رێکخراوى جیهانیى تەندروستى: جگەرەى ئیلکترۆنى زیانی بۆ تەندروستیى مرۆڤ هەیە

ڕێکخراوى جیهانیی تەندروستی (who) لەبارەی جگەرەی ئیلکترۆنی، کە لە ژێر ناوی "بێ زیانبوون" تاوەکو دێت زیاتر بەکار دەهێنرێت، هۆشیاری دایە ڕاگەیاندنەکان لەسەر بڵاوکردنەوەى روشم و ریکلامی "بێ زیابوون".

لە ڕاپۆرتی رێکخراوى جیهانى تەندروستى، کە لە شاری ڕیۆ دی ژانیرۆ لە وڵاتی بەڕازیل بڵاوکرایەوە راگەیاندرا، جگەرەی ئیلکترۆنی بۆ تەندروستی زیانبەخشە.

بڵاوبونەوەی جگەرەی ئیلکترۆنی بە زۆری لە ناو ئەو گەنجانەدا بەربڵاوە، کە جگەرە ناکێشن یاخود دەیانەوێت واز لە جگەرە بێنن و پێیانوایە بە تێپەڕ بوونی کات ڕێ لە کێشانی جگەرە دەگرێت. لەبەر ئەوەش ئەو کەسانەی توتن بەکار ناهێنن ڕوو لە جگەرەى ئیلکترۆنى دەکەن و دواتریش ئەوە دەبێتە هۆی ئەو کە جگەرەى دروستکراو لە توتن بکێشن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ڕێژەی نیکۆتین و ماددەی زیانبەخش لە جگەرەی ئیلکترۆنیدا بوونی هەیە و سەبارەت بەو زیانانە هۆشیاری درا.

لە ڕاپۆرتەکەدا سەرنجیان خستە سەر ئەوە، کە سیستمی جگەرەی ئیلکترۆنی سەرتاپای زیانبەخشە و پێویستە فرۆشتنی ئەو جۆرە جگەرانە قەدەغە و سانسۆر بکرێن.

هەروەها وترا بۆ وازهێنان لە کێشاندنی جگەرەی دروستکراو لە توتن بەکارهێنانی جگەرەی ئیلکترۆنی سوودی نییە، چونکە لەو وڵاتانەدا، کە بە زۆری جگەرەی ئیلکترۆنی بەکار دەهێنرێت بەشێوەى گشتییش جگەرەی توتنیش بەکار دەهێنرێت و ئەمەش ئەوەمان نیشان دەدا جگەرى ئیلکترۆنى بۆ واز هێنان لە جگەرەى توتن سوودی نییە.

ر.م