تەڤ چاند ئەوروپا ئاوازێکی نوێ بەناوی ' لە قادانە' بڵاوکردەوە
تەڤ چاند ئەوروپا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ئاوازێکی نوێی بە ناوی "لە قادانە" بەرهەم هێناوە.
تەڤ چاند ئەوروپا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ئاوازێکی نوێی بە ناوی "لە قادانە" بەرهەم هێناوە.
هونەرمەندانی تەڤ چاندی ئەوروپا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و بۆ ڕێپێوانی ١٦ی مانگ کە لە شاری کۆڵن بەڕێوەدەچێت، ئاوازێکی نوێیان بە ناوی "لە قادانە" بەرهەم هێناوە.
تەڤ چاند ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بە دروشمی "هونەری ئازاد بۆ ئازادی" ئاوازێکی نوێیان ئامادە کردووە و ڕایگەیاند: "تا ئێستا بە چەندین چالاکیی هونەری و کولتووری جیاواز لە هەڵمەتی جیهانی ئازادیدا بەشداریمان کردووە. لە ناوەڕۆکی ئاوازەکەدا باس لە گرێدراو بوونی گەلی کورد بە ڕێبەر ئاپۆەو دەکات. هەروەها باس لە فیداکاری و چالاکیەکانی دەکات، بەتایبەتی لەم هەفتانەی دواییدا، کە ڕۆژانە دژی سیاسەتی کۆمەڵکوژی لە گۆڕەپاندایە.