گردبوونەوەکەی ئیستەنبوڵ کۆتایی هات

گردبوونەوەکەی ئیستەنبوڵ بۆ شەرمەزارکردنی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بە بەشداریکردنی دەیان هەزار کەس، کۆتایی هات.

هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی ئیستەنبوڵ، بۆ شەرمەزارکردنی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمیرگ، لە ناوچەی کارتال بە دروشمی " ئێمە بۆ ڕەنج و ئازادی خۆمان ڕێگە بە قەیوم نادەین" گردبوونەوەیان ئەنجامدا. سەندیکاکان، پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی ڕەنج و پیشەیی، ڕێکخراوی ژنان و گەنجان، دەیان هەزار کەس لە گردبوونەوەکە ئامادەبوون.

گردبوونەوەکە بە جۆشێکی مەزن دەستی پێکرد، گەل داواکاری و ناڕازیبوونی خۆی دەربڕی. گەل داوای دەست لەکارکێشانەوەی لە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە کرد، لە دژی ڕەنجخۆری و هەژاری، کوشتنی ژنان، فشار، کارە نادیموکراتیکەکان، گۆشەگیری و دەست بەسەراگرتنی ئیرادە، بێ پچڕان دروشم بەرزکرایەوە.

دوای وتەکان، گردبوونەوەکە بە گۆرانی هونەرمەندان بە کۆتا هات.