لە ئیستەنبوڵ دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ گردبوونەوە ئەنجامدرا، هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ محەمەد سدیق ئاکیش پەیامێکی بۆ گردبوونەوەکە نارد و گوتی:
"هەوڵماندا بە هەر نرخێک بێت ئەو بەڵێنە بەدی بهێنین کە بە گەلەکەمان دابوو. ئەم بەڵێنەمان بە سەربەرزییەوە لە دادگا درکاند. ئەمڕۆش هێندەی سەرە دەرزییەک پەشیمان نین.
پاشان ٣ ڕۆژ پێش دانیشتنی دادگا، بە بیانوویەکی ئاسایی دەستبەسەر کرام و ڕەوانەی زیندانی وان کرام. ئەگەر لێرەدا لە بارەی ڕەوشی من بپرسن، تەندروستی و مۆڕاڵم زۆر باشە. مۆڕاڵی بەرزی گەلەکەمان بە زیندووی دەمانهێڵێتەوە. بە دڵ و گیان پیرۆزبایی لە هەڵوێستی پارتەکەمان و گەلەکەمان و ئێوەی هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی دەکەم دژی ڕژێمی قەیوم. سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی بۆ دەنێرم بۆ هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی ئیستەنبوڵ کە ئەمڕۆ دژی کودەتای سەر ئیرادەی گەل کۆبوونەوە و هاتنەپاڵ گەلەکەمان، لە گۆڕەپانەکان بن یان لەدەرەوەی گۆڕەپانەکان".