بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ڕووسیا: پێویستە پەدەکە دەست لە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک بهێنێت

بزوتنەوەی ژنانی کوردی ڕووسیا کردەوەکان و هاوکاریەکانی پەدەکەیان بۆ دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد و داوایان لە ڕای گشتی کورد کرد لە دژی ڕێککەوتنی قێزەون یەکبگرن.

بزوتنەوەی ژنانی کوردی ڕووسیا لەبارەی ڕووداوەکانی زینی وەرتێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "دەوڵەتی فاشیستی تورک لە عەفرینەوە تا مەخموور خوێنی کورد دەڕێژێت. دەوڵەتی تورک دەیەوێت دەستکەوتەکانی کورد لە هەرێمەکە لەناوببات، هەندێک لایەنی کورد بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت و لە هەرێمەکە قەیران دروست دەکات. ڕووداوەکانی ئەم دواییەی زینی وەرتێش بەشێک لەو یاریە قێزەونەیە.

پەدەکە بە جێگیرکردنی هێزەکانی لە زینی وەرتێ ڕێگا بۆ شەڕی ناوخۆیی لە نێوان کورد خۆش دەکات. لەم دۆخە هەستیارەدا کە پێویستی کورد بە یەکێتی و یەکگرتن هەیە، هەڵوێستی پەدەکەی هێرشکار لە لایەن هیچ کوردێکەوە قبوڵناکرێت.

هەڵوێستێکی بەم شێوەیە زیانێکی زۆر بە کورد دەگەیەنێت، بۆیە داوا لە پەدەکە دەکەین دەست لە هاوکاری قێزەونی لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەڵگرێت.

پێویستی کوردستان لەم کاتەدا بە ئاشتی و پاراستنی دەستکەوتەکان هەیە. ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین بۆ تێکدانی ئەم ڕێککەوتنە قێزەونە بە بەرپرسیاری بجوولێنەوە."

ف.ق