دەستپێشخەری نەوەکانی ئاگر زنجیرە چالاکیەکی ئەنجامدا

دەستپێشخەری نەوەکانی ئاگر بە مەبەستی شەرمەزاردنی کردەوە قێزەوەنەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و سزادانی هاوکارانی، زنجیرە چالاکیەکی ئەنجامدا.

دەستپێشخەری نەوەکانی ئاگر لە ناوچەی یەشیل یورتی شاری ئیزمیر، ناوچەی عومرانیەی ئەستەنبول و دەنیزلی مارکەزەفەندی و دیلۆڤاسیی کۆجەلی بە مەبەستی شەرمەزارکردنی ناردنەوەی تەرمی گەریلای هەپەگە شەهید عەگید ئیپەک بە رێگای پۆستەوە بۆ خانەوادەکە، زنجیرە چالاکیەکی ئەنجامدا.

دەستپێشخەری نەوەکانی ئاگر لەم بارەیەوە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا رایگەیاند:

"٢٧ی نیسان لە ناوچەی یەشیل یورتی ئیمزمیر خانوویەکی فاشیستەکان کە خاوەنەکەی هاوکاری هیزەکانی پۆلیسە و هاوکات بازرگانی بە مادەی بێهۆشکەرەوە دەکات، سووتێندراوە.

٢٨ی نیسانیش بنکەیەکی چوار نهۆمیی هێڵی ئینتەرنێت و تەلەفۆنیان لە گەڕەکی نوێ لە ناوچەی دەنیزلی-مەرکەزەفەندی سووتاندووە. لەگەڵ ئەوەی ١٦ ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژاندنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بەڵام ماوەیەکی زۆری خایاند تا ئاگرەکەیان کۆنتڕۆل کرد، بەڵام دواجار بنکەکە بە تەواوەتی سووتاوە.

ناوەندێکی دیکە لە ناوچەی عومرانیەی شاری ئەستەنبول سووتێندرا.

٢٩ی نیسانیش کارگەیەکی مولیلیات لە ناوچەی دیلۆڤاسی لە کۆجائەلی سووتێندرا و زیانێنی زۆری مادی بەدوای خۆیدا هێنا."

ز.ش