وەڵامێک لە لاهوری شێخ جەنگیەوە بۆ چاوشئۆغڵۆ

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەڵامی تۆمەتەکانی مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا دەداتەوە.

هەڵوێستی گەلی باشوری کوردستان و بەتایبەتیش خەڵکی شاری سلێمانی لەبەرامبەر داگیرکاری و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سەر خاکی باشوری کوردستان تورکیای هەراسان کردووە، لەبەر ئەوە مەولود چاوشئۆغلۆ چەن تۆمەتێکی ناراستی ئاراستەی گەلی سلێمانی و ئیدارەی شارەکە کرد.

لە وەڵامی ئەو پرو پاگەندە درۆینانەی چاوشئۆغلۆ، لاهور شێخ جەنگی لە تویتێکدا وەڵامی وەزیری دەرەوی تورکیای دایەوە و ڕایگەیاند: شاری سلێمانی تەنها لە ژێر کاریگەری کوردبوندایە، بۆیە پێی دەڵێن شاری هەڵمەت و قوربانی.

 

  

ر.ح