دۆسیەی کۆبانێ بۆ ۳ی تەموز دواخرا

دانیشتنی داهاتووی کەیسی کۆبانی دواخرا بۆ ٣ی تەموز.

لە نێوان ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ دا خەڵک لە باکوری کوردستان دژی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ ڕاپەڕین. بە پاساوی چالاکییەکانی ٦ – ٨ی تشرینی یەکەم سکاڵا لە دژی هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) فیگن یوکسکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی هەدەپە، ١٧ زیندانی و بە گشتی سکاڵا لە دژی ١٠٨ کەس تۆمار کرا. ٢٤هەمین دانیشتنی دادگاییکردنی کەیسی کۆبانی له هۆڵی دانیشتنی کامپی زیندانی سینجان بەڕێوەچوو. کەیسەکە لەلایەن شاندی لقی ٢٢ی دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرەوە بەڕێوەچوو.

لە قۆناغی سێیەمی کەیسەکەدا داواکارییەکانی سیاسەتمەداران و پارێزەران ڕەتکرایەوە و هێشتا بەرگری لە خۆکردنی سیاسەتمەداران وەرنەگیرابوو، کە دەستکرا بە هەڵسەندنگانەکان و خستنەڕووی بۆچوونەکانی شاندی بەڕێوەبەری دادگاکە. زیندانییە سیاسییەکان و پارێزەرەکانیان و بەشداربووان بە چەپڵە لێدان دژی ئەو ڕەفتار و بڕیارە ناڕەزایەتیان نیشاندا و هۆڵەکەیان جێهێشت.

شاندی دادگاکە دوای پشوویەک، بڕیاری خۆی لە هۆڵێکی چۆڵدا خوێندەوە!. شاندەکە بڕیاریدا بۆ ئەوەی وتە و لێدوانی سەرەکی لەبارەی کەیسەکەوە وەربگیرێن، دانیشتنی داهاتوی دادگای بۆ ٣ی تەموز دواخست.

ژ.ت