زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک: بە چالاکی نوێ بەردەوامی دەدەین بە هەڵمەتەکە

زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک وتییان: "کۆتای بە چالاکیەکانی ئێستامان دێنین، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە چالاکی جیاوازەوە بەشداری هەڵمەتەکە دەبین. بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین، لە پێناو ڕێبەر ئاپۆدا بەرخۆدان بکەن."

زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک

بە ناوی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانی دەوڵەتی تورک دەنیز کایە ڕاگەیاندراوێکی پەیوەست بە چالاکی زیندانیان لە دژی گۆشەگیری بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە زیندانیان وەک هەموو کاتێک بە شێوەیەکی ڕێکخستنی بەشداری هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر سیاسی بۆ پرسی کورد" بوون و وترا: "لەگەڵ گوشار، بارودۆخی قورس و هەموو جۆرە هێرشێک، لە دژی گۆشەگیری قورسی سەر ڕێبەرێتی، بە دڵسۆزی نەریتی بەرخۆدانی زیندانیانی ٤٥ ساڵە، بەشداری هەڵمەتەکە بووین. مانگرتن لە خواردن لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە لایەن زیندانیانەوە دەستیپێکرد، بە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤دا رۆژبوونی ٧٥هەمینی ڕێبەرمان، گۆڕیمان بۆ ئاستی 'لە ناو بارودۆخی ڕێبەرماندا دەژین' و بە شێوەیەکی گرنگ کاریگەری لەدەرەوە کرد و هەنگاوەکەی بەرەوپێشەوە برد."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، دەوڵەتی فاشیستی تورک نەیتوانی لەبەرامبەر تێکچونەکانی لە هەڵبژرادنەکاندا کە لە کورستان توشی بوو خۆی ڕابگرێت، هەوڵدەدات تۆڵە لە ئیرادەی گەل بکاتەوە و دەڵێت: "لەدژی ئەم هەوڵدانانەدا خەڵکی وان لە کوردستان بەرخۆدانێکی مەزنی بەڕێوەبرد. ئەم بەرخۆدانە دەسەڵاتداری چەتەی ئاکاپە-مەهەپەی هەژاند."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە دەسنیشانکراوە کە ئەم ڕێکخستنە چەتانەی فاشیست، پێوانە یاساییە گەردوونیەکان پێشێل دەکەن، هێرشی گەلی کوردی کرد، هێرشەکانی قڕکاری، دەستبەسەرداگرتنی ئیراد و داگیرکارییەکان لە سەر گۆڕەپانەکانی ئازادی بەردەوامە.

ڕاگەیاندراوەکەی درێژەی هەیە و دەڵێت: "بەڵام گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ڕۆحی فیدایانە و تەکنیکی خۆیەوە هێرشەکانی تێکشکاند. گەلی ئازادیخواز و بەرخۆدێرەمان خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ و ئیرادەی خۆیکرد و بە هەڵوێستەکانی هەڵمەتەکەی بەهێزترکرد."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە بەردەوامیبوونی زیندانیان لە چالاکیەکان دەکات و دەڵێت: "هەتاکو ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ فەراهەم دەبێت، بە چالاکی جیاوازەوە بەشداری هەڵمەتەکە دەبین."

لە کۆتایدا بانگەوازی لە لایەنەکانی دیموکراتیک، ڕۆشنبیر و دۆستانی گەلی کورد کرا لەم قۆناغە مێژوویەدا لە دەوری هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کۆببنەوە و داوا لە گەلی کوردی بەرخۆدێرکرا کە بە بەرپسیارێتیەکی زیاترەوە بجوڵێتەوە.