چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی": دەستبەجێ گۆشەگیری هەڵبگرن

لە چەند شارێک لە چوارچێوەی چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" خزمی زیندانیان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

چالاکییەکانی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان

 

ئەزمیر

کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی ئەگێ و بنەماڵەی زیندانیان لە چوارچیوەی چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لەبەردەم زیندانی کرکلار کۆبوونەوە. چالاکییەکە ١١ هەفتەیە بەردەوامە. ئامادەبووان یەلەکی "گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتییە"یان پۆشی و درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە.

لە بەڕێوەبەرانی دەم پارتی هاجای یەڵماز ڕایگەیاند سیاسەتی گۆشەگیری بە هەموو جڤاکدا بڵاوبووەتەوە، دانانی قەیوم لە جولەمێرگ و ئاگرەکانی کوردستان و سیاسەتی گۆشەگیریی پێکەوە گرێدراون، گوتی: "ئێمە وەک دەم پارتی تا کۆتایی هێنان بەم سیاسەتە درێژە بە تێکۆشان دەدەین".

چالاکییەکە بە چالاکی دانیشتن و هەلهەلە کۆتایی هات.  

مێرسین

هەر لەو چوارچێوەیەدا لە مێرسین لەبەردەم زیندانی تاراسوس چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا. چالاکییەکە ١١ هەفتەیە بەردەوامە. درووشمی "زیندانیانی سیاسی شکۆی ئێمەن" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە و ئامادەبووان یەلەکی "گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتییە"یان پۆشی. بنەماڵەی زیندانیان داوا هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

چالاکی دانیشتن، بە درووشم کۆتایی هات.

ئامەد

خزمی زیندانیان لەبەردەم زیندانی ئامەد کۆبوونەوە و درووشمیان بەرزکردەوە.

لە خزمی زیندانیان ئایتەن کلێ گوتی: "چەند مانگە زانیاری دەربارەی ئۆجالان نییە، ڕۆڵەکانمان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری چالاکی دەکەن. پشتگیری لە داواکاری ڕۆڵەکانمان دەکەین".

ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.

ئەدەنە

هەر لەم چوارچێوەیەدا خزمی زیندانیان و ڕێکخراوەکان و دایکانی ئاشتی بەشداری چالاکییەکە بوون لەبەردەم زیندانی کورکچولەری ئەدەنە.

داوای هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمراڵی کراوە و چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.

ئێلح

خزمی زیندانیان لەبەردەم زیندانی جۆری T ی لە ئێلح چالاکیان ئەنجامدا. پەرلەمانتاری دەم پارتی محەمەد ڕوشتو، نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکان بەشداری چالاکییەکە بوون.

پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی ڕایگەیاند گۆشەگیری قبووڵ ناکەن و تا بەدەستخستنی ئەنجامێک درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" کۆتایی هات.