بە دیمەن

شەهید زیلان لە مۆسکۆ یادکرایەوە

شەهید زیلان لە ٢٨ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا یادکرایەوە.

لە ناوەندی ماڵی کوردی مۆسکۆ ٢٨ هەمین ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی زەینەب کناجی (زیلان) کە ساڵی ١٩٩٦ دژی دەوڵەتی تورک ئەنجامیدا، یادکرایەوە.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد. پاشان سەرۆکی ڕێکخراوەکانی ژنانی کورد لە ڕوسیا، تارا قادر لەسەر واتای ڕۆژەکە دوا و گوتی: "هەڤاڵ زیلان بە چالاکییەکەی دوژمنی تێگەیاند کە گەلەکەمان هەتا کۆتایی لەسەر ڕێگەی ئازادی بەرخۆدان دەکات و ناهێڵێت هیچ کەس مافەکانی پێشێل بکات".

پاشان نامەی شەهید زیلان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زمانی ڕووسی خوێنرایەوە. دواتر سینڤزیۆنێک لەسەر ژیانی شەهید زیلان خوێنرایەوە.

چالاکییەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.