هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ئایاری ئاشکرا کرد

هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ئایاری ئاشکرا کرد. سوپای تورکی داگیرکەر لە زەوی و ئاسمانەوە بە سەدان جار بۆردومانی سەنگەرەکانی بەرخودانی کرد. لە شەڕدا ٥٤ داگیرکەر کوژران. ١٣ گەریلا شەهیدبوون.

لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە هێزی پاراستنی رەوا و ئیرادەی ئازادی گەلی کوردن، بۆ ئەوەی گەلە چەوساوەکەمان ببێتە خاوەندی داهاتوویەک کە کولتور، زمان و مێژووەکەی شکۆمەند بێت لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان بەرخودانی مێژوویی دەکرێت و ئەو بەرخودانە هێشتاش بەردەوامە. هێزەکانمان بەرامبەر بە هەموو چەشنە هێرشێک جەستەیان دەکەنە قەڵغان، بەشێوەیەکی گیانبازانە شەڕ دەکەن و هەر بستێکی خاکی کوردستان بە ئیرادەیەکی گەورە دەپارێزن. هێزەکانمان کە لە بەرامبەر هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورکی کۆلۆنیالیست بە بەرخودانێکی بێ هاوتا وەڵام دەداتەوە، دوای بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ لە مەرەش-بازارجخ ئاشکرای کرد کە بە گوێرەی بڕیاری بێچالاکی بزوتنەوەکەمان دەجوڵێتەوە و نزیکەی ٤ مانگە بە گوێرەی ئەمە هەڵسوکەوتی کرد. سەرباری ئەو بڕیارەمان کە بۆ ساڕێژکردن و پێچانی برینەکانی گەلەکەمان بە هۆی بومەلەرزەوە، لە سەر بنەمای مرۆیی ئەو بڕیارەدرا، بەڵام رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست و سوپای تورکی داگیرکەر کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی سەردەستەی شەڕی تایبەتی چەپەڵ خلوسی ئاکاردایە، درێژەیان بە هێرشەکانیاندا. سوپای تورکی داگیرکەر بەتایبەتی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا هەموو گۆڕەپانەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانی زۆر جار بە فرۆکەی شەڕ، هەلیکۆپتەری هێرشبەر، کاتیوشا، هاوەن، تانک و تۆپ بۆردومان کرد. سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای بە چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی بۆردومان کرد، بەم جۆرە تاوانی شەڕی ئەنجامدا. سوپای تورکی داگیرکەر لەماوەی مانگی ئایاردا بە تایبەتی لە باکووری کوردستان هەموو توانا تەکنەلۆژیاییەکانی بەکارهێنا و لەگەڵ سەدان داگیرکەر و کۆنترا ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی ئەنجامدا".

'سوپا تورکی داگیرکەر تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات'

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان سەرباری هەموو هێرشەکان خۆیان پاراست، لە سەر بنەمای خۆپاراستن بەرپەرچی داگیرکەرانیان دایەوە و لە ئەنجامدا زۆر جار شەڕ هاتە ئاراوە. سوپای کۆلۆنیالیست کە بە توانا تەکنیکیەکانیەوە ویستی بگاتە ئەنجام، نەیتوانی بەرخودانی هێزەکانمان تێکبشکێنێت.

لەباکوورەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە هەموو گۆڕەپانەکان گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی کۆلۆنیالیستەکان خۆڕاگرییان کرد، رێگەیان بە داگیرکەری و داگیرکەران نەدا، بە رۆحی بەرخودانی شەهیدانی مانگی ئایار کە بە حەقی قەرار دەستیپێکرد و تا خەلیل چاڤگون، لە زیندانی ئامەد تا بەرخودانی چوارکەسەکە و هۆزان مزگینەکان بەردەوام بوو، خاوەندارییان لە هێڵی تێکۆشان کرد و بەرزتریان کردەوە. هاوڕێیانمان لە باکوور لە دژی کۆلۆنیالیستەکان کە دەیانویست گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەناو ببەن، بە شێوەیکی گیانبازانە خۆڕاگرییان کرد، لە مێردین، ئامەد و بۆتان لەسەر هێڵی شەهیدانی مانگی ئایار و بە رۆحی هەڵمەتی یەکی حوزەیران وەڵامی پێویستیان بە داگیرکەران دایەوە.

سوپای تورکی داگیرکەر کە لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێدەرەتان و دەستەوەستان مایەوە، مانگی ئایار سەنگەرەکانی بەرخودانی ٨ جار بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە بۆردومان کرد و تاوانی شەڕی ئەنجامدا. جیالەوە سەنگەرەکانی بەرخودانی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ١٢٦ جار بە فرۆکەی شەڕ، ١١ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، ٤٣٥ جار بە هاوەن، کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد. لە کاتی هێرشەکانی داگیرکەراندا شەڕ روویدا. لە شەڕدا ٥٤ داگیرکەر کوژران، ٢ داگیرکەر برینداربوون. هەروەها لە ئەنجامی هێرشەکانی دوژمندا ١٣ هاوڕێمان شەهیدبوون.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە ناوی پێداگریی لەسەر ژیانی سکۆمەندانە و داهاتووی ئازادی گەلەکەمانە، خوێنی خۆیان دڵۆپ دڵۆپ رشت، گورزی قورسیان لە داگیرکەران وەشاند و تێکۆشانی لەیلا سورخوێنەکان نیشانیدا کە لە کوردستان هیوای ئازادی هەرگیز ناتوانێرێت لەناو ببرێت، ئەوەی بە تەواوی جیهان نیشاندا. لە باکوری کوردستان هاوڕێیانمان باهۆز چیا، دڵگەش زاگرۆس، باوەڕ کۆرکماز، دڵشێر چیاڕەش، باوەڕ مەد، رێنجبەر گیڤارا، شەرگەر جاف لە دژی داگیرکەری بە گیانبازی شەڕیان کرد و شەهیدبوون. لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا هاوڕێیانمان عەگید زیلان، ڤیان ئۆزگور، دیار خۆشناو، بۆتان زاگرۆس، باوەڕ زازا و جانشیر ئادار چوونە کاروانی شەهیدانەوە. ئەو هاوڕێیانەمان لە سەر هێڵی سەرکەوتن خۆڕاگرییان کرد و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوون.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە تێکۆشانی شەهیدانمانیان کردووەتە میرات بۆخۆیان و بەو شێوەیە گەورە دەبن، دۆزی رەوای ئازادی گەلەکەمان بە دڵنیاییەوە سەردەخەن".

هـ . ب