پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان پێی بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان کرد.

نەورۆز ئۆیساڵ، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، جەنگیز یورەکلی و مەزڵوم دینچ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن سبەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان پێی بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

دەوڵەتى تورک بە پاساوی ئەوەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد "نەخشەڕێگا"یەکی بۆ بەرگرینامەکەى لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ناردووە، سزای قەدەغەکردنی هەموو چاوپێکەوتنێکیان بۆ ماوەى ٦ مانگ بەسەردا سەپاندووە.

ژ.ت