هەپەگە: ١٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی ئازادی کوردستان گورزی گەورە لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەدەن. هەپەگە رایگەیاند، ١٤ داگیرکەر سزادراون، سەنگەرێکی ئەی٤، چەکێکی ئەی٤، ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش کە لە دورەوە بە کۆنتڕۆڵ کار دەکات و سەنگەرێک تێکشکێنراون.

ناوەندی راگەیانددن و چاپەمەنی هەپەگە وتی، "گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چوارچێوەی 'کاتی ئازادیە'دا بە رۆحی هەنگاوی ١ی حوزەیران گورزی گەورە لە داگیرکەران دەدەن. لە هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆسدا بۆ یادکردنەوەی هاوڕێ شەهیدەکانمان چالاکی ئەنجامدراوە و ١٤ داگیرکەر سزادراون، سەنگەرێکی ئەی٤، چەکێکی ئەی٤، ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش کە لە دورەوە بە کۆنتڕۆڵ کار دەکات و سەنگەرێک تێکشکێنراون. هاوڕێکانیشمان رێبەر، رێدوور، بروسک، زەینەب و زاگرۆش کە پێشەنگی چالاکیەکانیان دەکرد شەهید بوو."

هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی خابووردا:

٢٨ی ئایار کاتژمێر ١٣:٣٠ لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی دەرارێ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی سوور کە بە چەکی ئەی٤ سەنگەری شەڕی گردی زەندورایان بۆردومان دەکرد، چالاکی ئەنجامدرا. ٣ سەربازی ناو سەنگەری ئەی٤ سزادران، چەکی ئەی٤ و سەنگەرەکە بە تەواوی تێکشکێنران.

دوای چالاکیەکە داگیرکەران گوندەکانی کێستێ و هرورێ و گردی زەندورای هەرێمی مەتینایان بە ئۆبۆس و هاوەن بۆردومان کرد و لەنێوان کاتژمێر ٢٢:٤٥ و ٠٠:٠٠ دا داگیرکەران بە هەلیکۆپتەر تەرمی کوژراوەکانیان گواستەوە. هەروەها بە هەلیکۆپتەر هێرش کرایە سەر گوندەکانی کێستێ و گردی زەندورا و ناوچەکە بۆردومان کرا، هێزەکانمان بە چەکی قۆڕس هێرشیان ئەنجامدا و لە داگیرکەرانیاندا. دوای بەرخۆدان هەلیکۆپتەرەکان بەناچاری لە گۆڕەپانی شەڕ دوور کەوتنەوە.

٢٩ی ئایار کاتژمێر ١٢:٠٠ داگیرکەران کە ویستیان بکەونە ناو تونێلەکەانی شەڕ لە گردی زەندورای هەرێمی مەتینا، دوای ئەوەی سەرنەکەوتن پشتیان بە تەکنیک بەست، بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش کە لە دوورەوە بە کۆنتڕۆڵ کاری پێدەکرێت، ویتیان بێنە نێو تونێلەکان. ئۆتۆمبێڵە زرێپۆشەکە لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنرا.

٢٩ی ئایار کاتژمێر ١٣:٠٠ لە هەرێمی حەفتانین داگیرکەران لە کۆخی مەلا یەحیا بەرە گوندی کێشانێ ویستیان پێشڕەوی بکەن، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکران. هێزەکانی یەژاستارمان داگیرکەرانیان کردە ئامانج و چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ژمارەیەک داگیرکەری کوژران و بریندارکران، بەڵام ژمارەیان بە تەواوی نەزانرا، داگیرکەران گورزیان بەرکەوت و لە گۆڕەپانەکە کشانەوە.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا:

١٩ی ئایار لە هەرێمی زاپ لەدژی داگیرکەران کە لە گۆڕەپانی (پیتی تی) دەستیان بە جووڵە کردبوو، چالاکی ئەنجامدرا. دوای ئەوەی بە چەکی سووک لە داگیرکەراندرا، شەڕێکی قۆڕس روویدا. لە  چالاکیەکەدا بە ئاشکرایی ٤ داگیرکەر سزادران و هاوڕێکانمان عەگید باتمان و رێبەر نسێبین کە بە قاڕەمانێتی شەریان کرد شەهید بوون.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شیوەیەیە:

نازناو: عەگید باتمان

ناو و پاشناو: وەیسی یۆمەن

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و باوک: خەیریە و مستەفا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ / زاپ

*

نازناو: رێبەر نسێبین

ناو و پاشناو: سولەیمان ئایدن

شوێنی لەدایکبوون: نسێبین

ناو دایک و باوک: حاسیمە و زوبێر

کات و شوێنی شەهادەت: ١٩ی ئایاری ٢٠٢١/ زاپ

لە کورێ ژارۆ ٢ گەریلا شەهید بوون

هەروەها هەپەگە رایگەیاند، ٢٠ی ئایار کاتژمیر ١٤:٣٠ -١٥:٠٠دا گۆڕەپانی کارێ ژارۆی زاپ بۆردومانکرا، لە ئەنجامدا دوو گەریلا بە ناوەکانی بروسک کۆبانێ و رێدوور جوودی شەهید بوون.

ناسنامەی گەریلا شەهیدەکان بەم شێوەیەیە:
 نازناو: رێدوور جوودی

ناو و پاشناو: محەمەد مەهدی  ناریڤەردی

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: بەسنا – رەمەزان

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١/زاپ

*

نازناو: بروسک کۆبانێ

ناو و پاشناو: ئەحمەد عەلی بۆزان

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: ئەمینە و عەلی

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١/زاپ

٧ داگیرکەر سزادران

هەپەگە لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەیدا وتی، "کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە گۆڕەپانی جیلوی بچوکی هەرێمی زاپ لەدژی داگیرکەران کە هەوڵێاندا لە سەنگەرەکانی شەڕ بێن و چالاکی ئەنجام بدەن، لە لایەک دوو داگیرکەر کوژران و بۆیەش داگیرکەران پاشەکشێیان کرد. کاتژمێر ٠٩:٠٠ گۆڕەپانەکە دوو جار بە فڕۆکە بۆردومانکرا.

هەمان رۆژ کاتژمێر ١٧:٣٠ هێزەکانمان لە سێ لاوە هەڵیانکوتایە سەر داگیرکەران کە ویتیان بچنە ناو تونێلەکانی شەڕ. بەرەی پێشەوە بە چەکی سوک ٣ داگیرکەریان سزادا، بەرەی دووەمین ٢ سەنگەریان کردە ئامانج و تارومارکران. گروپی پاراستنیش داگیرکەرانیان کردە ئامانج، گورزی سەرکەوتویان لە داگیرکەراندا، بەڵام لەوێ ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

لە چالاکیەکاندا بە گشتی ٧ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێک لەناوبرا و هاوڕێکانمان زاگرۆس ئاڤاشین و زەینەب فەڕاشین بە قاڕەمانێتی شەڕیان کرد و شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: زەینەب فەڕاشین

ناو و پاشناو: مزگین ئاکیۆڵ

شوێنی لەدایکبوون: قۆسەر

ناوی دایک و باوک: بەهیە و ئەڕداڵ

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١/ زاپ

*

نازناو: زاگرۆس ئاڤاشین

ناو و پاشناو: فەردی مەرگال

شوێنی لەدایکبوون: مووش

ناوی دایک و باوک: خەیریەو محەمەد جان

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١ / زاپ

*

زاگرۆس ئاڤاشین

هەپەگە لەگەڵ ئەوەی باسی خەبات و تێکۆشان و گرنگی هاوڕێ شەهیدەکانی نێو ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کرد وتی،  " سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای شەهیدەکانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."

داگیرکەران لە جیلوی بچوک چەکی کیمیاییان بەکارهێنا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی لەب بەردەوامی راگەیەنراوەکەیدا وتی:

"٢٩ی ئایار کاتژمێر لەنیوان ١٦:٠٠ و ١٩:٠٠ لە گۆڕەپانی جیلوی بچوکی هەرێمی زاپ هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ. لە هێرشەکاندا چەکی کیمیایی بەکارهێنرا.

بەهۆی هێرشی ئاسمانیەوە لە دارستانەکان ئاگرکەوتەوە

سوپای داگیرکەریتورک بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی شەڕ هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و گۆڕانکاری کە هێزە داگیرکەرەکان لە زاپ و ئاڤاشینکرا.

زانیاری فراوان لەبارەی هێرشەکان بەم شێوەیەیە:

٢٧ی ئایار کاتژمێر ٢١:٠٠ لە بارەگای سەربازی سیداری سەر سنورەوە هەرێمی زاپ تۆپبارانکرا. بەهۆی بۆردومانەکەوە لە دارستانەکان ئاگر کەوتەوە.

٢٨ و ٢٩ی ئایار لە بارەگای سەربازی تابوری عەرەبان و ورخالێی سەر سنور ئاڤاشین تۆپبارانکرا. لە ئەنجامدا لە دارستانەکان ئاگر کەوتەوە و تا ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.

٢٩ی ئایار کاتژمێر ١٩:٣٠ گۆڕەپانی زەندورای مەتینا بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکرا.

سوپای داگیرکەری تورک ٢٩ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ٢٠:٤٠ و ٢٣:٠٠ لە گۆڕەپانی شەهید سەرخوەبوون، گردی پەتروت و قەڵای بێدەوێی هەرێمی زاپ، گۆڕانکاری لە هێزەکانیدا کرد.

سوپای داگیرکەری تورک ٢٩ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ٢١:٣٠ و ٢٢:٣٠ گۆڕانکاری لەنێوان هێزە داگیرکەرەکانی لە مامڕەشۆ، مەرڤانۆس و شوکێی هەرێمی ئاڤاشیندا کرد.

٣٠ی ئایار کاتژمێر ٠٤:٠٠ و ٠٧:٣٠ لە بارەگای سیدا و چەمچۆی سەر سنور بە ئۆبۆس هەرێمی زاپ تۆپبارانکرا.

بەهۆی هێرشەکانەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق