژران
لەچالاکییەکی شەڕڤانانی یەپەگە/یەپەژە لە عەفرین بەلانی کەم ٩ چەتە وسەربازی سوپای تورکیای داگیرکەرکوژران. -
بە هۆی تەقینەوەی مین لەحەلەب ١٤ کەس کوژران
لە هەرێمی شێخ نەجار-ی حەلەب مینێک-ی چێنراوەی چەتەکانی داعش تەقییەوە. بەهۆی ئەو تەقینەوەیە ١٤ هاووڵاتی مەدەنی کوژرا. -
پۆلیسی سه‌ربازیی ڕووسیا له‌سه‌ر سنووری سووریا و ئیسرائیل جێگیر ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر سنووری سووریا و هه‌رێمی گۆلان كه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیركراوه، پۆلیسی سه‌ربازیی ڕووسیا جێگیر ده‌كرێت و خاڵی چاودێریكردنیشی لێ دروست ده‌كرێت. -
كانتۆنی عه‌فرین: به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌فرین ده‌ده‌ین
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، هاوشێوه‌ی پێداگریكردن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ل بۆ كۆبانێ و شه‌نگال، ئه‌وانیش به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌فرین ده‌ده‌ن. -
دەوڵەتى تورکیا ٩ هاووڵاتیى تری عەفرینى رفاند
سەربازان و چەتەکانى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر لەناوچەى ماباتاى عەفرین ٩ هاووڵاتییان ئەشکەنجەکرد و دواتر رفاندنیان. تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێکیش لەبارەى چارەنووسیانەوە لە بەردەستدا نییە. -
رێکخراوی لێبوردنى نێودەوڵەتى: تورکیا لە عەفرین داگیرکەرە
رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى رایگەیاند، لە عەفرینی داگیرکراودا مافەکانى مرۆڤ لە ئاستێکى مەترسیداردا پێشێڵ دەکرێت. راشیگەیاند، تورکیا عەفرینى داگیرکردووە بەرپرسی ئەو پێشێلکارییانەیە. -
شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌گه له چه‌می فوراتدا شه‌هید بوو
شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه مه‌روان كۆبانێ (محه‌مه‌د ئه‌بوود) له هه‌رێمی ڕه‌قا له كاتێكدا مه‌له‌وانی له چه‌می فوراتدا ده‌كرد، ژیانی له‌ده‌ستدا. -
چەتەکان دەوڵەتی تورکیا بازاری عەفرینیان گەمارۆداوە
لەبەردەوامی کردەوە دژە مرۆییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر وچەتەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بازاڕی گەل (بازاری شەعب)-ی عەفرین، لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە گەمارۆدرا و ٣ هاوولاتییان ڕفاند. -
٥٨ گەنج بەشداری ناو ڕیزەکانی یەپەگە بوون
لە شاری حەسەکە ٥٨ گەنج دوای تەواوکردنی خولی پەروەردەی سەربازی وبیردۆزی بە ئامانجی پاراستنی گەلانی ڕۆژئاوا-باکووری سووریا بەشداری ناوڕیزەکانی یەپەگە بوون. -
له جندرێس به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چه‌ته‌كان جوتیارێك بریندار بوو
جوتیارێك كه له ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین باخچه‌كه‌ی خۆی ده‌كێڵا، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بریندار بوو. -
یەپەگە: لە عەفرین ٣ چەتە کوژران
ناوەندى راگەیاندنى یەپەگە لەبارەى چالاکییەکانی رۆژی ٢٨ى تەمووز، کە شەڕڤانان لە عەفرین ئەنجامیداوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. یەپەگە رایگەیاندووە، لەو چالاکییانەدا ٣ چەتە کوژراون، کە یەکێکیان سەرچەتەى فەیلەقی شام بووە. -
لە کۆبانێ یەکەم خانەى بێسەرپەرشتان دەکرێتەوە
بە دەستپێشخەریى ئەنجوومەنی (وەقفی) ژنانى ئازاد لە رۆژئاوا، لە کۆبانێ یەکەم خانەى بێسەرپەرشتان دەکرێتەوە. ئامانجی خانەکە ئەوەیە خاوەندارى لەو منداڵانە بکات، کە لە شەڕدا بنەماڵەکانیان لە دەستداوە. -
له خاڵێكی چه‌ته‌كان له گوندی باسووتی شێراوا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا
له‌و شوێنه‌ی كه چه‌ته‌كانی داعش له گوندی باسووتی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین تیایدا جێگیربووبوون، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. -
چه‌ته‌كانی داعش له سوه‌یدا لایه‌نی كه‌م ٣٦ ژن و منداڵیان ڕفاند
چه‌ته‌كانی داعش له دژی شاری سوه‌یدای سووریا هێرشێكی ڕێكخراویان ئه‌نجامدا و لایه‌نی كه‌م ٣٦ ژن و منداڵیان ڕفاند. -
چه‌ته‌كانی توركیا له حه‌له‌ب یه‌كتر ده‌كوژن
له ناوچه‌ی ئه‌خته‌رینی حه‌له‌ب چه‌ته‌كانی به‌ره‌ی ٥١ و سوڵتان موراد له یه‌كتریان دا و چه‌ندین چه‌ته‌یان له یه‌كتر كوشت. -
لە عەفرین ١١ سەرباز و چەتەى تورکیا کوژران
یەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامى چالاکیى شەڕڤاناندا ١١ سەرباز و چەتەى دەوڵەتى تورکیا لە عەفرین کوژران. -
ساڵح موسلیم: دەمانەوێت سیستمێکى دیموکراتیک لە سوریا جێگیر بکرێت
ساڵح موسلیم لەبارەى چاوپێکەوتنەکانى مەسەدە و حکومەتى سوریا رایگەیاند، گەڕانەوە بۆ سیستمى پێشوو و دیکتاتۆری نابێت. راشیگەیاند "دەمانەوێت سیستمە دیموکراتیکەکەمان بە تەواوى سوریادا بڵاوبکەینەوە". -
لە عەفرین ٣ هاووڵاتیى تر رفێندران
سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى لە گوندی مۆساکا لە ناوچەى راجۆی عەفرین ٣ هاووڵاتیى تریان رفاند.