ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە عەفرین هاووڵاتییەک لە ژێر ئەشکەنجەی سەربازانی سوپای تورکیادا کوژرا
ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیان-ی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا وچەتەکانی بەردەوامە، هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد ئیبیش بە هۆی ئەشکەنجە چەتەکانی سوپای تورکیاوە گیانی لەدەستدا. -
چەتەکان لە عەفرین لەسەر بەشکردنی تاڵانى لە ناوخۆیاندا بوو بە شەڕیان
گروپێک چەتەی سەر بە سووپای تورکیای داگیرکەر لە عەفرین ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان دەدزن و لەنێو خۆیاندا دابەشی دەکەن، لەکاتی دابەشکردنی تاڵانییەکاندا لەنێو خۆیاندا بووە بە شەڕیان. هاوکات لە نزیکی نەخۆشخانەی ئەڤرین مینێک تەقیەوە. -
سیناتۆرانى ئەمریکى سەردانى منبج - یان کرد
شاندێک لە ئەندامى سینات (ئەنجوومەنى پیرانی) ئەمریکا سەردانى شارى منبج-یان کرد. -
چەتەکانی تورکیا لە عەفرین بۆمب دەخەنە ناوماڵی هاووڵاتیان
کردەوە دوورە مرۆییەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە هەمبەر هاووڵاتیان عەفرین بەردەوامە. دوو بنە ماڵەی عەفرین کە لەهەمبەر کردەوەکانی داگیرکەران ناڕەزایەتییان نیشان دابوو چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بەبۆمب هێرشیانکردە سەرئەو دوو ماڵە. -
ئاسایشی ڕۆژئاوا دەربارەی تەقینەوەکەی حەسەکە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە
فەرمانداریەتی گشتیی ئاسایشی ڕۆژئاوا-باکووری سووریا دەربارەی تەقینەوەکەی دوێنێ شەوی شاری حەسەکە کە ٧ کەس تێیدا بریندار بوون بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە. -
گەلی عەفرین لە دژی داگیرکەران ڕژانە سەرشەقامەکان
لەناوەدنی شاری عەفرین هاووڵاتیان لەدژی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکان چالاکییان ئەنجامدا. -
لە عەفرین ٦ چەتەی سوپای تورکیا کوژران
شەڕڤانانی یەپەگە لە کانتۆنی عەفرین دوو چالاکییان لەدژی چەتەکانی سەر بە تورکیا ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا شەش چەتە کوژران. -
داگیرکەران لە عەفرین ١٦٨ هاووڵاتییان رفاند
دواى تەقینەوەکانى ٢٧ی حوزەیران لە عەفرین و کوژرانى دەیان چەتەى تورکیا، هێزەکانى تورکیاى داگیرکەر دەستیان کردووە بە رفاندنى هاووڵاتییان و ئەمڕۆش ١٨ گەنجى تریان رفاند. بەوەش لە ماوەی ٣ رۆژدا ١٦٨ هاووڵاتیی عەفرینیان رفاندووە. -
مەزڵوم: ورەی شەڕڤانان تەکنەلۆژیاى هاوچەرخى بێکاریگەر کرد
لە بەرخۆدانى سەردەمى عەفریندا شەڕڤانانى یەپەگە و یەپەژە دەیان چیرۆکى پاڵەوانانەیان تۆمار کرد. سۆزدار مەزڵوم شەڕڤانى یەپەژە و بەشداربووى ئەو بەرخۆدانە دەڵێت "ورە و ئیرادەى شەڕڤانان تەکنەلۆژیاى سەربازیى هاوچەرخى بێکاریگەرکرد". -
دەوڵەتى تورکیا و چەتەکانى لە عەفرین بەردەوامن لە دزینى شوێنەوارە مێژووییەکان
دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى لە عەفرین بەردەوامن لە دزینى شوێنەوارە مێژووییەکان. گۆڕى نوری دێرسیمی و پەرستگەى هەنێ لە شێراوا بە تەواوى رووخێنراون و دواتر تاڵانکراون. -
قەسەدە بە سەدان مینی چێنراوی داعشی پوچەڵکردەوە
قەسەدە ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرەدا و لە دوای ڕزگارکردنی شارۆچکەی دشیشا لە باشوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، شەڕڤانان دەستیان کردووە بە پاککردنەوەی پاشماوەکانی چەتەکانی داعش و سەدان مینی چێندراویان پوچەڵکردووەتەوە. -
لیلوا عەبدوڵا: هەرێمێکی ٦٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە ڕزگار کراوە
فەرمانداری هەڵمەتی گەردەلولی جزیر لیلواعەبدوڵا دەستنیشانی کرد کە لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی گوندەکانی دەوروبەری حەسەکەدا هەتا ئێستا پانتاییەکی ٦٠٠ کم چوارگۆشە ڕزگار کراوە و ٢٧٤ چەتەی داعش کوژراون. -
٢ گهنج له عهفرین كوژران
له عهفرین تهرمی ٢ گهنج به كوژراوی دۆزرانهوه كه له لایهن چهتهكانی دهوڵهتی توركیای داگیركهر ههڕهشهیان لێكرابوو. -
لە عەفرین ژنێکی ئیزەدی کوژرا
کردەوە داگیرکارانەکەی دەوڵەتی تورکیا هیچ جیاوازییەکی لەگەل دڕەندەیی چەتەکانی داعشدا نییە. ژنێکی دیکەی ئیزەدی لە لایەن چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیاوە کوژرا. چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا ئیزەدییەکان-ی عەفرین بە زۆرناچاردەکەن نوێژ بکەن و ببنە موسوڵمان. -
"چوومەوە بۆ عەفرین و رێگایان نەدا لە خانوەکەمدا بمێنمەوە و دەریانکردم"
ئە.خ بۆ بینیى ماڵەکەى رۆیشتەوە بۆ گوندەکەى لە عەفرین و دەیویست لە ماڵەکەیدا بێمنێتەوە، بەڵام بەهۆى چەتەکانەوە نەیتوانى بمێنێتەوە. ئە.خ وتى "تاوەکو داگیرکەران لەوێ بن، ئێمە ناتوانین لە زێدی خۆمان بمێنینەوە". -
ڤیدیۆى نوێى تەقینەوەکەى عەفرین بڵاوکرایەوە
لە عەفرین ٣ تەقینەوە لە ٢ شوێنى چەتەکانی تورکیادا روویاندا. ڤیدیۆى نوێى تەقینەوەى یەکێک لە شوێنی چەتەکانى تورکیا گەیشتە دەست ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF). -
لە ناوەندى عەفرین ٣ تەقینەوەى گەورە روویاندا
لە ناوەندى عەفرین، کە لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە داگیرکراوە، لە شوێنێکى چەتەکان ٢ تەقینەوەى گەورە روویاندا. تەقینەوەیەکیش لە نزیک نەخۆشخانەى دەرسمێ ڕوویداوە. راگەیاندرا، ئەو تەقینەوانەوە کوژراو و بریندارى زۆریان لێکەوتووەتەوە. -
گوندەکانی دەوروبەری حەسەکە بە تەواوی لە چەتەکانی داعش پاک بووەتەوە
هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قەسەدە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی گەردەلولی جزیرە، تەواوی گوندەکانی دەوروبەری حەسەکەیان لە چەتەکانی داعش پاککردەوە. -
لە تووڕەیی زەیتون-ی عەفریندا: چەتەیەک کوژرا و چەتەیەکی دیکەش بریندار بوو
ژوری چالاکی تووڕەیی زەیتون کە ماوەیەک پێش ئیستا لە عەفرین دامەزراوە، لەدژی چەتەکان چالاکییان ئەنجام دەدات. لە دوا چالاکییاندا لە عەفرین چەتەیەک کوژرا و چەتەیەکی دیکەش بریندار بوو. -
چەتەکانی تورکیا لە عەفرین ماڵی هاووڵاتیان دەسوتێنن
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا ی داگیرکەر لە عەفرین ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنی دەسوتێنن. چەتەکانی کەتیبەی سوڵتان سلێمان لە ناوچەی شێی-ی عەفرین ئاگریان بەردایە ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد شیندێ و ماڵەکەیان بە تەوای سوتاند. -
سووریا: ئەو کردەوانەی تورکیا لە عەفرین تاوانی جەنگییە
نوێنەری سووریا لە دانیشتنی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێف ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا تاوانی جەنگی لە عەفرین ئەنجامدەدات. -
سووریا وهڵامی مووشهكهكانی ئیسرائیلی دایهوه
ئیسرائیل به مووشهك فڕۆكهیهكی بارههڵگری ئێرانی كرده ئامانج كه له فڕۆكهخانهی شام نیشتهوه. ڕاگهیهندرا كه سوپای سووریا وهڵامی مووشهكهكانی ئیسرائیلی داوهتهوه. -
قەسەدە: لە دشیشا ٢٤٧ چەتەى داعش کوژران
فەرماندەیى گشتیى ژوورى چالاکییەکان و هەڵمەتى گردەلولی جزیر رایگەیاند، لە شەڕی رزگارکردنى دشیشا ٢٧٤ چەتەی داعش کوژران. -
یەپەگە: لە عەفرین ٦ چەتەی تورکیاى داگیرکەر کوژران
شەڕڤانانى یەپەگە و یەپەژە لە ناوچەکانى شەرا و بلبلێ و ناوەندى عەفرین چالاکییەکان لە دژى چەتەکانى دەوڵەتى تورکیا ئەنجامدا و بەهۆى ئەو چالاکییانەوە ٦ چەتەى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر کوژران. -
له ڕهقا دژی هێرشی چەتەکانی داعش هۆشداری درا
فەرماندارهتیی گشتیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی ڕهقا له باكووری سووریا، دژی هێرشی پێشبینیکراوی چەتەکانی داعش، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ قهدهغهی هاتووچۆی ڕاگهیاند.