ئەنجامنامەی چوارەمین کۆبوونەوەی ناوبەری کۆن-مەد

کونفیدراسیۆنی کۆمەڵگەکانی کوردستان (کۆن-مەد) کە چەتری ڕێکخراوەیی هەموو پێکهاتە کوردستانییەکانی ئەڵمانیایە، بە بەشداری زیاتر لە ٥٠٠ ئەندام چوارەمین کۆبوونەوەی ناوبەری خۆی ئەنجامدا.

کۆبوونەوەی ناوبەری کۆن-مەد لە ٢٢ و ٢٣ی حوزەیراندا بە دروشمی "ئەنجومەنی گەل دامەزرێنین، چاند و زمانمان بپارێزین" بە بەشدرابوونی زیاتر لە ٥٠٠ ئەندام لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئەنجامدرا. لە کۆنگرەکە جەخت لەوەکرایەوە پێویستە لە دژی تاوانبارکردنی کوردان خەباتێکی بەهێز بەڕێوەببرێت.

لە کۆنگرەکەدا نرخاندن دەربارەی پراکتیکەکانی ساڵ کرا و تیشکخرایە سەر کەموکوڕییەکان و بۆ کارەکانی داهاتوو پێشنیارەکان وەرگیران.

یەکێک لە بابەتەگرنگەکانی کۆنگرەکە ڕاوەستەکردن بوو لە سەر هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە ماوەی ٨ مانگە دەستیپێکردووە. جەختکرایەوە لەسەر گرنگی هەڵمەتەکە، هەروەها برەودان بە هەڵمەتەکە کە بەشێوەیەکی زیاتر و کاریگەرتر کارەکانی بکرێت.

دوای دوو ڕۆژ لە کۆبوونەوەی بەردەوام و گفتوگۆکردن ئەنجامنامەی کۆنگرە دەرخرا.

لە گرنگترین خاڵەکانی کۆنگرەکە بریتیبوون لە:

*خەختکردنەوە لە بەرفراوانکردنی خەبات بۆ دانپێدانان و ناساندنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد بە گشتی، لە هەمانکاتدا بۆ ناساندنی ستاتۆی بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ستاتۆی شەنگال لە لایەن دەوڵەتی ئەڵمانیاوە.

*پەرەپێدان بە کارە دیبلۆماسیەکان و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ڕێکخراوە مەدەنییەکان، سەندیکا و پارتە سیاسیەکانی ئەڵمانیا.

*کار و خەبات بکرێت بۆ پەروەردەکردنی بەزمانی کوردی و ئاشناکردنی ناسنامەی کوردی لە سەرانسەری ئەڵمانیدا.

*بۆ هەموو ئەندامانی نەچەدەکە پەروەردەی کۆرسی زمانی کوردی بکرێتەوە.

*پشتگیری دان بە بەهرەکانی گەنجان، بەتایبەت لە بواری وەرزشدا

خەباتی یاسای، سیاسی و دیبلۆماسی بکرێت بۆ کۆتایهێنان بە قەدەغەکردنەکانی سەر سیمبوڵ و ئاڵاکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان  و ڕێکخستنە کوردستانیەکان و هەروەها کۆتایهێنان بە دەستگیرکردنی سیاسەتمەداران.