گەلی وەرتێ و سەرکەپکان دژی ئاڵۆزیەکان هەڵوێست دەردەبڕن

گەلی وەرتێ و سەرکەپکان لەدژی ئاڵۆزیەکانی زینی وەرتێ و سەرکەپکان بۆ ئەوەی هەڵویستیان دوای ئەوەی پەدەکە هێزەکان بردە هەرێمەکە پیشان بدەن کۆبوونەوە.

دوای ئەوەی پەدەکە هێزەکانی بردە زینێ وەرتێ و لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە دەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ٣ گەریلا شەهید بوون، ئاڵۆزی لە زینی وەرتێ دروست بوو. ئەوەش گەلی هەرێمەکەی نیگەران کردووە. ڕاگەیەنرا کە خەڵکی شاروچکەکانی وەرتێ و سەرکەپکان لەبارەی بابەتەکە کۆبوونەتەوە و دوای کۆبوونەوەکە هەڵویستی خۆیان ڕادەگەیەنن.

بە پێی زانیاریەکان کە سەرچاوە هەرێمیەکان بۆ ڕۆژنیوز ڕایانگەیاندووە، خەڵکی شاروچکەی وەرتێی سەر بە ناوچەی ڕەواندوزی پارێزگای هەولێر و خەڵکی شاروچکەی سەرکەپکانی سەر بە ناوچەی رانیەی ئیدارەی ڕاپەرین لەبارەی دۆخەکەوە کۆبوونەتەوە. کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی ڕیشسپییەکانی هەرێمەکە دوور لە چاوی کامێراکان ئەنجامدراوە.

بە پێی زانیاریەکان گەلی هەرێمەکە بەهۆی دۆخەکە زۆر نیگەرانن و داوا دەکەن هیچ هێزێکی سەربازی لە وەرتێ نەمێنێت.

ف.ق