بە دیمەن

لە پاریس ڕێپێوانی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن، ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ"

کوردستانیان لە پاریس بۆ شەرمەزارکردنی سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی و بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕژانە گۆڕەپانەکان.

چالاکییەکانی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان

لە گەڕەکی ڤیلیرس لا بێل ی پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە درووشـمی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن، ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" ڕێپێوان ئەنجامدرا.

کوردستانیان بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی ڤیلیرس لا بێل کۆبوونەوە، سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردنی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرد.

ڕێپێوانەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" ئەنجامدرا و لە وێستگەی شەمەندەفەری ڤیلیرس لا بێل دەستی پێ کرد و لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک کۆتایی هات.

لە ڕێپێوانەکەدا درووشـمی "بژی سەرۆم ئاپۆ" و "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن، ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" بەرزکرایەوە. بە نامیلکە و برۆشورەکان دەربارەی گۆشەگیری، ڕای گشتی فەرەنسا ئاگادارکرایەوە و بانگەواز لە کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) کرا دژی گۆشەگیری هەڵوێست نیشان بدات.

پاشان لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک گردبوونەوە ئەنجامدرا، لە کەسێتی شەهید زیلان هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان یادکرانەوە.

لەسەر ناوی مەجلیسی گەلی دیموکراتیکی ڤیلیرس لا بێل ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، تیشک خرایەسەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوترا: "وەک هەمیشە دەڵێین، هەر گەلێک ڕێبەرەکەی دیل بێت، خۆیشی بەدیل گیراوە. ڕێبەر ئاپۆ هیوای ئازادی ئێمەیە. تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت و سی پی تی دەنگمان نەبیستێت، دەنگمان بڵندتر دەکەین و لە گۆڕەپانەکان دەبین. لە کوردستان دوو هێڵ هەن، بەرخۆدان و خیانەت. ڕێبەر ئاپۆ نوێنەری بەرخۆدانە. پێویستە زیاتر خاوەندارێتی لەم بەرخۆدانە بکەین".

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.