بە دیمەن

لە ڤینتەرتور سری سورەیا ئۆندەر یادکرایەوە

لە شاری ڤینتەرتوری سویسرا مەراسیمی یادکردنەوە بۆ سری سورەیا ئۆندەر بەڕێوەچوو.

لە شاری ڤینتەرتوری سویسرا بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ڤینتەرتور ئەنجامدرا، مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ سری سورەیا ئۆندەر و شەهیدانی مانگی ئایار دەستی پێ کرد.

پاشان ئەندامی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان شەمسەدین تونچ، ئەندامی کۆمیتەی ژنانی شەهید ئارژین گارزان ڕوکەن ئامەد و لەسەر ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک، کامبەر چاگلان قسەیان کرد.

شەمسەدتب تونچ ڕایگەیاند سری سورەیا ئۆندەر هەموو ژیانی تەرخانکرد بۆ ئاشتی و ئازادی، بۆیە ئەوانیش خاوەنداری لە تێکۆشان و میراتەکەی دەکەن.

ڕوکەن ئامەد گوتی: "هەموو ژیانی بۆ ئاشتی و ئازادی تەرخانکرد، وەک ئەوەی پەکەکە دەستنیشانی کرد، لەپێناو دیموکراسی شەهیدبوو".

پاشان کامبەر چاگلان تیشکی خستەسەر هەوڵەکانی ئۆندەر بۆ ئاشتی و دیموکراسی.

پاشان فیلمی " Beynelmilel" لە دەرهێنان و سیناریۆ و نواندنی سری سورەیا ئۆندەر، تەماشاکرا.