بەشتاش: ئۆجالان رەچەتەی ئاشتیە

مەراڵ دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە داوای کرد کۆتایی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بهێنرێت و وتی، " عەبدوڵلا ئۆجالان رەچەتەی ئاشتی ئەم وڵاتەیە."

مەراڵ دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیادا کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا و باسی لە پرسە گرنگەکانی رۆژ کرد.

بەشتاش ناڕەزایی بەرانبەر قەیرانی ئاشتی پیشاندا و وتی، "ئێوە دەزانین جارێکیتر ٣ ملیۆن و جارێکیش ٦.٥ ڤاکسینی کۆرۆنا هاوردە کران. هێشتا نەبووەتە ١٠ ملیۆن ڤاکسین. ئێمە دەپرسین، ڤاکسینەکان لە کوێن. بریارە خوێندنگاکان بکرێنەوە، بەڵام مامۆستاکان ڤاکسین نەکراون."

بەشتاش ئاماژەی بە فشارەکانی سەر هەدەپە کرد و باسی هێرش دژی باڵەخانەی هەدەپە لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ کرد. بەشتاش وتی، "هێرشەکان بە واتای رێگریکردن لە سیاسەتی دیموکراتی دێت. بە دەستی پۆلیس و دادگاکان دەیانەوێت ئۆپپۆزسیۆن لە رێگای پارتەکەماندا ئاستەنگ بکەن و لە دەرەوەی سیاسەتدا بیانهێڵنەوە."

چالاکی مانگرتن لە خواردن و گۆشەگیری

بەشتاش ئاماژەی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ١٠٧ زیندان ٢ هەزار زیندانی لەناو چالاکی مانگرتن لەخواردندان. ئەوان چییان دەوێ؟ دەڵێن بە پێی یاسا بجوولێنەوە. داواکاری سەرەکیان چییە؟ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریە. گۆشەگیری تاوانە، ئەمەمان بە ملیۆنان جار دووبارە کردەوە. تاوانێکی دژی مرۆڤایەتیە و ئەشکەنجەیە. لە هەمانکاتدا لە زیندانەکاندا فشار و ئەشکەنجە بەردەوامە. ئەمە تاوانە. ئێمە لە وەزیری داد و دەسەڵاتدارەکان دەپرسین، ئەو پرسانە و یاساکان بۆ هەموو زیندانیان نییە؟ راپۆرتەکانی سی پی تی دیارن و گۆشەگیری ئیمڕالی لە هەموو وڵات بڵاوبووەتەوە. لە ٢١ ساڵدا ئۆجالان بە تەنیا جارێکیش خانەوادەکەی نەبینیوە. ئەمە شەرمێکی گەورەیە. بە ملیۆنان کەس بۆ ئۆجالان رایانگەیاند، ئۆجالان ئیرادەمانە رایانگەیاند رەچەتەی ئاشتی ئەم وڵاتەیە. پێویستە دەنگی چالاکوانانی چالاکی مانگرتن لە خواردن ببیسترێت، وڵامیان بدرێتەوە و یاسای خۆیان جێبەجێ بکەن."

ف.ق