رێژەیەکی زۆر کۆچبەر لە ڕۆژێکدا لە دەریای مانێش پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا
رێژەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە دەریای مانێش پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی. لە ڕۆژێکدا یەک هەزار و ١٩٤ کۆچبەر پەڕیونەتەوە.
رێژەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە دەریای مانێش پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی. لە ڕۆژێکدا یەک هەزار و ١٩٤ کۆچبەر پەڕیونەتەوە.
تەنها لە ٣١ی ئایاردا یەک هەزار و ١٩٤کەس بە بەلەمی بچووکەوە ڕێگایەکی زۆر مەترسیدارەیان بڕیوە و گەیشتوونەتە بەریتانیا، ئەمە زۆرترین ژمارەیە کە لە یەک ڕۆژدا تۆمارکراوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٤هەزار و ٨٠٨کەس دەریای مانێش-یان تێپەڕاندووە و خۆیان گەیاندووتە کەناراوەکانی بەریتانیا.
سەرەڕای ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراوەتە بەر، بەڵام بە پێی ئامارە فەرمییەکان ڕێژەی پەنابەران کەمی نەکردووە. بە بەراوەرد بە ساڵی ڕابردوو ٣٦ هەزار و ٨٠٠ کۆچبەر خۆیان گەیاندووتە بەریتانیا.
ئەگەرچی زۆرجار ئەم پەڕینەوانە بە کارەسات کۆتاییان هاتووە. بۆ نمونە لەمساڵدا لانیکەم ١٥کەس لە دەریادا گیانیان لەدەستداوە. لە ساڵی ٢٠٢٤دا هەروەها ٧٨ کۆچبەر لە دەریای مانێش گیانیان لەدەستدا.