ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
كۆنفرانسی ڕزگاركردنی عەفرین بەڕێوەچوو
کۆنفرانسی ڕزگارکردنی عەفرین لە کانتۆنی شەهبا بەڕێوە چوو. بەمەستی زگارکردنی عەفرین بانگەوازی بەشداربوونی گشتی کرا. -
ئەو سەرچەتەیەی ئاکەپە لە لازقیەوە هێنابوویە عەفرین کوژرا
سەرچەتەیەک بە ناوی ئەبو ئەحمەد کە یەکێک بوو لە سەرچاوە سەرەکییەکانی میدیاکانی تورک، لە عەفرین کوژرا. -
ڕژێمی سوریا: ئەمەریکا بنکەیەکى سەربازیى بۆردومان کردین
هێزەکانی لایەنگری ڕژێمی سوریا بانگەشەی ئەوە دەکەن، ئەمەریکا بۆمبارانی بنکەیەکى سەربازیانی لەسەر سنوری عێراق دا کردووە و بەلانیکەمیشەوە لەو بۆردومانەدا ئەفسەرێکیان کوژراوە. -
شەڕڤانانی قەسەدە گوندی زیبە-یان ڕزگار کرد
شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک 'قەسەدە'، لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەردەلولی جزیر دا گوندی زیبە-یان ڕزگار کرد، کە ٦ کیلۆمەتر لە سنەوری عێراقەوە دوورە. شەڕڤانان ئەو گوندەیان بە تەواوەتی لە چەتەکانی داعش پاککردەوە. -
چەتەکانی تورکیا دارستانەکانی دورگە-ی مەیدانکێی عەفرین-یان سوتاند
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە بەردەوامی تاوانەکانیاندا لە دژی گەلی عەفرین ، دارستانەکانی دورگە لە گوندی مەیدانکێ-ی ناوچەی ماباتایان سوتاند. -
یەپەگە: لە عەفرین ٧ داگیرکەری سوپای تورکیا کوژران
شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لەعەفرین لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ سەرباز و٥ چەتەی سوپای تورکیا کوژران. -
لە عەفرین ٢ تەقینەوە روویاندا
ناوەندی شارى عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتى تورکیا و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، ٢ تەقینەوەى یەک لە دواى یەک تیایدا روویدا. -
چەتەکان لە عەفرین پزیشکێکیان تیرۆر کرد و گەل ڕژانە سەر شەقامەکان
چەتەکانی سوپاى ئازادى سوریای سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، لە عەفرین پزیشکێکیان تیرۆر کرد. دانیشتوانی شارەکەش ڕژانە سەرشەقامەکان و ناڕەزایەتییان نیشاندا. چەتەکان دیسانەوە هێرشیان کردەوە سەر گەل. لەئاکامی ئەو هێرشەشدا ژنێک گیانی لەدەستدا. -
ئاکەپە چەتەکانی جەرابلوس و عەزاز بۆ هێرشکردنە سەر قەندیل کۆدەکاتەوە
دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر بۆ ئەوەى هێرش بکاتە سەر قەندیل، لە جەرابلوس وعەزاز دەستیکردووە بە کۆکردنەوەى چەتەکان. ئاکەپە پارەیەکى زۆر بەو چەتانە دەدات، کە بەشدارى لە هێرشکردنە سەر قەندیل دا دەکەن. -
گەلی منبج لە دژى داگیرکاریى تورکیا خۆپیشاندانى ئەنجامدا
گەلی منبج لە دژى هەڕەشەکانى دەوڵتى تورکیا بۆ داگیرکردنى منبج، رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان ئەنجامدا. -
چەتەکانی سەربە سوپای تورکیا ٢٥ هاووڵاتی دیکەیان لە عەفرین ڕفاند
سوپای تورکیا و چەتەکانی بەردەوامن لە زەخت و فشار لەدژی هاوڵاتیانی عەفرین، لەو چوارچێوەیەدا ٢٥ هاوڵاتی دیکەیان ڕفاند. -
یەپەگە ویەپەژە :لە عەفرین تاوانبارانی شەڕ دەکەینە ئامانج
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لە عەفرین لە دژی داگیرکەران ٨ چالاکییان ئەنجامداوە. ڕاگەیەندرا کە لەو چالاکییانەدا ژمارێکی زۆر لە داگیرکەران کوژواون. -
شەڕڤانان تونێلێکی داعشیان دۆزییەوە
لە گوندی تەوڵە-ی شارۆچکەی دەشیشا کە شەڕڤانانی قەسەدە لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگاریان کردووە، تونێلێک-ی چەتەکانی داعشیان دۆزیوەتەوە. -
شهڕڤان دهروێش: سوپای توركیا دهربازی منبج نهبووه
وتهبێژی ئهنجوومهنی سهربازیی منبج شهڕڤان دهروێش ئهو دهنگۆیانهی ڕهت كردهوه كه باس لهوه دهكهن سوپای توركیای داگیركهر دهربازی منبج بووه و گوتی: سوپای توركیای داگیركهر دهربازی منبج نهبووه و ئهو دهنگۆیانه درۆن. -
هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى رەتیکردەوە هێرشیان کردبێتە سەر هێزەکانى رژێمى سوریا
هاوپەیمانیى نێودەوڵەتی کە ئەمریکا سەرۆکایەتیى دەکات، ئەو هەواڵەى رەتکردەوە، کە هێزەکانیان هێرشیان کردبیتە سەر هێزەکانى رژێمى سوریا لە دێرەزۆر. -
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى هێزەکانى رژێمى سوریای بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژ بە داعش هێزەکانى لایەنگرى رژێمى سوریایان بۆردومانکرد و بەلانیکەمەوە بە هۆى ئەو بۆردومانەوە ٣٨ کەس کوژراون. -
شەڕڤانان شارۆچکەى دشیشایان لە چەتەکانى داعش پاک کردەوە
شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) شارۆچکەى دشیشا-یان لە چەتەکانى داعش پاک کردەوە. -
گروپە چەتاکان لە عەفرین زەویی کشتوکاڵیى هاووڵاتییان دەسوتێنن
گروپە چەکدارەکانى تورکیا و سوپاى ئازادى سوریا هاوکات لەگەڵ تاڵانى و دزینى ماڵی هاووڵاتیان، دەستیان بە ئاگرتێبەردان و سوتاندنى زەویى کشتوکاڵى و باخی هاووڵاتییانی عەفرین کردووە. -
شەڕڤانانى قهسهده چوونە ناو شارۆچکەى دشیشاوە
شەڕڤانانى قەسەدە دوێنێ ئێوارەوە لە شەڕێکى قورسدا ٨ کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە چەتەکانى داعش پاک کردەوە و ئێستا خۆیان گەیاندووەتە ناو شارۆچکەى دشیشا-وە لە باشوورى حەسەکە. -
دەوڵەتی تورکیا ٦٠ هاووڵاتیى تری لە عەفرین رفاند
دڕندەیی دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەتەکانی لە عەفرین بەردەوامە. دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەتەکانی تا ئێستا سەدان عەفرینییان ڕفاندووە، دوێنێش ٦٠ کەسی تریان ڕفاندووە. -
شەڕڤانان گوندی تەل ئەلجایریان ڕزگار کرد
شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک 'قەسەدە' لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیردا، گوندی تەل ئەلجایر-یان لە باشووری حەسەکە لەدەست چەتەکان ڕزگار کرد. شەڕڤانان لەو هەلمەتەیاندا تاوەکو ئێستا ١٥ گوندیان ڕزگار کردووە. -
دوای ٤ ساڵ، یهكهمین جهژنی ڕهقا بهبێ توندوتیژی پیرۆز دهكرێت
شاری ڕهقای باكووری سووریا پاش ئهو ستهمهی له ساڵانی ڕابردوو بههۆی چهتهكانی داعش بهخۆیهوه بینی، جهژنی ڕهمهزانی ئهمساڵی بهبێ توندوتیژی و به ئارامی پیرۆز كرد. -
یەپەگە: لە عەفرین ١٥سەرباز و چەتەی سوپای تورکیا کوژران
لە چوارچێوەی هەڵمەتی دوویەمین-ی بەرخۆدانی سەردەمدا لە عەفرین شەڕڤانانی یەپەگە لەدژی یەکەێکی سەربازی سوپای تورکیا و گروپە چەتەکان زنجیرەیەک چالاکییان ئەنجام دا. لەئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ١٥ سەرباز وچەتەی سوپای تورکیا کوژران. -
ئەمەریکا هۆشداری دایە ڕژێمی سووریا
وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕژێمی سووریای هۆشیار کردەوە لەوەی کە هێرش لە دژی هەرێمەکانی کەمکردنەوەی شەڕ لە باشوور و ڕۆژهەڵات-ی سوریا ئەنجام نەدات. -
قامیشلۆ ڕۆژێک پێش جەژن
بنەماڵەی شەهیدان لە یەکەم ڕۆژی جەژندا وێڕای گەلی قامیشلۆ سەردانی مەزارگەی شەهیدان دەکەن، چونکە شەهید هەوێنی دوێنێ و ئەمڕۆ و دواڕۆژن. ئاژانسی هەواڵی فورات بەمەبەستی ڕوماڵکردنی ئامادەکاریەکانی جەژن، دوێنێ لە قامیشلۆ بوو.