ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
قه‌سه‌ده ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی گونده‌كانی حه‌سه‌كه كرد
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی پاراستنی سنووری عێراق - سووریا، ڕزگاركردنی شارۆچكه‌ی دشیشا و گونده‌كانی پارێزگه‌ی حه‌سه‌كه كردووه. -
هەڵمەتى گەردەلولی جزیرە دەستیپێکردەوە
هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) بۆ رزگارکردنى گوندەکانی باشووری حەسەکە لەدەستی چەتەکانی داعش ، سەرلەنوێ دەست بە ئۆپراسیۆن و هەڵمەتى گەردەلولی جزیرە دەکەنەوە. -
عەفرین: لە مانگی ئایاردا ۳ هەزار و ٢٩٥ هاوڵاتی ڕفێندراون
لە عەفرین سوپای تورک و چەتەکانی، تەنها لە مانگی ئایاردا ۳ هەزار و ٢٩٥ هاوڵاتیی عەفرینیان ڕفاندووە، کە ٣٠ لەوانە ژنانی دووگیان بوون و دەستدرێژی سێکسیش کراوەتە سەر چەندین ژن. -
سوپای تورکیای داگیرکەر لە عەفرین ٥ هاووڵاتی مەدەنی ڕفاند
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لەهەرێمەکە بەردەست کەوتووە، سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانیان لە عەفرین ٥ هاووڵاتی مەدەنی ڕفاندووە. -
خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی جرابلۆس لە دژی داگیرکاری
گەلی جرابلۆس کە لە ٢٤ی ئاب/٣ی خەرمانان-ی ٢٠١٦ بەم لاوە کەوتوونەتە ژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا وچەتەکانەوە، لە دژی داگیرکەری خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. -
یه‌په‌گه له عه‌فرین گورزێكی دیكه‌ی له داگیركه‌ران دا
یه‌په‌گه رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی دووه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا، هێزه‌كانیان به چالاكیی كاریگه‌ر گورزی توندیان له چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر داوه و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز و چه‌ته كوژراون و بریندار بوون. -
هەڵمەتی ڕزگارکردنی منبج پشتی داعش و سیاسەتەکانی تورکیا-ی شکاند
ئەندامی فەرمانداریی ئەنجومەنی سەربازیی منبج محەمەد ئەبوعادل دەستنیشانی کرد کە ئامانج لە ڕزگارکردنی شاری منبج ڕزگارکردنی هاووڵاتیان بوو لە ستەم و تاریکیی داعش و پشتیان شکێندرا. دڵنیاشی کردەوە کە ئەو سەرکەوتنە گەلێک هاوسەنگیی هێزی سەربازی و سیاسیی گۆڕیوە. -
چل بنەماڵەی دیکەی چەتەکان لە گوندێکی عەفرین جێگرکران
لە چوارچێوەی پیلانی گۆڕینی دیموگرافیای هەرێم-ی عەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی ڕووسیا و تورکیا ئەنجام دەدرێت ، سوپای تورکیای داگیرکەر ٤٠ بنەماڵەی چەتەی لە گوندی کاخور-ی ماباتا-ی عەفرین جێگیر کردووە. -
ئەوەی کە بەسەرئەرمەنییەکاندا هات ئێستا بەسەرهاووڵاتیانی عەفریندا دێنن
بنەماڵەی سەعدیە ئیبراهیم یەک لەو ئەرمەنیانەی خەڵکی ڕەحا کە لە کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ١٩١٥ دا ڕزگاری بووە، دەڵێت "ئەوەی کە بەسەر ئێمەیاندا هات، ئێستا بەسەری عەفرینیەکانیدا دەهێنن". -
سه‌رچاوه خۆجێییه‌کان: له عه‌فرین پێنج هاووڵاتی کوژراون
به‌پێى سه‌رچاوه خۆجێییه‌کان پێنج هاووڵاتی له عه‌شیره‌تی بوبان کوژران،لە ناو کوژراوەکاندا ژن و منداڵ هەیە. -
مانگی ئایار ڕاستی هەبوونێکی بەنرخ وپڕ واتایە
فەرماندارانی یەکینەکانی پاراستنی ژن -یەپەژە دەربارەی مانگی گوڵان و بەرخۆدێرانی سەرەتای شۆڕشی ژن کە لەناو ڕیزەکانی یەپەژەدا گیانیان بەختکردووە قسەیان کرد. فەرماندارانی ژن دەستنیشانیان کرد کە شەهید بوون لەپێناو ئازادی‌دا شەرەفێکی گەورەیە. -
پیتەر ئۆت دەرهێنەرى ئەڵمانی: مۆدێلی رۆژئاوا جوان و کاریگەرە
پیتەر ئۆت دەرهێنەر و ئامادەکاری فیلم لە ناو شاندێکى ١١ کەسیدایە، کە لە ئەڵمانیاوە چوون بۆ رۆژئاوا. ئۆت رایگەیاند "بەپێچەوانەى هەموو وڵاتانى تری رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، لە ڕۆژئاوا بەرتیل نییە. مۆدێلی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى رۆژئاوا جوانە". -
چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كانی منبیج
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبیج ڕایگه‌یاند، چه‌ته‌كانی سه‌ر به سوپای توركیای داگیركه‌ر به تۆپ هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندی مهحسهنلیی منبیج. -
لە کەمپی بەرخۆدان دەست بە دروستکردنی چەند پرۆژەیەک کرا
کۆمیتەی شارەوانیی کەمپی بەرخۆدان بە هاوکاریی بەڕێوەبەرانی کەمپەکە دەستیان بە پرۆژەی دروستکردنی پارک و باخچە کرد. -
خۆپیشاندانی گەلی عەفرین دژ بەدەوڵەتی تورکیای داگیرکەر
ئەوهاووڵاتییانەی عەفرین کە لە ناو شاری عەفریندا ماونەتەوە، دژبە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و گروپە چەتەکان، ناڕەزایەتییان نیشاندا. -
دۆزینەوەی هه‌زار و ٥٠٠ کتێبى به‌نرخ له ژێر ڕووخاوەکانی شاری ڕه‌قا
دوابەدوای ڕزگارکردنی ڕەقا لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتی-قەسەدە هەڵمەتەکان بۆ پاکردنه‌وه‌ى شاره‌که له پاشماوه‌کانى جه‌نگ و وێرانکاریی بەردەوامە.لەکاتی هەڵمەتی پاککردنەوەدا زیاترلە هه‌زار و پێنج سه‌د کتێب دۆزرانه‌وه. -
تەرمی شەڕڤانێکی ئینتەرناسیۆنالیست لە ڕۆئاوا بە خاک سپێردرا
تەرمی کەدنال ڕامون شەڕڤانی یەپەگە-ی خەڵکی ئیسپانیا بە مەراسیمیکی بەشکۆ لە شاری دیرک-ی ڕۆژئاوای کوردستان بەخاک سپێردرا. -
یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ شه‌ڕڤانی شه‌هیدی ئاشكرا كرد
یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ شه‌ڕڤانی شه‌هیدی ئاشكرا كرد كه یه‌كێكیان ئینتهناسیۆناله و خه‌ڵكی ئیسپانیایه، ئه‌وی دیكه‌شیان خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی سه‌رێكانیی ڕۆژئاوای كوردستانه. -
ئه‌نجومه‌نی ژنانی سووریا تاوانه‌كانی توركیای له عه‌فرین ئاشكرا كرد
ئەنجومەنی ژنانی سووریا ئاشکرای كرد کە ١١٩ ژن لە عەفرین لە لایەن چەتەکانی سەر بە سوپای تورکیای داگیركه‌ره‌وه ڕفێندراون. -
له عه‌فرین ڕێككه‌وتنی چه‌په‌ڵی ڕووسیا و توركیا به‌رفره‌وان ده‌بێت
هاوكاری ده‌وڵه‌تی توركیا و ڕووسیا له‌سه‌ر باكووری حه‌له‌ب و عه‌فرین به‌رفره‌وان ده‌بێت. هه‌ردوولا پێكه‌وه دیمۆگرافیای عه‌فرین ده‌گۆڕن و زه‌مینه‌سازی ده‌كه‌ن بۆ داگیركردنی شه‌هبا. -
خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی عەفرین وشەهبا لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا
گەلی عەفرین وشەهبا، لە چوارچێوەی ڕۆژی تێکۆشان لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا جەخت لەسەر ئەوەکرایەوە کە ئەوان ئیرادەی خۆیان ڕادەستی کەس ناکەن. -
ڕێپێوانی گەلی ڕۆژئاوا بۆعەفرین
هەزاران هاوڵاتی لە شارەکانی منبج ، دێرک، گێرکێلەگێ و کوبانی لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا ڕژانە سەر شەقامەکان و ڕێپێوان دەکەن. ئەمڕۆ لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکانی پشتگیریکردنی عەفرین لە سەرتاسەری جیهان، لە شارەکانی ڕۆژئاوا ڕێپێوان ڕێکخرا. -
رازاوەیى و جوانیى رۆژئاوا؛ گردی عەین دیوار
گردی عەین دیوار (عەندیوەر) لە رۆژئاواى کوردستان یەکێکە ناسراوترین شوێنەکانى ئەو بەشەى کوردستان، چونکە جوانى و رازاوەییەکەى ناوبانگێکى دێرینى هەیە. -
سهرچهتهیهكی به ڕه‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسی له لایه‌ن شه‌ڕڤانان ده‌ستگیر كرا
سهرچهتهیهكی داعش به ناوی ئادریانا لیۆنێل كایالی كه یه‌كێكه له به‌رپرسیارانی هێرشه‌كانی پاریس و نایس، له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده ده‌ستگیر كرا. -
قەسەدە: بە زوترین کات ڕۆژهەڵاتی فورات لە چەتەکانی داعش پاک دەکەینەوە
شێرگۆ حەسەکە ئەندامی فەرمانداریەتی هێزەکانی سووریای دیموکرات-قەسەدە ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان بەردەوامن لە پاککردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات.