یەژاستار: هەنگاونان لەسەر رێبازی زیلان پێودانگی شەڕ و سەرکەوتنە!

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار یادی شەهید زیلانی بەرزڕاگرت و رایگەیاند، "وەک هێزەکانی یەژاستار پێودانگی سەرەکی شەڕ و ژیانمان، هەنگاونانە لەسەر هێڵی زیلانەکان. وەک زیلان ژیان، وەک زیلان تێکۆشان کردن و چالاکی کردن بنەمای سەرەکی ئێمەیە".

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی یەژاستا بە بۆنەی ٢٨ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زەینەب کناجی (زیلان) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، فەرماندە زیلان بە ئەوینی ژیانی ئازاد و بۆ خۆگەیاندن بە حەقیقەتی گەردونی، جەستەی کردە بۆمبێکی زیندوو و لە ناو قەڵا، بورج و کۆشکی کۆلۆنیالیزم و ستەمکاریدا تەقاندیەوە.

راگەیەندراوەکەی یەژاستار بەم جۆرەیە:

"ئێمە ٢٨ەمین ساڵیادی فەرماندەی فیدایی کە بە فیداکردنی گیانی خۆی، کۆڵەکەی ستەمی شکاند، بە رێز و پێزانینەوە یادی دەکەینەوە. لە کەسایەتی هاوڕێ زیلاندا ئێمە سەرجەم ئەو شەهیدانەی لە پێناو ژیانی ئازاددا گەیشتنە نەمری و بۆ گەلانی ئازادیخواز دەرفەتی ژیانی ئازادیان هێنایە کایەوە بە رێزەوە یادیان دەکەینەوە. هەروەها ئەو فەرماندانەی لە سەر رێبازی زیلانەکان هەنگاویان و داستانی قارەمانیان خوڵقاند لە کەسایەتی لەیلا سۆرخوێن، رۆژبین دێرسیم، ئاخین موش گابار، هێژار زۆزان و ئەو فەرمندانەی لەم مانگەدا ئەو ئاستەیان گەیاندە لوتکە هاوڕێ ئاخین گابار و بێریتان نورحەق چیا بە رێزدارییەوە یادیان دەکەینەوە. جاڕێکی دیکە ئەو گیانبازانەی کە هێڵی سەرکەوتنی ئەم شەڕەیان دیاریکرد و نیشانیاندا کە فیداییبوونی زیلانەکان لە هەموو شوێنێک هەیە لە کەسایەتی هاوڕێیان سارا و روکەنەکان، هاوکات لە کەسایەتی گیانبەختکردووانی ئازادی و بەدەستهێنانی مێژوو هاوڕێیان رۆژهات و ئەرداڵەکان، ئێمە سەرجەم شەهیدانی شۆڕش بە خۆشەویستی، رێزداری و پێزانینەوە یاددەکەینەوە و بەژنی خۆمان لە بەردەم ئەوان دادەنەوێنین. بەڵێنی خاوەنداری لە دۆزی ئەوان هێنانەدی ئامانج و ئاواتەکانیان سەرلەنوێ دوپات دەکەینەوە.

بە ئەوینی ژیانی ئازاد خۆی گەیاند راستی و حەقیقەت

هاوڕێ زیلان بە چالاکی خۆیەوە تەنیا نەبووە شەهێدێکی کوردستان، ئەو بووە هێڵ، بووە پێوان و پێودانگ و بووە مانیفیستۆی تێکۆشانی مرۆڤایەتی. ئەو بە بەختکردنی گیانی خۆی، بە هەموو مرۆڤایەتی نیشاندا کە چۆن هەناسەی ئازادی دەکێشن، بە دوژمنیشی نیشاندا کە ئەگەر دەست و چنگی داگیرکەری لە بەهاکانمان نزیک بکاتەوە، ئێمە نەک ئەو پەنجانە دەبرینەوە، بەڵکوو تا ناو دڵی ئەو بوونەوەرە دڕندەیە دەچین و لەناوی دەبەین. فەرماندە زیلان بە ئەوینی ژیانی ئازاد و بۆ خۆگەیاندن بە حەقیقەت و راستی گەردونی، گیانی خۆی کردە بۆمبێکی زیندوو و لە ناو قەڵای، بنکە، کۆشک و قۆناغەکانی کۆلۆنیالیزم و ستەمکاری تەقاندیەوە. بەوەش شوێنەوارێکی نوێی بە پیتی زێرین سەر مێژووی وڵاتەکەی نەخشاند. بە هەڵوێستی خۆی نیشانیدا کە ئەو میراتەی لە خوداوەند ستار، نینهورساگ و ئیناکان ماوەتەوە، لەناو نەچوون و نەکەوتوونەتە ژێر خاکەوە. هەربۆیە هەربۆیە بۆ پیتاندن و دەوڵەمەندکردنی ئەو راستیە لەسەر رێجکەی خوداوەندەکان کە لەپێناو کۆمەڵگەدا خۆیان بەخت کرد و تێکۆشان، بە دەرکەوتنی مێژوویی خۆی ناوێکی دیکە بۆ خوداوەندەکان زیاد کرد. بە رووخاندنی هەموو چەپەڵیەکانی مێژووی ستەمکارییەوە بووە خوداوەندێکی کوردستانی.

خوێندکارانی رێبەر ئاپۆ وشیارن

فەرماندە زیلان ئەویندارێکی ژیان بوو و ئیرادەی ئەو بۆ ژیانی ئازاد زۆر بەهێزبوو، هەربۆیە تەنیا ئەو مرۆڤانەی خاوەن ئیرادە و داخوازێکی بەهێزی لەو جۆرەن دەتوانن چالاکی گەورە بکەن. لەبەر ئەوەی هەموو کات باری سەر شانی مرۆڤە گەورەکان قورسە، هاوڕێ زیلانیش بەرپرسیارێتی هەڵگرتنی ئەو بارەی لە ئەستۆ گرت. ئەو لە بری ژیانێکی بێ شکۆ هەرمانی و نەمرییەکی شکۆمەندانەی هەڵبژارد. بە چالاکیەکەیەوە بووە ژیانەوەی ژنی کورد. لە دژوارترین، مەترسیدارترین دۆخدا زیلان دەرکەوتنێکی نوێ بوو. لە بەرامبەر پیلانگێڕی لە سەر رێبەری مرۆڤایەتی رێبەر ئاپۆ، بە چالاکی خۆیەوە نیشانیدا کە شاگردەکانی رێبەر ئاپۆ وشیارن، نەکەوتوونە خەوی قورس و هەرگیز بێ وەڵام نەبوون. هەربۆیە رێبەر ئاپۆش چالاکی گەورەی ئەوی بە بونیادنانی رێکخستنبوونی ژنانەوە پێشوازی کرد و رایگەیاند کە ئەوینی راست و ژیانی راست تەنیا بە شێوازی زیلان مسۆگەر دەبێت.

رۆحی زیلانەکان بە هەموو شوێنێکدا بڵاوبووەتەوە

لە سەر ئەو میراتە ٢٨ ساڵەیە حزب، رێکخستن و سوپای ئازادی ژنان بێ وچان هەنگاوی ناوە. ئێمە لە رێگەی بە زیلانبوونەوە هێڵی فەرماندەیی ژنان و پێودانگەکانی ژیانمان نەخشاندووە. هەربۆیە بە درێژایی ٢٨ ساڵ بە دەیان زیلان کە ئەو میراتەیان وەرگرتووە هاتوونە ئاراوە و لە دژوارترین ساتەکاندا بە شێوەیەکی گەورە کرانەوەی مێژووییان هێناوەتە ئاراوە. ئیتر ئەو مۆرەی زیلان لە ساڵی ١٩٩٦دا لە مێژوویدابوو، رۆژانە ئەو مۆرە بە رۆحی زیلانەکانەوە لە هەموو شوێنێکی بڵاوبووەتەوە. ئەو مۆرە تا رۆژی ئەمرۆمان بە هەموو زیندووبوونی خۆیەوە لە تونێلەکانی بەرخوداندایە، لە لوتکەی چیاکانی باکوری کوردستان و لە گەورەشارەکانی دەسەڵآتدارانەوە لەلایەن پێشەنگەکانی هێڵی ژیانی ئازادەوە پارێزگاری لێدەکرێت. لەسەر ئەو بەهایانەی کە فەرماندەی گیانباز هاوڕێ زیلان ئافراندویەتی، بە سەدان بەها زیادکراون و بە هەڵوێستی ژنێکی ئازا و بوێر پارێزگاری لە رەسەنایەتیەی پەیامەکەی زیلان کرا.

ژنان بە بەڵێنێکە داویانە لەسەر هێڵی زیلان دەڕۆن

بەڵێنی هەڤاڵ زیلان بۆ ئازادی ڕێگەی بۆ کردەوە بچێتە ناو ئاگری حەقیقەتەوە، خۆی بکاتە خۆڵەمێش و سەر لەنوێ ژیانێکی نوێ بۆ ژنی ئازاد بخوڵقێنێ. ئەم ئاگرە ڕاستی و حەقیقەتی شوێنکەوتوانی ئەو بوو بە ڕووناکی ڕێگای تێکۆشان. بەدەیان فەرماندە و پێشەنگ خۆڵەمێشی ئازادی زیلان-یان کردە کلی چاویان و جگە لە سەرکەوتن هیچی تریان لە بەر چاویان نەبینی. هەمیشە بە ڕۆحی سەرکەوتن ئاڵای یژا ستاریان لە ئاسمانی وڵاتەکەیان هەڵکرد. هێڵی زیلان هێڵی تەسلیمنەبوون و ملکەچ نەبوونە. چونکە ئەمڕۆ بەسەدان ژن بەڵێنیان داوە لەسەر هێڵی زیلانەکان ڕێ بپێون، تا دوا هەناسەیان بێ هیچ دوودڵی تێکۆشان دەکەن و بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی دوژمن بۆمبەکانیان بە خۆیاندا دەتەقێننەوە. بەمەش ئەو بەڵێنەی کە بە ڕێبەر ئاپۆ، گەل و فەرماندەکەیان زیلان داویانە، بە شێوەیەکی ڕاست جێبەجێ دەکەن. ئەو تێکۆشان و شەڕەی کە زیلان بە تەنیا بەڕێوەی برد، نیشانی دا کە جەنگاوەرانی ئاپۆیی و بە تایبەتی ژنانی ئازاد بۆ پاراستنی بەها مرۆییەکان دەتوانن لە سەختترین ساتەکاندا ڕەۆڵی سوپایەک بگێڕن. هەروەها نیشانی دا کە ئەم چالاکییە سەرەتاێکی بێ کۆتاییە. بەهۆی ئەو زنجیرە چالاکی و کاردانەوانەی کە لە کاتی ئەو چالاکییەدا پەرەی سەند، هەریەکەیان ئەو پەیامەیاندا کە ئێمە درێژەپێدەری ڕێگای زیلانەکانین بەڵام دواهەمین نین.

ژن، ژیان ئازادی بە ڕێگەی چالاکییەکەی زیلانەوە زیندوو بووەو

خوداوەندی زیلان، بە لێشاوی عەشق و سۆزیەوە، دڵی هەموو ئازادیخوازانی بۆ خۆی راکێشا و بەرامبەر بە عەقڵییەتی دەسەڵات وەک زریانێک قەد هێور نابێتەوە. بۆیە ئەمڕۆ بە سەرهەڵدانی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بووەتە زامنی شۆڕشی دیموکراسی و وڵامێک بۆ کار و چالاکییەکانی زیلانەکان. ئەم دروشمە بە چالاکییەکەی زیلان زیندوو بووەوە، بە پێشەنگ و شوێنکەوتوانی تا ئەمڕۆ بەردەوامی هەبووە و لە هەموو لایەکی جیهانەوە بڵاو بووەتەوە. ئەو ژنانەی کە بەربەستەکانی کۆیلایەتییان شکاند و بە وتنی 'ژن ژیان ئازادیی' زوڵمی سەدەکانیان ڕەتکردەوە، جارێکی دیکە ڕۆحی زیلانیان لە کەسایەتی خۆیاندا زیندووکردەوە. چونکە زیلان خۆی وای گوتووە: "دەمەوێت ببمە هۆی زیندووبوونەوەی ژنی کورد". بەڵام ئەمڕۆ خەونەکانی زیلان لەوەش گەورەتر پێک دێن، ئەمڕۆ زیلان بووە هۆی زیندووبوونەوەی هەموو ئەو ژنانەی کە بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن.

هەڤاڵ زیلان فەرماندەی سوپایەکی نەدۆڕاوە

وەک هێزەکانی یەژا ستار، پێوەرە سەرەکییەکانی شەڕ و ژیانمان، بەردەوام بوونە لەسەر هێڵی زیلانەکان. وەک زیلانەکان ژیان دەکەین، تیدەکۆشین و کارو چالاکیی دەکەین، بەگشتی زیلانەکان میتۆدی بنەڕەتی ئێمەن. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ وتی: "گەورەترین عەشق لە ناخی هەڤاڵ زیلان دا بووە" هەروەها ئەگەر ئێمە لە گەڵ ژنێکدا بژین، پێویستە بە شێوازی زیلان بێت"، زیلان ڕووناکی ڕێبازی تێکۆشانی نیشاندا کە پێویستە لەسەر ئەو ڕێگایە بڕۆین. هەر بۆیە ڕۆژانە ڕاستییەکانمان لەگەڵ ڕاستیەکانی زیلان بەراورد دەکەین و بەو پێیە ڕێبازی تێکۆشانمان دیاری دەکەین. هەڤاڵ زیلان بوو بە فەرماندەی سوپایەکی نەدۆڕاو و نموونەی مێژوو. بۆیە بە فەرماندەیی هەڤاڵ زیلانەوە هێزەکانی یەژا ستار ماوەی ٢٨ ساڵە بە ڕۆحی فیدایی بوونی زیلانەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەن. بە تێگەیشتنی زیلانەوە ڕۆژانە کردەوەی مێژوویی دەخوڵقێندرێن و تاکتیکی داهێنەرانە پێشدەکەوێت. بۆیە بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لەم ڕۆح وتێگەیشتنی ژیانی ئازاد.

تێکۆشەرێکی وەک سارا و ڕووکەنەکان، عەگیدەکانی وەک ڕۆژهات و ئەرداڵەکان جارێکی دیکە ڕۆحی زیلانەکانیان لە بەرزترین ئاستدا زیندوو کردەوە و ئاسۆی وڵاتەکەمانیان پێ ڕووناک کردووتەوە. لەسەر بنەمای بەدیهێنانی خەونەکانیان و هەموو شەهیدانی دۆزی ئازادی، لە بەرزترین ئاست دا درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین. ئێمە بەو بانگەشە و ئیرادەیەوە دەژین و تێکۆشان دەکەین و هەموو شوێنێکی خاکی کوردستان دەکەینە گۆڕستان بۆ فاشیزم. بە تۆڵەکردنەوەی سەدان قارەمان و گیانبەخت کردووی ڕێگای ئازادی، تۆڵەی مێژوو دەکەینەوە. بە چالاکی زیلانانە زیاتر لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ نزیک دەبینەوە و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین. بۆیە سوپاکەمان بە فەرماندەیی زیلانەوە، دەبێتە خۆف و ترسی داگیرکەران و تۆڵەیان لێدەکاتەوە.

وەک سوپای ژنانی ئازاد بە ڕۆحی زیلانەکانەو تێکۆشانمان بەهێزتر دەکەین و دەبینە هێزێکی نەدۆڕاو. بە پێوەرەکانی زیلان شەڕی سەربەخۆیی بەرز دەکەینەوە و ئازادی مسۆگەر دەکەین. بۆیە جارێکی تر ڕایدەگەیەنین کە بە هێزەوە خاوەنداری لە کار، ژیان، چالاکی و تێکۆشانی فەرماندە زیلان دەکەین. هەر لەسەر ئەو بنەمایانە، جارێکی تر بە ڕێز و حورمەتەوە، لە کەسایەتی خوداوەندی ئازادیدا، هەموو شەهیدانی شۆڕش و هەموو ئەو شەهیدانەمان بەبیر دێنینەوە کە پێشەنگایەتی هێڵی ژنانی ئازادیان کرد و لە کۆتایی ژیانێکی پڕ لە شکۆدا گیانیان بەخت کرد . لەسەر بنەمای شایستەبوونیان و بەدیهێنانی خەونەکانیان بۆ کوردستان و ڕێبەرایەتیکی ئازاد، جارێکی دیکە بەڵێن و گرێدراو بوونمان بە ئامانجەکانیان دووبارە دەکەینەوە."