پارێزەران بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد

بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی کە ٤٠ مانگە هیج هەواڵێکیان نازانرێت، پاڕێزەران سەرلەنوێ داواکارییان پێشکەش کرد.

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەکانیان ببینن، سەردانی داواکاری گشتی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

سەردانەکە لەلایەن پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە سوزان ئاکیپا، ئیبراهیم بیلمەز، عەمران ئەمەکجی و جەنگیز یورەکلی ئەنجامدرا.

پارێزەران بۆ بینینی موەکیلەکانی دیکەیان لە ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاشیش هەمان داواکارییان پێشکەش کرد.

هـ. ب