کۆمەڵانی گەنجان: کاتی ئەوە هاتووە گورزی کوشندەیان لێبدەین

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵاتی گەنجان رایگەیاند فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپە شکۆ و پیرۆزمەندیەکانی گەلی کورد دەکاتە ئامانج و جەختی کردەوە، کاتی ئەوە هاتووە گورزی کوشندەیان لێبدەن و بانگەوازیشی ئاڕاستەی گەنجان کرد، بڕژێنە ناو شەقامەکان و دەست بە ئەنجامدانی چالاکی بکەن.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵانی گەنجان لە بارەی سیاسەتە شەڤێنی و رەگەزپەرەستیانەی رژێمی داگیرکەری ئاکەپە/مەهەپە کە هەموو پیرۆزمەندیەکانی گەلی کوردی کردووەتە ئامانج، راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"رژێمی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە بە نائەخلاقانەترین شێواز بەردەوامە لە سیاسەتی قڕکردنی کورد و داگیرکردنی کوردستان و بە تاڵانبردن. ئەشکەنجە گەورەکەی سەر رێبەرمان، هێرشەکانی لەناوبردنی گەریلا، گرتنی سیاسەتمەدارانی کورد و هێرشە دڕندانەکان بۆ سەر شەهید و گۆڕستانی شەهیدانمان، لەم چوارچێوەیەدا بەردەوامن.

دەبێت هەموو کەسێک ئەوە باش بزانێت کە تاکە هیوای فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ئەوەیە کە گەلی کورد و کوردستان بێنرخ ببێت. لەم قۆناغەدا رژێمی ئاکەپە و مەهەپە نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ گشت مرۆڤایەتیش بووتە ڤایرۆسێک کە دەبێت لەناو ببرێت.

لە بەرامبەر ئەم رژێمە کە دەیەوێت لەناومان بەرێت و بەرگەی هیچ نرخێکمان ناگرێت، ئیدی هیچ بیانوویەکمان نیە بۆ بێدەنگبوون. لە بەرامبەر ئەم فاشیزمە کە دەیەوێت کورد و کوردستان قربکاتەوە، دەبێت کورزی کوشتندەیان لێبدەین.

ئێمە وەکو گەنجانی کوردستان کە هێزی پێشەنگیی تێکۆشانی ئازادیی کوردستانین، دەزانین کە بەرپرسیارێتیمان لە هەموو کاتێک زیاتر بووە و بانگەوازی ئاڕاستەی گەنجانی وڵاتپارێز و خاوەن شکۆی کوردستان دەکەین، دەست بە ئەنجامدانی چالاکی بکەن.

بانگەوازی ئاڕاستەی گەنجانی کوردستان بە گشتی و بە تایبەت گەنجانی باکوری کوردستان دەکەین لە بەرامبەر هێرشە داگیرکەریەکانی فاشیزمی دەوڵەتی تورک، هەموو شوێنێک بکەن بە گۆڕەپانی خۆڕاگری و لێپرسینەوە لە فاشیزمی رەگەزپەرەست بکەن.

دەبێت هەموو کەسێک ئەوە باش بزانێت کە شەپۆلی فاشیزم دەشکێت و ئەم گەمارۆیە کۆتایی پێدێت."

ز.ش