"ئێشکگری ڕێزگرتن لە ئیرادە" بەردەوامە

گرووپی سێیەمی وان ئێشکگری "ڕێزگرتن لە ئیرادە"ـی لە جولەمێرگ لەئەستۆ گرت، ڕۆژی ٥ هەمینی چالاکییەکە بە ئاوازی کوردی گرووپەکە بەردەوام بوو.

چالاکی ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ کە ٢٥ ی حوزەیران بە درووشمی "ڕێزگرتن لە ئیرادە" دەستی پێ کرد، هێشتا بەردەوامە. گرووپی سێیەم لە ناوچەکانی ناوەندی وانەوە هاتن، لە ڕۆژی ٥ هەمیندا درێژە بە چالاکییەکە دەدەن.

چالاکییەکە بە سەردان و ئاوازی کوردی گرووپەکە بە جۆشەوە بەردەوام بوو.

گەنجان و ژنان سەردانی چالاکییەکەیان کرد، لە چالاکییەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی جولەمێرگ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "جولەمێرگ هی ئێمەیە، شارەوانییەکان هی ئێمەن" بەرزکرایەوە.