کۆمیتەى ژینگەى کۆدار: پاراستنی دارستانه‌كانی زاگرۆس ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ییه
کۆمیتەى ژینگەى کۆدار راگەیاندراوێکى لە دژی لەناوبردن و تاڵان‌کردنی دارستانەکانى زاگرۆس بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پاراستنی دارستانه‌كانی زاگرۆس ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ییه.
کۆمیتەى ژینگەى کۆدار راگەیاندراوێکى لە دژی لەناوبردن و تاڵان‌کردنی دارستانەکانى زاگرۆس بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پاراستنی دارستانه‌كانی زاگرۆس ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ییه.
لە راگەیاندراوەکەى کۆمیتەى ژینگەى کۆمەڵگەى ئازاد و دیموکراتیکى رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)دا هاتووە "کەسانێک هەن کە بە بیانوی هەژاری بەڵام لە ژێرەوە بە پشتیوانی و بە یارمەتیی خودی دەسەڵات سەریان کردۆتە بڕینی دارستانەکان و بێ شەرمانە خزمەتی داگیرکاری و دژایەتی نیشتمان دەکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "كاربه‌ده‌ستانی رژێم له سه‌ر ناوی دروست كردنی هه‌لی كار و وه‌به‌رهێنان و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاماری له راده‌به‌ده‌ری بێ كاری و پڕكردنی گیرفانی كارمه‌ندانی بێ مووچه ماوه‌ی كۆمه‌ڵێ گرووپی زه‌ویخۆر و هەڵپەرەستی به‌رداوه‌ته گیانی دارستانه‌كانی زاگرۆس. و له راستی دا سییه‌كانی نیشتمان به كۆرۆنای زه‌ویخۆری كاول ده‌كا."
دەقی راگەیاندراوەکەی کۆمیتەى ژینگەى کۆدار
پاراستنی دارستانه‌كانی زاگرۆس ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ییه
بە درێژایی مێژوو سروشت بە ئەندازەی ئەم سەردەمە تووشی تاڵان و کاولکاری و کارەسات نەبووەتەوە.
بە درێژایی مێژوو سروشت بە ئەندازەی ئەم سەردەمە تووشی تاڵان و کاولکاری و کارەسات نەبووەتەوە، سیستەمی هەلپەرست و تاڵانچی سەرمایەداری بە مەبەستی کەڵەکە کردنی سەرمایە بۆ چرکەیەکیش دەست لە قڕکردن و لە ناو بردنی سروشت هەڵناگرێت. بەشێکی هەرە زۆری دارستان و زەوییە چاندنی و شیناییەکانی دونیا بوونەتە بیابانێکی وشک و قاقڕ.. ئەم بێ عەداڵەتی و دەستدرێژیانە بە بیانووی مڵکی گشتی بۆ دەوڵەتەکان بە ئەرێکردنی یاسا رەوایی پێدراوە. دەوڵەتی ئێرانیش زیاتر لە هەر دەوڵەتێکیتر بە هۆی نەبوونی رێوەبەری کارامە و رێوەبردنێکی راست وڵاتیان بەروە کاولبوونێک بردووە کە زیندووکردنەوەی زۆر ئەستەمە.
جیاواز لە قۆرغکردنی سروشت لە لایەن رێكخراو و دامه‌زراوه دەوڵەتییەکان، بەبی هیچ چاودێرییەک رێگای لە بەر دەم پاوانخواز و دەست و پێوەندەکانی دەوڵەت و دۆست و خزمی بەرپرسان و کاربەدەستانی حکوومیش بۆ داگیرکردنی دارستان و بوورەکانی کردۆتەوە. لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش وێڕای هەبوونی دەیان رێکخراووەی ژینگە پارێزی و کەسانی چالاکی ئەو بوارە. کە لە هەموو ئێران‌دا پێشەنگایەتی هێڵی پاراستنی ژینگە دەکەن، دیسان بە گشتی رۆژهەڵات و بە تایبەت مەریوان، کەسانێک هەن کە بە بیانوی هەژاری بەڵام لە ژێرەوە بە پشتیوانی و بە یارمەتیی خودی دەسەڵات سەریان کردۆتە بڕینی دارستانەکان و بێ شەرمانە خزمەتی داگیرکاری و دژایەتی نیشتمان دەکەن. جێگای ئاماژه‌یه كه كاربه‌ده‌ستانی رژێم له سه‌ر ناوی دروست كردنی هه‌لی كار و وه‌به‌رهێنان و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاماری له راده‌به‌ده‌ری بێ كاری و پڕكردنی گیرفانی كارمه‌ندانی بێ مووچه ماوه‌ی كۆمه‌ڵێ گرووپی زه‌ویخۆر و هەڵپەرەستی به‌رداوه‌ته گیانی دارستانه‌كانی زاگرۆس. و له راستی دا سییه‌كانی نیشتمان به كۆرۆنای زه‌ویخۆری كاول ده‌كا.
لە روانگەی ئێمەوە ئەو کارە دەست درێژییه له سه‌ر سامانی گشتی كۆمه‌ڵگا و کارێکی دوور لە ئەخلاق و پێوانە ئینسانی و نیشتمانییەکانە. سیاسه‌ته‌كانی نیۆلیبرالی ده‌وڵه‌تی رۆحانی له بواری ئابووریدا به به‌ستێنی سه‌ره‌كی ئه‌و دۆخه ده‌زانین. داوا لە هەموو رێکخراوە مەدەنییەکان و خەڵکی ناوچەکە بە تایبەت دەکەین بێ هیچ چاوپۆشییەک رووبه‌رووی ئەو کردەوە دژە نیشتمانییە ببنەوە. له هه‌مان كاتدا له یه‌كینه‌كانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌خوازین هه‌لوێستی گونجاویان سه‌باره‌ت به‌و تاڵانانه هه‌بێت.
ژ.ت