لە سەدان شاری کوردستان و ئەوروپادا هێرشەکانى دەوڵەتى تورک ئیدانەکران
هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر مەخمور، شەنگال و هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا لە سەدان شاری کوردستان و ئەوروپادا بە رێکخستنی چالاکیی جەماوەری ئیدانە کران.
هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر مەخمور، شەنگال و هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا لە سەدان شاری کوردستان و ئەوروپادا بە رێکخستنی چالاکیی جەماوەری ئیدانە کران.
هێرشەکانى پێری شەوی دەوڵەتى تورک بۆ سەر هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا، کامپی پەنابەرانی مەخموور و شەنگال لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، باشووری کوردستان، ئەوروپا بە ئەنجامدانی چالاکیی جەماوەری ئیدانە کران.
لە باشووری کوردستان ئاسایشی پەدەکە هیچی کەمتر نەبوو بە پەلامار و توندوتیژییەکانى پۆلیسی دەوڵەتى تورک و توندوتیژانە هێرشیان کردە سەر چالاکوانان و چەندین کەسیان دەستگیرکرد.
لە شەنگال و مەخمور بە ئەنجامدانی چالاکیی جەماوەری، پێداگری بۆ بەردەوامیدان بە بەرخودان نیشاندرایەوە.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە سەرتاسەری ئەوروپاش رژانە سەر شەقامەکان و هێرشە داگیرکەرییەکانیان ئیدانەکرد و ناڕەزایەتییان بەرامبەر بێدەنگیی رای گشتیی جیهان خستەڕوو.
ژ.ت