هەلیکۆپتەرەکانی جەنگی دەوڵەتی تورک چیای باگۆک بۆردومان دەکەن

هەلیکۆپتەرەکانی جەنگی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چیای باگۆکی مێردین بۆردومان دەکەن.

بەپێی زانیاریەکان ژمارەیەک هەلیکۆپتەری جەنگی سوپای داگیرکەری تورک لە بارەگای سەربازی جەوادپاشای ناوچەی میدیادی مێردینەوە بەرەو چیای باگۆک بەڕێکەوتوون.

دوای جموجووڵی هەلیکۆپتەرە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەر، زانرا کە چیای باگۆک بۆردومان کراوە. هەلیکۆپتەرەکان بە نزمی بەسەر ئاسمانی شارەکەشدا فڕیون.

ف.ق