یەکێتیی خوێندکارانی یەهودی لە ئەوروپا داوای پشتوانیکردن لە گەلی کورد دەکات

کۆنگرەى یەکێتیی خوێندکارانی یەهودی لە ئەوروپا (EUJS)، کە چەتری رێکخراوی خوێندکارانی یەهودییە لە زانکۆکانی ئەوروپا داوایکرد، کۆمەڵکوژیی دژ بە کورد رابوەستێنرێت و پشتیوانی لە مافی چارەی خۆنووسیی گەلی کورد کرد.

یەکێتیی خوێندکارانی یەهودی لە ئەوروپا (EUJS)، کە رێکخراوی چەتری خوێندکارانی یەهودییە لە زانکۆکانی ئەوروپا لە کۆنگرەی خۆیدا لەبارەی کوردستانەوە هەندێک بڕیاری دا.

کۆنگرەى ساڵانی یەکێتیی خوێندکارانی یەهودی لە ئەوروپا بە بەشداریی ٤٠ نوێنەر لە رێکخراوە خوێندکارییەکانیان لە وڵاتانی ئەوروپا بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو و بۆ پشتیوانیکردن لەگەلی کورد بانگەوازیان بڵاوکردەوە.

لەو پرۆژە پێشنیازەکاندا، کە بە دەنگی هەموو ئەندامانی کۆنگرە پەسەند کرا، راگەیاندرا، گەلی کورد لە سوریا و عێراق لە تێکۆشان لە دژی داعش دا رۆڵێکی زۆر گرنگی گێڕاوە و ئەو رۆڵە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە شەنگال بووە هۆی رێگریکردن لە پاکتاوکردنی ئێزدییەکان.

لە پرۆژە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، زیاتر لە ١١ هەزار شەڕڤانی کورد بۆ رزگارکردنی دراوسێکانیان و هاوپەیمانەکانیان لە ئیسلامی توندڕەو لەو تێکۆشانەیاندا ژیانی خۆیان لە دەستدا و سەرباری ئەوەش گەلی کورد تەنها کراوە و پشتی لێکراوە.

باسی ئەوەشکراوە، لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە کشانەوەی لە باکووری سوریا (رۆژئاوا) و دروستبوونی ئەو بۆشاییەی، کە حکومەتە رۆژئاواییەکان لە ناوچەکەدا دروستیان کردووە، ئەوە بۆ کورد وەرسوڕا بۆ مەترسی و هەڕەشە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەم ١٠ ساڵەی رابردوودا چەندینجار مەترسیی پاکتاوکردن رووبەڕووی گەلی کورد کراوەتەوە و کورد لە عێراق، تورکیا، سوریا و ئێران تاوەکو ئێستاش سەرکوت دەکرێن.  جیهانیش لە بەرامبەر ئەوەدا بێدەنگە و پێشتریش یەهودییەکان هەر بەو شێوەیە پاکتاو کران.

مەترسیی پاکتاوکردنی کورد

لە پرۆژە بڕیارەکەدا داواکراوە، لە ئاستی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە کورد بکرێت و ئاماژە بە مافی چارەی خۆنوسی کراوە و ئەندامانی کۆنگرەی یەکێتیی خوێندکارانی یەهودی لە زانکۆەکانی ئەوروپا (EUJS) ئەم خاڵانەى خوارەوەیان پەسەند کردووە:

- بۆ ئەوەى جارێکیتر زوڵمێکی لەو شێوەیە لە کورد نەکرێت، بە گرنگی دەزانین پشتیوانی راستەوخۆ لە هێزەکانی بەرگری و خۆپاراستنی کورد بکرێت.

- بزووتنەوەى گورگە بۆرەکانی تورک – فاشیست لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، تورکیا و سەرتاسەری جیهاندا بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر کورد، ئەرمەنی، سوریانی، تورکەکان و گەلانی تر و پێویست دەکات قەدەغە بکرێن.

- لایەنگرانی گورگە بۆرەکان لە هەر چوار لای ئەوروپاوە هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد و رێکخراوە ئەوروپییەکان. بۆ نمونە لە حوزەیرانی ٢٠٢٠دا لە ڤییەنا و لە ئەیلولی ٢٠٢٠دا لە فەرەنسا هێرشیان ئەنجامدا.

- بە ناوی رێکخراوە یەهودییەکانەوە ئێمە لەو بڕوایەداین، کە دەبێت پشتیوانی لە مرۆڤە بێ وڵاتەکان بکرێت، لەگەڵ ئەو مرۆڤانەدا بین، کە زوڵمیان لێدەکرێت و هەڕەشەی پاکتاوکردنیان لەسەرە.

هەستانەوە لە دژی هێرشەکان و داوای رێزگرتن لە مافی چارەی خۆنوسی

لە کۆنگرەى یەکێتیی خوێندکارانی یەهودی لە زانکۆەکانی ئەوروپا (EUJS) ئەم بڕیارانە دران:

١ – رۆڵی گرنگی گەلی کورد قبوڵ بکرێت، کە ٦ ساڵ لە دژی داعش تێکۆشان.

٢ – پاکتاوکردن و جینۆسایدی ساڵی ٢٠١٤ لە شەنگال لە دژی ئێزدییەکان دانی پیادا بنرێت وپەسەند بکرێت.

٣ – داوا لە تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا بکرێت، کە کۆتایی بە هەبوونی سەربازیی تورک لە باکووری سوریا (رۆژئاوا) بهێنرێت و وەک ئەوەى لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا خانەسۆر (شەنگال) بۆردومانکرا، رێگا نەدرێت ناوچە کوردییەکانی عێراق بۆردومان بکرێن و رێگا نەدرێت کورد پاکتاو بکرێن.

٤ – داوا لە تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا بکرێت، کە کۆتایی بە زوڵم لە گەلی کورد لە تورکیا و ڵاتانی دراوسێدا بهێنرێت.

٥ – بۆ کۆتایهێنان بە بوونی سەربازانی تورک لە باکووری سوریا (رۆژئاوا) پشتیوانی لە مافی چارەی خۆنوسیی گەلی کورد پێشکەشی یەکێتیی ئەوروپا، حکومەتەکان، رێکخراوە نێونەتەوەییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، زانکۆکان، خوێندکاران و رێکخراو و دەزگا پەیوەندیدارەکانی لۆبی بکرێت.

٦ – بۆ قەدەغەکردنی گورگەبۆرە نەتەوەپەرەستەکانی تورک، لە یەکێتیی ئەوروپا، لە ناو حکومەتەکان، رێکخراوە نێونەتەوەییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، زانکۆکان، خوێندکاران و رێکخراوە پەیوەندیدارەکاندا، کاری لۆبیی بۆ بکرێت.

٧ – بۆ ئەوەى بیسەلمێنن، کە پشتیوانی لە گەلی کورد دەکەن، پشتیوانی لە مافی چارەی خۆنوسی، بەڕێوەبەری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کورد دەکەن، بڕیاری پێویست بدەن.

ژ.ت