ڕێپێوانی "ڕێزگرتن لە ئیرادە" لە ئەدەنەیە: ڕژێمی کۆڵۆنیاڵیستی قبووڵ ناکەین

"ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" کە دەم پارتی لە ئیستەنبوڵ دەستی پێ کرد، گەیشتە ئەدەنە.

ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە

"ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" کە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە دەستی پێ کرد، گەیشتە ئەنقەرە. ڕێپێوانکەران پێشوازی گەرمیان لێ کرا، سەرەڕای ئاستەنگی پۆلیس ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.

پەرلەمانتاری دەم پارتی جەیلان ئاکچا ڕایگەیاند بۆ مافی هەڵبژاردن و هەڵبژێردراوان ڕێپێوان دەکەن، گوتی: "کۆمارێکی یەکسان و ئازاد و دیموکراتیک بۆ هەمووان دەخوازین".

ئاکجا ڕایگەیاند تێکۆشانیان دژی سیستەمی قەیوم بەردەوام دەبێت و ڕایگەیاند هەموومان لەڕێگەی تێکۆشانەوە ئازاد دەبین.

پۆلیس هێرشی کردە سەر ڕۆژنامەوانان

پاش وتەکان و چالاکی دانیشتن، جەماوەر ویستیان تا بەردەم بینای دەم پارتی ئەدەنە ڕێپێوان بکەن، پۆلیس ڕایانگەیاند ئەگەر درووشم بەرزبکرێتەوە دەستوەردان دەکەن، پاش بەرزکردنەوەی درووشم لەلایەن جەماوەرەوە، پۆلیسەکان هێرشیان کردە سەر جەماوەر، چەند کەسێک کە لەنێویاندا ڕۆژنامەوانیش هەبوون لەلایەن پۆلیسەوە لێیان درا.

جەماوەر سەرەڕای ئاستەنگی پۆلیس تا بەردەم بینای شارەکە ڕێپێوانیان کرد.