لە گرێ‌سپی چەتەکانی داگیرکەر دوو هاوڵاتی بریندار دەکەن

لە کانتۆنی گرێ‌سپی داگیرکراو دوو هاوڵاتی بە گولەی چەتەکانی داگیرکەری تورک برینداربوون.

بەگوێرەی سەرچاوەکان لە شارۆچکەی عەین عەروس سەر بە کانتۆنی گرێ‌سپی داگیرکراو، هەریەک لە یاسر عەمار و خالد عەمار لە نیوەی شەودا بە گولەی چەتەکانی "جەبهە شامیە" برینداربوون.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، هەردوو هاوڵاتییەکە بەهۆی برینەکانیانەوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵکوتانە سەر ماڵی خەڵکی سڤیلی کانتۆنی گرێ‌سپی و دەوروبەری بەردەوامە بەمەبەستی ڕفاندن و هەڕەشەکردن، ئەوەش لە سایەی پشێوییەکی ئەمنی کە کانتۆنە داگیرکراوەکەی گرتۆتەوە.

تورکیا و چەتەکانی لە ١٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، گرێ‌سپی داگیرکرد.