ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
چەتەکان-ی دەوڵەتی تورکیا جندرێسیان گەمارۆداوە
چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ناوچەی جندرێس-ی - عەفرینیان گەمارۆداوە و ڕێگانادەنە هیچ هاووڵاتییەک لە شارۆچکەکە بچێتە دەرەوە، هەروەها گەنجێکی خەڵکی ئەو شارۆچکەیەشیان کوشتووە. -
لە عەفرین گەنجێکی دیکە بە دەستی چەتەکانی سوپای تورکیا کوژرا
لە ناوچەی جندرێس-ی عەفرین کە سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی گەمارۆیان داوە، گەنجێک بەناوی عەبدۆمحەمەد تۆبال بەدەستی چەتەکانی سوپا تورکیاوە کوژرا. -
لەئەنجامی بۆردومانەکانی ڕژیمی سووریا لە دەرعا ٢٦هاووڵاتی کوژران
لە گوندەكانی ڕۆژئاوای درعا ، بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ڕژیمی سووریا ٢٦هاووڵاتی کوژران. ١١ کەس لە قوربانییەکانی ئەو بۆردومانە منداڵن. -
دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ
پارێزەر محەمەد خەلیل ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و ئەوانیش ئەو تاوانانەی جەنگیان کردووەتە بە بەڵگە و دیکۆمێنت. جەختیشی لەوە کردەوە، ئەو تاوانەیان بەڵگە و دیکۆمێنت کردووە و گەیاندووەتە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان. -
لە چالاکیى ئۆپراسیۆنى توڕەیى زەیتوندا لە ئیدلب چەتەیەکى تورکیا کوژرا
ژوورى ئۆپراسیۆنى توڕەیى زەیتون رایگەیاند، هێزەکانیان لە ئیدلب لە دژى چەتەیەکى تورکیا بە ناوى ئەبو یەحیا حەمەوی ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ئەو چەتەیە کوژراوە. -
گەردەلوولی جەزیرە: ١٦ گوند ڕزگارکران
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە،ئاشکرای کرد کە چوارچیوەی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە دا شەڕڤانان ١٦ گوندیان ڕزگار کردووە. -
بەدەیان جوان لەحەلەب بەشداری ناو ڕیزەکانی پەپەگە بوون
٤٠ جوان لە شاری حەلەب دوای تەواو کردنی خولی پەروەردەی سەربازی و سیاسی، بەفەرمی بەشداری ناو یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە بوون. -
وتەبێژى یەپەگە: بە دڵنیاییەوە عەفرین رزگار دەکەین
نوری مەحمود وتەبێژى یەپەگە رایگەیاند، رزگارکردنى عەفرین بۆ ئەوان پێوەر و ئامانجی سەرەکییە. راشیگەیاند "بە دڵنیاییەوە عەفرین رزگار دەکەین". -
لە ڕۆژئاوای کوردستان شۆڕشی ۱۹ی تەموز بە خۆشیی و شایی پیرۆز کرا
شەشەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ۱۹ی تەموزی ڕۆژئاوا، لە چەندین شاری ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا پیرۆز کرا. -
چیرۆکى دڕندەیى دەوڵەتى تورکیا و چەتەکان لە عەفرین دەگێڕێتەوە
دەوڵەتى تورکیا و گروپە چەتەکانى لە دواى داگیرکردنى عەفرین هێرشیان کردە سەر بنەماڵەى (ئە،ش) و ٣ کەس لە ئەندامانى ئەو بنەماڵەیە بەهۆى زووڵمەکانى تورکیا وچەتەکانیەوە گیانیان لە دەستدا. چەند کەسێکى تری ئەو بنەماڵەیەیان بە قورسى ئەشکەنجەکرد. -
سوپای داگیرکەری تورکیا لە عەفرین شەش هاووڵاتی دیکەیان ڕفاند
سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی لە ناوچەی جندرێس-ی عەفرین شەش هاوڵاتییان ڕفاندووە و چارەنووسیان نادیارە. -
ساڵح موسلیم: ئێمە لەسەر ڕێگای ڕاستین و سەردەکەوین
سالح موسلیم بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی تەڤ-دەم ، لەسەرهەفتەمین ساڵی شۆڕشی ڕۆژئاوا دوا و دەستنیشانی کرد گەل بە هێزی خۆی لەدژی هەموو هێرشێک وەستانەوە. موسلیم ڕاشیگەیاند کە ئەوان بە هێڵی سێیەم دەستیان بە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد و لەسەر ئەوهێڵەش دەمێننەوە. -
"شۆڕشەکەمان بەرهەمی ڕەنجی ٤٠ ساڵە"
هەدیە ڕامۆ کە بە شێوەیەکی چالاک بەشدارە لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوادا و تەنانەت منداڵەکانیشی کردووە بە شەڕڤان. جەختی لەوە کردەوە، شۆڕشی ڕۆژئاوا ئەنجامی تێکۆشانی ٧ ساڵ نییە، بەڵکو ئەو شۆڕشە بەرهەمی تێکۆشانی ٤٠ ساڵە. -
ئەو رۆژەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى هەژاند؛ ١٩ى تەمووزی ٢٠١٢
رۆژئاوا کە بچووکترین بەشى کوردستانە لە ١٩ى تەمووزی ٢٠١٢ەوە لەو کۆبانێ-یەوە شۆڕشى رۆژئاواى کردە دیاى بۆ هەموو جیهان. -
یەپەژە: شۆڕشی ڕۆژئاوا بوو بە سەرچاوەی ئازادیی هەموو ژنانی جیهان
فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن 'یەپەژە'، بە بۆنەی شەشەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاواوە کە لە ١٩ ی تەموزی ٢٠١٢دا هەڵگیرسا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەستنیشانی کرد، شۆڕشەکەیان بووە بە سەرچاوەی ئازادیی هەموو ژنان. -
لە ئیدلب تۆڵەى عەفرین دەکرێتەوە؛ ٥ چەتە کوژران
شەڕڤانانی ژوورى توڕەیى زەیتون لە ناوچەى ئەتمەى ئیدلب چالاکییەکیان لە دژى چەتەکانى دەوڵەتى تورکیا ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٥ چەتەى فەیلەقی شام کوژران و ٦ چەتەى تریش برینداربوون و عەمبارى چەک و تەقەمەنییەکانیشیان تەقێنرایەوە. -
داگیرکەران لە عەفرین هاووڵاتییەکى تریان کوشت
عەبدولڕەحمان خەج خەلیل هاووڵاتیى تەمەن ٤٠ ساڵى عەفرینى لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە کوژرا. -
"یەک زمان و یەک مەزهەب بەسەر عەفرینى داگیرکراودا دەسەپێندرێت"
ڕێکخراوی گەلانى هەڕەشە لێکراوە لە ئەڵمانیا رایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا دژ بە کوردان و گروپە ئایینییەکانی تر لە عەفرین شەڕ دەکات. ئەو ڕێکخراوە راشیگەیاند، یەک زمان و یەک مەزهەب بەسەر گەلانی هەرێمەکەدا دەسەپێندرێت. -
سوپای تورکیا لە عەفرین هەشت هاووڵاتی مەدەنی دیکەی ڕفاند
سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لە ناوچەی ماباتا-ی عەفرین ماڵی هاووڵاتیان دەسوتێنن و ٨هاووڵاتی مەدەنی-یان ڕفاند. -
ڕادیۆ دەنگی حەیات دەستی بە پەخش کرد
ڕادیۆ دەنگی حەیات(دەنگی ژیان) لەباکووری سووریا دەستی بە پەخش کرد. -
لە گورزی یەپەگەدا لە عەفرین ١٢ سەرباز و چەتەی تورکیا کوژران
ناوەندى راگەیاندنى یەپەگە رایگەیاند، لە چالاکیى رۆژانی ١١ تاوەکو ١٥ى تەمووز لە عەفرین دا ١٢ سەرباز و چەتەى تورکیاى داگیرکەر کوژران و ٤ چەتە و سەربازێکیش برینداربوون. -
ئەنجامنامەى کۆنگرەى مەسەدە بڵاوکرایەوە
سێیەمین کۆنگرەى ئەنجوومەنى سوریاى دیموکراتیک (مەسەدە)، کە لە شارى تەبقا بەڕێوەچوو کۆتایى بە کارەکانى هێنا. لە کۆنگرەکەدا هاوسەرۆکان و دەستەى نوێى ئەنجوومەنەکە هەڵبژێردران و ئەنجامنامەى کۆنگرەکەشیان بڵاوکردەوە. -
هاوسەرۆکانی نوێى مەسەدە هەڵبژێردران
لە کۆنگرەی سێیەمی ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە)دا ئەمینە عومەر و ریاز دەرار بە هاوسەرۆکانی نوێی مەسەدە هەڵبژێردران. -
سوپای تورکیا لەماباتا-ی عەفرین دەستی کردووە بە سووتاندنی ماڵی هاووڵاتیان
سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە ناوچەی ماباتا-ی عەفرین، ئاگریان بەرداوەتە ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنی و نزیکەی ١٥ ماڵ سووتاون. -
مەسەدە سێیەمین کۆنگرەى خۆى ئەنجام دەدات
ئەنجوومەنى سوریاى دیموکراتیک (مەسەدە) ئەمڕۆ سێیەمین کۆنگرەى خۆى بەڕێوەدەبات.