بە دیمەن

گەنجانی ڕێپێوانی ئامارا: بەرەو ئازادیمان هەنگاو دەنێیین

گەنجان کە بۆ ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ئامادەوە بەرەو ئامارا ڕێپێوان دەکەن گوتیان: "بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان دەکەین، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەموومانە."

ڕێپێوانی ئامارا

ئەنجوومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بە بۆنەیی ٧٦هەمین ساڵرۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ناوەندی ئامەدەوە بەرەو گوندی ئامارایی ناوچەیی خەلفەتی ڕحا ڕێپێوانیان دەستپێکرد. ڕێپێوانەکە کە بە درووشمی "بە کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە بەرەو ئازادی دەڕۆین" ئەنجام دەدرێت، لە ٤ی نیسان لە ئامارا کۆتایی دێت.

گەنجانی بەشداربووی ڕێپێوانەکە بۆ ئاژانسمان قسەیان کرد.

ئەو ئەرکەی دەکەوێتە ئەستۆمان جێبەجێی دەکەین

فولیا تاشتان: وەک گەنجان تا ئامارا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێدەکەوین. تاکە خواستمان ئازادی ڕێبەرێتییە و خواستی گەنجانی کوردە. دوای بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ جۆشوخرۆشێکی مەزن دایگرتووین. ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆمان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەرێتی جێبەجێی دەکەین.

بۆ ئازادی ڕێبەرێتیمان هەنگاودەنێین

جان پۆلات گوران: ڕێپێوانەکەمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرمانە و بۆ ئەو مەبەستە لێرەین. پشتگیری لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. هەموو گەنجان بانگهێشتی ئامارا دەکەین. وێڕای هەموو ئاستەنگییەکان درێژە بە ڕێپێوانمان دەدەین.

پڕ بە جۆشوخۆرشین

ئاڤێستا ئاتەش: لە جۆشوخرۆشی ڕۆشتندام بۆ ئامارا. پێش هەموو شتێک بۆ پرۆسەی ئاشتی ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان خاڵی بنەڕەتییە. هیودارین ئازادی ڕێبەرمان فەراهەم ببێت. لەم ڕۆژەدا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان ڕێپێوانمان دەستپێکردووە و ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی ئازادی گەنجانە.