لەکەرکوک قەدەغەی هاتوچۆ بۆ سەرەتایی مانگی ڕەمەزان درێژکرایەوە

شانەی قەیرانەکان لە شاری کەرکوک بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆێدا بۆ جاری چوارەم، کە تاکو سەرەتایی مانگی ڕەمەزان بەردەوام دەبێت.

ئێوارەی ئەمرۆ شەممە، ئەندامانی شانەی قەیرانەکان لە شاری کەرکوک بۆ رووبەروبوونەوە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای شارەکە کۆبوونەوە، پاش کۆبوونەوەکە ئەم شەو بڕیاری ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان بڵاوکردەوە کە تیدا قەدەغەی هاتووچۆ لە شاری کەرکوک درێژکرایەوە بۆ بەرواری ٢٤ی ئەم مانگە کە دەکاتەسەرەتایی مانگی ڕەمەزانی پێرۆز.

هەوروەها لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: " هەمان بڕیارەکانی پێشووی شانەی قەیرانەکان لەماوەی قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێدەکرێن و رێگە بەمارکێت و دوکانی سەوزەو میوە دەدرێت رۆژانە تا کاتژمێر٢ کراوەبن."

لە سەرەتای دەرکەوتنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری کەرکوک ٣١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوو بوون کە  ١٩کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢ کەسیان گیانی لە دەستدا، وە لە ئیستاشدا ژمارەی ئەوە کەسانەی هەڵگری نەخۆشیەکەن لە شاری کەرکوک ١٠ کەسن.

ز.ش

\