بە دیمەن

سۆزدار ئاڤێستا: لەم پرۆسەیەدا لەسەر هێڵی شەهیدان تێکۆشان بەڕێوە دەچێت

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە، شەهیدانی مانگی حوزەیران و عەلی حەیدەر قەیتانی بەبیر هێنایەوە و وتی: "لەم پڕۆسەیەدا، بزووتنەوەی ئازادی لەسەر هێڵی شەهیدان درێژە بە تێکۆشانی دەدات."

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە، لە دیدارێکی تایبەتدا کە لە کەناڵی ستێرک تیڤی پەخشکرا، کادرە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ئازادیی کورد کە لە مانگی حوزەیراندا شەهید بوون و کەسایەتییە مێژووییەکانی بە بیرهێنایەوە. دەقی دیدارەکە لەگەڵ سۆزدار ئاڤێستا بەمشێوەیە:

وەک دەزانرێت مانگی حوزەیران لە مێژووی گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیدا مانگێکی گرنگە. چونکە بزووتنەوەی ئازادی لەم مانگەدا زۆرێک لە پێشەنگەکانی شەهید بوون. لە هەمان کاتدا کۆمەڵکوژی سێواس لەم مانگەدا ڕوویدا. هەروەها لەسێدارەدانی شێخ سەعید و هاوڕێکانی لەم مانگەدا بووە. بەگشتی لەسەر ئەم مانگە کە نرخی گەورە وەک کەسایەتی هەڤاڵ زیلان، سەما، گوڵان، هەڵمەتی تێدا دراوە، چی دەڵێن؟

پێش هەموو شتێک مانگی شەهیدان و شەهیدە زۆر بەنرخەکانمان وەک خودا و خوداوەندەکانی ئەم تێکۆشانە کە شەهید بوون و دیسان لە مێژووی گەلی کورددا کەسانێک بە کۆمەڵ لە سێدارە دران، باس کردن لەسەر ئەو کەسایەتییە مەزنانە وا هێندە ئاسان نییە. لە کەسایەتی شێخ سەعید و هەڤاڵانیدا کەسانێک کە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە سێدارە دران، بە ڕێزداری و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. دیسان لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ لە ساڵی ١٩٩٣دا ٣٣ کەسایەتی ڕۆشنبیر، هونەرمەند، کەسایەتی ناوداری کۆمەڵگای عەلەوی، کورد و گەلانی تورکیا، لە هۆتێلێکی سێواس بە زیندوویی سووتێنران، ئێستا ساڵیادی ئەوانیشە. هەروەها لە پێشوازی  ٢٩هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی هەڤاڵ زیلان (زەینەب کناچی) داین. ئەوە جاری یەکەم بوو لە بزووتنەوەی ئازادیدا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هەستی پێکرا و لەسەر ئەو بنەمایە هەڤاڵ زیلان کاردانەوەی نیشاندا. هەروەها لە مانگی ئایاردا هەڤاڵانی پێشەنگی ژنمان لە بزووتنەوەی ئازادیدا، هەڤاڵان سەما یوجە، هەڤاڵ فکری بایگلدی، هەڤاڵ گوڵان (فیلیز یەرلیکایا)، هەڤاڵ بێریڤان زیلان، ڕاپەڕین ئامەد و لەیلا ئاگری، ئەم هەڤاڵە پێشەنگانە لەم مانگەدا شەهید بوون. لە کەسایەتی ئەواندا هەموو شەهیدان بەبیر دێنمەوە. لە سەر هێڵی شەهیدان، تێکۆشانی ئازادی بێ ڕاوەستان بەردەوامە. هەروەها لێرە بەدواوەش بەردەوام دەبێت. بەم بۆنەوە لێرە لە بەردەم شەهیدان بەڵێنی خۆم دووبارە دەکەوە.

بە تایبەتی لە کەسایەتی شێخ سەعید و هەڤاڵانیدا سەدەیەک بەسەر گەلی کوردستاندا سیاسەتی جینۆساید و لە سێدارەدانیان سەپاند. لەو ڕۆژ بەدواوە کۆماری تورکیا خۆی لە دیموکراسی، دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەدوور گرت. لەسەر ئەم بنەمایە گەلی کورد ڕووبەڕووی ئێش و ئازارێکی گەورە بوونەوە. لەو ماوەیەدا قڕکردن و کۆمەڵکوژی زۆر ئەنجامدرا. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی وەڵامی ئەم جینۆسایدە بداتەوە و کۆتایی پێبهێنێت، تێکۆشانی ئازادیی دەستپێکرد. لەسەر ئەم بنەمایە کە شەهیدانی بە نەمری هێشتەوە و پەرەی بە ڕێپێوانی ئازادی دا و تێکۆشانی لە سەر هێڵی شەهیداندا پەرە پێدا، هەڤاڵیەتی ڕاستەقینەی شەهیدان بوو ڕێبەر ئاپۆ، سڵاو و ڕێزی خۆم پێشکەش دەکەم. سەبارەت بە تێکۆشانی شەهیدان وەک تەڤگەری ئازادی، بۆ ئەوەی ئێمە ببینە وەڵام و نەهێڵین دۆزی شەهیدان لەناو بچێت، هەروەها بۆ ئامانج و داواکارییەکانی شەهیدان، ئەم تێکۆشانە هەتا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە. بۆیە بێگومان شەهیدان بنەما و بیرەوەرییەکانی کۆمەڵگان. شەهیدان هەموو بوون و بەهاکانی کۆمەڵگا لەناو خۆیاندا کۆدەکەنەوە. لەبەر ئەوەی پەیوەندییەکی قووڵیان بە خۆیان و کۆمەڵگاوە هەیە. ئەوەندە ئەو شتانەی لە مێژوودا ڕوویانداوە لە خۆیاندا کۆیان کردووتەوە. هەروەها بە کۆکردنەوەی زۆربەی ئەو شتانەی کە لە مێژوودا ئەزموون کراون، دەبێتە بنەمایەک بۆ ئەوەی لە هەموو کاتێکدا بە بەرچاو ڕوونی تێکۆشانیان بەڕێوە ببەن. بۆ ئەمە شەهیدان بەهایەکی زیندوون. ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام لە بارەی شەهیدانەوە دەڵێت: "ئەوانەی لە بەرزترین ئاستدا دەژین شەهیدانن، شەهیدان دوا ڕۆژ، ئێستا و داهاتوومانن." ئەگەر بە فیداکاری شەهیدانەوە نەبوایە ئەم تێکۆشانە مەزنە ماوەی ٥٢ ساڵ لە سەر هێڵی شەهیدان بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە نەدەچوو، ئێستا ئەو جینۆسایدەی کە دەستی پێکردبوو و سیاسەتی قڕکردن، لە سێدارەدان، کۆمەڵکوژی و نکۆڵیکردن گەیشتبووە ئامانجی خۆی، هیچ شتێک بە ناوی کورد و کوردستانەوە نەمابوو. بۆیە ئێمە قەرزداری ئەو شەهیدانەین کە بەتێکۆشان و فیداکاریی خۆیانەوە کەرامەتی گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتییان پاراست. ئەوان بەو شێویە بوونە بەردی بناغەی تێکۆشان، هەروەها بوونە ڕۆح، دڵ، مێشک و حەقیقەتی ئەم تێکۆشانە و بوونەتە بەهایەک بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

لە کوردستاندا ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و کەسێتی ئازاد بونیاتنرا. بە تایبەت مرۆڤ دەتوانێت لە کەسێتی هەڤاڵ زیلاندا بیبینێت. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ئەو لێگەڕینێکی ژیان و کەسێتی ئازاد بوو. ڕێبەر ئاپۆ هەڤاڵ زیلان وەک خوداوەندی ئازادی پێناسە دەکات. ئێوە لەسەر ئەم حەقیقەتەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە کەسێتی هەڤاڵ زیلاندا دیاریکردوە دەتانەوێت چی بڵێن؟ 

دەبێت مرۆڤ سەرەتا ئەمە بزانێت، هەڤاڵ زیلان لە چ کاتێکدا بەشداری تەڤگەری ئازادیی بوو، لە چ ساتێکدا و لە بەرانبەر چی ئەم چالاکییە مەزنەی ئەنجامدا. لە ساڵی ١٩٩٦دا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە ئەو پیلانگێڕییە لە ساڵی ١٩٩٩دا بە دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتە ئەنجام. لە بنەڕەتدا  ئەم پیلانگێڕییە لە ٩٦دا جێبەجێکرا. لە ٦ی ئایاری ١٩٩٦دا لە دژی ڕێبەر ئاپۆ هێرشێک ئەنجام درا. ئامانجی پیلانگێڕان ئەوە بوو کە بە جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لەناوبەرن و هێرشی بارەگای ناوەندی ئارگەکە بکەن. ئەوکات بارەگا لە زاپ بوو، دەیانەویست بە تانک و تۆپ هێرش بکەنەسەر زاپیش، بە هەموو شێوەیەک دەیانەویست هەم ڕێبەر ئاپۆ لە ناوببەن و هەم بارەگا و تەڤگەری ئازادی لەناوبەرن. 

هەڤاڵ زیلان پێشبینی و هەستی بەم پیلانگێڕییە کردبوو، لە بەرانبەر ئەم پیلانگێڕییە کەوتە چالاکییەوە. بۆ ئەوەش بە تایبەتی نامەکانی هەڤاڵ زیلان هەیە. ئەمە ٢٩ ساڵە میلیتانانی ئازادی دەیخوێننەوە و ئەمڕۆش وەک مانیفێستۆی ژنانی ئازاد و کۆمەڵگەی ئازاد لە تەواوی وڵات و دەرەوەی وڵات هەموو ژنانی تێکۆشەر و کۆمەڵگە ئەم نامانە دەخوێننەوە. هەڤاڵ زیلان لە نامەکانییدا هەندێک شت باس دەکات لەسەر زمان، داننان بە کۆمەڵگەی کورد، مێژووی کورد کە لە مێژووی کوردستاندا پێشەنگەکانی کوردان کە وەک شێخ سەعید، سەید ڕەزا و قازی محەمەد بەمجۆرە لە تەواوی بەشەکانی کوردستان سەریانهەڵدا تەسفییە کران و لەناوبران. جارێکی دیکە هەڤاڵ زیلان لەبەرانبەر ئەم پیلانگێڕی و هێرشکردنە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ لە دڵییدا هەستی پێدەکات و دەڵێت ئەگەر کورد هێشتا  بەمافەکانی خۆی نەگەیشتووە ئەوە لەبەر بێ سەرۆکایەتی و بێ ڕێبەرێتییە. بێ زانین و بێ مانیفێستۆ، بێ شوناس و بێ زانست جێهێڵران. لەبەر ئەمەش هاوڕێ زیلان بە باشی لە تایبەتمەندییەکانی ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشتبوو، ناسیبووی. هەربۆیە هەست بەمە دەکات و دەکەوێتە جوڵە کردنەوە. لە نامەکەییدا دەڵێت "خۆزگە لە گیانم زیاتر شتێکی دیکەم هەبوایە و بتوانیایە ئەنجاممدایە، بۆ پاراستنی ڕێبەر ئاپۆ". چونکە پاراستنی ڕێبەر ئاپۆ پاراستنی کوردستان بوو. پاراستنی ڕێبەر ئاپۆ پاراستنی بەهای کۆمەڵگە و پاراستنی هێڵی تێکۆشانی ژنان بوو. 

هەڤاڵ زیلان هەموو ئەمانەی هەڵسەنگاند و بەمجۆرە دەستی بە چالاکییەکەی کرد. ئەم چالاکییەی بەمجۆرە ئەنجامدا و گوتی؛ "دەمەوێت ببم بە خاوەن چالاکییەکی مەزن و مانادار. بۆ ئەوەی بتوانم ژیانێکی مانادار بونیات بنێم." بەمجۆرە چالاکییەکەی ئەنجامدا. ئەمە ٢٩ ساڵە وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردستان لە هەموو ساتەکانی ژیانماندا پێشکەوتنی فیکری، زانستی، فەلسەفی، کۆمەڵناسی و دەرونیمان بەدەست هێناوە، ئەو ئاستەی ئێستا پێی گەیشتوین، لە ڕووی پاراستنی جەوهەری و پەرەپێدانی سوپابوونی ژندا، هاوڕێ زیلان بۆ ئێمە بووە بە مانیفێستۆی ژیانی ئازاد و تێکۆشان. بووە بە هێڵێکی نەبڕاوە. ئەم تێکۆشانە لە هێڵی هاوڕێ زیلاندا ئەوندە پەرەی سەندووە. وەک نەخشەڕێیەکی لێهاتووە. لەبەر ئەمەش نەخشەڕێی خۆمان بینی. ئیدی مۆدێلی ژیانی ئازادمان بینی. ئەوەی بیەوێت چۆن پاراستن ئەنجام بدات، هەڤاڵ زیلان لە ڕێگەی چالاکییەکەیەوە ڕێ و ڕێبازەکانی نیشانداوە. دیسان مرۆڤ بۆ ئەوەی دووژمنی خۆی بناسێت، پێویستە زانابوون لە دژی دووژمن پەرە پێبدات. بۆ ئەوەی بتوانێت هاوڕێکانی بپارێزێت و بتوانێت هێڵی تێکۆشانی ئازادی بەڕێوە ببات.  

تێکۆشانی ڕەگەزی لە هێڵی هەڤاڵ زیلان پەرەی سەند. بەو پێیەی تێکۆشانێکی ڕادیکاڵ و ئایدیۆلۆژی خوازرا بوو، ئەمەش لە مانیفێتسۆی هەڤاڵ زیلاندا سەریهەڵدا. بێگومان ئەو کەسەی نامە و مانیفێستۆی هاوڕێ زیلانی خولقاند ڕێبەر ئاپۆ بوو. سەرەتا ڕێبەر ئاپۆ وشە بە وشە و ڕستە بە ڕستە پیتەکانی هەڤاڵ زیلانی شڕۆڤە کرد و گفتوگۆی لەسەر دەکرد و مانای پێدەبەخشی. ڕێبەر ئاپۆ گوتی "زیلان فەرماندەی منە و ئێمە شەڕڤانی ئەویین، ئەو خوداوەندی ئازادییە." بۆ ئەمەش ٢٩ ساڵە لەسەر هێڵی هاوڕێ زیلاندا تەڤگەری ئازادی بە تایبەتی گەریلا ئازادەکانی کوردستان لە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرشەکان، هەموو ئەو سیاسەتە قڕکردانانەی کە ئەنجامدەدران و هەموو ئەو کۆمەڵکووژی و دەستدرێژیانەی بۆ سەر ژنان و ژنانی گەنج دەکرا خۆیان بە ڕێکخستن کرد و تێکۆشانیان گەشکرد. لەبەر ئەمەش هاوڕێ زیلان بووە بە تەڤگەری ئازادی کوردستان و خوداوەندی ئازادی. بە تایبەتی بووە فکر، زانابوون و شوناسی ژنی ئازاد. ئیدی چۆن دەتوانین لەسەر بنەمای ئەم شوناسە تێکۆشان بکەین. هەربۆیە هەمیشە ​​چالاکییەکەی هاوڕێ زیلان ڕێگەمان ڕووناک دەکاتەوە و هەمیشە لەگەڵمان دەبێت لە تێکۆشاندا. دەبێت لەم هێڵەدا سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنین. 

بەڵێ، ئاماژەت بەوەشدا هەڤاڵ زیلان بە چالاکییەکەی لە دژی پیلانگێڕی و کۆیلایەتی وەڵامی دایەوە. باشە، ڕێبەرێتی چۆن وەڵامی ئەو چالاکییەی هەڤاڵ زیلانی دایەوە؟ هەڤاڵ سەماش دوای شەهیدبوونی زیلان چالاکیی ئەنجامدا. ئایا هەم ڕێبەرئاپۆ هەم هەڤاڵ سەما بە چ ڕێبازێک وەڵامی شەهیدبوون و چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلانیان دایەوە؟ 

لەوکاتەدا لە نێو گەریلادا، بواری دووبارەبوونەوەی تاکتیک ئەزموون دەکرا. ئافرێنەر کەم بوو بوو، پەرەپێدانی تاکتیکی نوێ، ڕێبازی نوێ، پەرەپێدانی ڕێبازی شەڕ، هەمیشە پەرەپێدانی چالاکی سەرکەوتن و چالاکیی پاراستنی کۆمەڵگە کەم بوو. بە تایبەتی لەو سەردەمەدا خیانەتکاران و تەسفیەکاران سەریان هەڵدا. ڕێبەر ئاپۆ چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلانی وەک هەوڵێک هەڵسەنگاند. ڕێبەرێتی گوتی: "ئەم چالاکییە نە یەکینەیەکی گەریلا و نە تابورێکیش دەیتوانی ئەنجامی بدات. لێرەوە هیچ چالاکیەک ناتوانێت جێگەی چالاکییەکەی زیلان بگرێتەوە، چونکە ئەمە یەکەم چالاکییە کە بۆ یەکەمجار ئەنجامدراوە. ئەوانەی لێرەوە چالاکی بەمجۆرە ئەنجامدەدەن، تەنها دەتوانن شوێنکەوتووی زیلان بن." 

ڕێبەر ئاپۆ دوای چالاکییە فیداییەکەی زیلان، ئەناڵیزەی قووڵتری لەسەر ژنان پەرەپێدا. پرسیاری وەک ژنی ئازاد کێیە، چۆن دەژی، دەبێت چۆن بژی، چۆن تێکۆشان بکات، چۆن شەڕ بکات، چۆن بە ڕێکخستن ببێت  و بە دوای وەڵامی ئەم پرسیارانەدا دەگەڕا. 

بۆ هەوڵدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بەرزکردنەوەی تەڤگەری ژنانی ئازاد و بە گشتی تەڤگەری ئاپۆی بۆ ئەم ئاستە، لەو سەردەمەدا وەڵامێکی مانادار لە زیندانی چاناکالەی لە هاوڕێ سەماوە هات. هاوڕێ سەما ئاماژەی بەوە دابوو کە دەبوو ئەو چالاکییەی شەهید زیلان ئەنجامیداوە، پێشتر من ئەنجامبدایە. هاوڕێ سەما زۆر باش لە چالاکییەکەی هاوڕێ زیلان تێگەیشتبوو، قوڵبوونەوەی لەسەر کردبوو، خۆی پەروەردە کردبوو. گەیشتبووە ئەو باوەڕەی کە تێکۆشانی ئازادی ئاسان نییە و گەیشتبووە حەقیقەتێک. هاوڕێ سەما لە زینداندا بینی هەندێک ساختەکارانە دەژین و تێبینی کرد کە لە بەرانبەر ڕێبەرێتی دۆخی دووڕوویی هاتۆتە ئاراوە. لەوکاتەدا محەمەد جان یوجە کە دواتر خیانەتی کرد و هەڵهات، خۆی لە زینداندا وەک شوێنی ڕێبەرێتی دەبینی و لاسایی ڕێبەرێتی دەکردەوە. هاوڕێ سەما ئەمەی بینی و گوتی: "ئەمە ڕێبەر ئاپۆ نییە، تێکۆشان و ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ ئەمە نییە، لە ئاسمان دوو خۆر نابێت." هاوڕێ سەما ئاماژەی بەوەشکرد تەنها ئەوینێک هەیە و ئەویش حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆیە کە لە هێڵی شەهیداندا ئەزموون دەکرێت. بەم شێوەیە هاوڕێ سەما بوو بە بەربەست لەبەردەم هێرشەکانی ناو زیندان. 

لەو پڕۆسەیەدا هەم لە دەرەوە و هەم لە ناوەوە هێرش هەبوو. ئامادەکاری بۆ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەکرا. هاوڕێ سەماش لە دژی ئەو هێرشانە چالاکییەکەی ئەنجامدا. هاوڕێ سەما و زیلان لەو بارەوە تەواوکەری یەکتر بوون. هەروەها ڕێبەر ئاپۆ لە بەرزترین ئاستدا وەڵامی ئەو شەهیدبوونانەی دایەوە و گوتی: "لێرەوە هەنگاونان بۆ دواوە نییە، ژنان لە هەموو بوارێکدا گەیشتوونەتە هێڵی ئازادی." گوتی ئیدی ژنان لە هەموو گۆڕەپانێکدا خۆیان سەلماندووە، لە چالاکییەکانیاندا، لە بەشداربوونی گەریلادا، لە پێشەنگایەتی ژیانی ئازاددا، دەبێت ژنان ئیدی خاوەن ڕێکخستنێکی سەربەخۆبن. لە ڕاستییدا ساڵێک دوای ئەو چالاکییەی هاوڕێ زیلان، یاژک دامەزرا و بە چالاکییەکەی هاوڕێ سەماش ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژن ئافرێنرا. ڕێبەر ئاپۆ بە پێنج خاڵی بنەڕەتی ئەمەی ڕاگەیاند. لە سەردەمێکدا کە هەمووان پشتیان لە وڵات کردبوو و تەماشای دوای خۆیان نەدەکرد، هاوڕێ سەما بە چالاکییەکەی جارێکی دیکە ڕووی هەمووانی بەرەو تێکۆشان گەڕاندەوە. 

ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئەم بنەمایە نیشانییدا کە ژنان چۆن دەتوانن خۆیان بە ڕێکخستن بکەن، چۆن دەتوانن ڕێکخستنێکی هەمیشەیی بونیات بنێن و چۆن تێکۆشان بۆ ئەمە پەرەپێبدەن. لە هەمانکاتدا سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا کە چۆن دەتوانرێت ئەم ڕێکخستنە بپارێزرێت. هەروەها لەسەر لایەنی ئەخلاقی، کۆمەڵگەیی، جوانناسی و چۆن ئایدۆلۆژیای ئازادی دەتوانرێت پەرەی پێبدرێت وەستا. ڕێبەر ئاپۆ لەو پڕۆسەیەدا باسی کوشتنی پیاوەتی کرد. ڕێبەر ئاپۆ مەزنترین هێزی لە شەهیدانی ژن وەرگرت. لەسەر ئەم بنەمایە ڕوونی کردەوە کە دەسەڵاتداری پیاو مانای چییە، دەوڵەت-نەتەوە چۆن ئەزموون دەکرێت، چۆن لە مێژوودا ئەزموون کراوە، چۆن ژن دەتوانێت خۆی لێ ڕزگار بکات، پیاو چەندە لە خۆییدا گۆڕان و گۆڕانکاری ئەنجامبدات، دەسەڵاتداری لە خۆییدا نەهێڵێت، هاوڕێیەتییەکی ڕاست لەگەڵ ژندا بکات و چەندە ڕاست ژن شرۆڤە بکات، ئەوندە ئازاد دەبێت و ژیانی ئازاد بونیات دەنێت. شەهیدان ڕێبەر ئاپۆیان مەزنکرد ، ڕێبەر ئاپۆش لە هەموو ڕوویەکەوە لەگەڵ شەهیدان ژیانیکرد، تاوەکو ڕۆژی ئێمەی هێنا و تێکۆشانی ئەوانی هەمیشەیی کرد. 

لە نامەکەی هەڤاڵ زیلاندا دیارە بۆ ئەوەی ببێتە ژنێکی ئازاد تێکۆشانێکی مەزنی کردووە. دەڵێت، ئەم چالاکییەی توڕەیی ئەو لە بەرانبەر ئیمپریالیزم نیشان دەدات، کە ژنانی گەیاندووەتە ئەم ئاستە و بە کۆیلەی کردوون. بەم چالاکییە ویستویەتی گوزارشت لەمە بکات و هەروەها ببێتە سیمبولی بەرخۆدەرانی ژنانی کورد. چۆن بەرخۆدەرانی ژنانی کورد دەبنە سیمبول؟ 

هاوڕێ زیلان باوەڕمەندی گەلی عەلەوی ئێمەی بوو. بە کەلتووری عەلەوییەت گەورە بووە. لە سەردەمی ڕاپەڕینی سەید ڕەزا لە دێرسیمدا، زەرفە، بەسێ و سەدان ژنی دیکە بەشداریان کرد و بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی سەربازانی تورکەوە خۆیان لە چیاکانەوە فرێدا. هاوڕێ زیلان لەگەڵ ئەم ئازارانەدا دەژیا؛ هەرچەندە خوێندکارە و لە قوتابخانە تورکییەکان دەخوێنێت، بەڵام بە ڕەگی کوردییەوە دەخوێنێت، بە کەلتووری کوردی و ئازارەکانی ڕابردوو دەژی و لەسەر ئەم بنەمایە بەشداری تەڤگەری دەبێت. هەروەها لە ناوەندی شاری دێرسیم چالاکییەکەی ئەنجام دەدات. ئەمە هەڵبژاردنێکی زۆر سەرنجڕاکێش و لەبیرنەکراو بوو. هاوڕێ زیلان بەرخۆدانی ژنانی کوردی لە مێژوودا وەک بنەما وەرگرت و بینی کە نوێنەرایەتی راست و تۆڵەسەندنەوەی ئەو ئازارانە تەنها لە ڕێگەی تێکۆشانی ئازادی و بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بە دی دێت. نزیکایەتییەکی ئایدلۆژی بەمجۆرەی هەیە، پەیوەستە بە بەهاکانەوە. بەم شێوەیە چالاکییەکی لەبیرنەکراوی ئەنجامدا. هەرچەندە ٢٩ ساڵ بەسەر ئەو چالاکییەدا تێپەڕیوە، بەڵام هەموو ڕۆژێک زیاتر مانادر دەبێت. چونکە تێکۆشانی ژنان لەم هێڵەوە هێز وەردەگرێت. 

هاوڕێ سەما، هاوڕێ لەیلا ئاگری، بێریڤان زیلان، هەڤاڵ ڕاپەڕین، دەلال، ئارمانج و بە هەزاران میلیتانی ئازادی لەسەر هێڵی زیلان و بێریتاندا ڕێپێوانیان کرد. هێڵی زیلان، ئەمڕۆ لە کەسێتی ئەم هاوڕێیانەدا و لە تێکۆشانی ئازادی ژناندا دەبێتە ئیلهامی ژنانی جیهان و دیدگا دەبەخشێت. بە تایبەتی ژنۆلۆژی لەسەر ئەم فەلسەفەیە پەرەی پێدراوە، ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژن، زانستی ژن، پارتی ژن، ئەکادیمیای ژن و سیستەمی ژن بە تەواوی لەسەر هێڵی شەهیدان بونیات نراوە. هاوڕێ ساکینە جانسز یەکێکە لە دامەزرێنەرانی تەڤگەری ئازادی، ئەویش ژنێکی شۆڕشگێڕی دێرسیمە. هاوڕێ بێریتان، زیلان و هاوڕێ سارا شوێنکەوتووی ئەوانن. ڕێبەر ئاپۆ وڵاتپارێزی ڕاستەقینە و خۆشەویستی ژیانی لە کەسێتی ئەو هەڤاڵانەدا پێناسە کرد. ئەمڕۆ ئەم هێڵە بۆ هەموومان بۆتە مەشخەڵێک کە ڕێگاکەمان ڕۆشن دەکاتەوە. ژیانی لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەدا پێناسە کرد. ئەمڕۆ ئەم هێڵە بۆ هەموومان بووە بە مەشخەڵێک کە ڕێگەمان ڕووناک دەکاتەوە. 

یەکێک لە پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادی هەڤاڵ فوئاد (عەلی حەیدەر قەیتان) کە لە ٣ تەمموزی ٢٠١٨ شەهید بوو، ئەمە سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونیەتی. هەڤاڵ فوئاد ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بوو و پێکەوە خەباتان کردووە. ساڵانێک بوون بە گەواهیدەری کەسێتی و هاوڕێیەتی وی. هۆکاری هاوڕێیەتی ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵ فوئاد چی بوو؟ 

هاوڕێ فوئاد (عەلی حەیدەر قەیتان) یەکێک بوو لە هەڤاڵانی یەکەم کە بەشداری تێکۆشانی ئازادی کوردستانی ڕێبەر ئاپۆ بوو. لە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەدا بە فەرمی شەهیدبوونی ئەو و هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون ڕاگەیەندرا. بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە بە ڕێز و پێزانینەوە ئەم دوو هاوڕێیە بە بیردێنم. ئەوان پێشەنگەکانی ئەم تێکۆشانە بوون، هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ بوون. هەڤاڵ فوئاد منداڵی فەرمان بوو. لە ساڵی ١٩٣٨ کۆمەڵکووژی دێرسیم ڕوویدا. هاوڕێ فوئاد ئەم چیرۆکەی لە دایک و باوکیەوە بیستبوو. بنەماڵەکەی، دایک و باوکی، کۆمەڵکووژی دەرسیمیان ئەزموون کردبوو. لە نێو گەلی ئێمە دێرسیمدا برینی قوڵی ئافراندبوو؛ چیا، دەشت و ڕووباری مونزووری ئەم خاکە پیرۆزانە گەواهیدەری ئەو کۆمەڵکووژییە بوون. هاوڕێ فوئاد منداڵێتی لەم جوگرافیایە بەسەر برد. بۆیە لێگەڕینی زۆر مەزنی هەبوو. خوێندن لە دێرسیم، لەو سەردەمەدا، چوونە قوتابخانە و گەیشتن بە خەونەکانی زۆر قورس بوو. کۆمەڵگەی عەلەوی لەوکاتەدا و تا ئێستاش بە مافەکانی خۆی نەگەیشتووە. لەوکاتەدا نادادپەروەری و نایەکسانی بە شێوەیەکی زۆر ئەزموون دەکرا. 

دەوڵەت دەیگوت بە لەسێدارەدانی سەید ڕەزا کۆتاییمان بە بەرخۆدان هێنا، بەڵام سەید ڕەزا لە کاتی لەسێدارەدرا گوتی: "بەرگەی درۆ و فێڵەکانتانم نەگرت، ئەمە بۆمن بوو بە دەرد، سەرم بۆ نەوی نەکردن، با ئەمە بۆ ئێوەش بێتە دەرد." تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە واتای ڕزگاری، لێپرسینەوە و دامەزراندنی ژیانێکی یەکسان لە دێرسیم دێت. یەکێک لەوانەی پێشەنگایەتی لەم کارەدا کرد، هەڤاڵ فوئاد بوو، لە تێکۆشانی ئازادی ژنانیشدا هاوڕێ سارا بوو. هەردوو هاوڕێش پەکەکەیان تەواو کرد. هەڤاڵ فوئاد گەنجێکبوو کە دەچووە قوتابخانە و خاوەن لێگەڕین بوو، ڕووبەڕووی ڕێبەر ئاپۆ بووەوە. دەڵێت: "ڕێبەر ئاپۆ جارێک قسەی لەگەڵ کردم." دوای ئەم دیدارە هەڤاڵ فوئاد بێ دوودڵی بەشداری فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. دەشڵێت ئەو کەسەی دەتوانێت بۆ کوردستان، مێژووی کوردستان و ئەو ڕووداوانەی ئەزموون کران، بە بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازاد تۆڵەبکاتەوە، ڕێبەر ئاپۆیە. هاوڕێ فوئاد لەوکاتەدا ئەمە دەبینێت و تا دوا هەناسەی لەسەر ئەم هێڵە تێکۆشان دەکات. 

ستایش کردنی هاوڕێ فوئاد زۆر ئەستەمە بۆمان. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ باس لە هەڤاڵ فوئاد دەکات، دەڵێت: "لە خۆم زیاتر لێم تێدەگەشت، شرۆڤەی دەکرد." ئەمە زۆر گرنگە. هەڤاڵ فوئاد هەموو ژیانی خۆی، شۆڕشگێڕی خۆی و بە پێشەنگایەتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ژیاوە. واتە ژیانی وی ژیانی ڕێبەر ئاپۆ بوو، بەتایبەتی لە پڕۆسەی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بە دیل گیرا. دوای دیل گرتنی ڕێبەرێتی، هاوڕێ فوئاد بۆ ئەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو پێکهاتەکانی تەڤگەری ئازادییدا بگێڕێتەوە، بناسێنێت، ئەزموون بکرێت و لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشان ئەنجام بدرێت، هەموو تەمەنی خستە خزمەتی ئەمەوە. هەربۆیە هەموو ئەو پەروەردانەی کە هاوڕێ فوئاد دەیدایەوە، ئەناڵیزەکانی، ڕامانەکانی، هەمووی هی ڕێبەر ئاپۆ بوون. بەرگرینامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوون، کتێب و ئەناڵیزەکانی ئەو بوون. نەک تەنها لە گوتاردا، لە ژیانی پراکتیکدا ئەمەی جێبەجێکردبوو. ڕێبەری و هاوڕێ فوئاد وەک گۆشت و نینۆک بوون. 

ڕێبەر ئاپۆ چۆن تێکۆشانی کرد، چۆن تەڤگەری گەیاندە ئەم ئاستە، گرنگی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو مرۆڤایەتی چییە؟ هاوڕێ فوئاد بۆ ئەوەی هەموو ئەمانە بە باشی تێبگەین ڕەنجێکی مەزنی دا. هەربۆیە ستایشکردنی هاوڕێ فوئاد زۆر ئەستەمە. هەموومان قەرزاری ڕەنجەکانی هاوڕێ فوئادین. لەسەر هەموومان ڕەنجی مەزنی وی هەیە. هەربۆیە شەهیدبوونی هەڤاڵ فوئاد زۆر قورس بوو. بۆ هەموو گەلەکەمان و بۆ هەموو هاوڕێیانی دۆز، بۆ ڕێبەرێتیمان و بۆ ئێمەش لە دەستدانێکی بە ئازاربوو. ویستمان بە شێوازی وی نزیکایەتی شەهیدبوونی هاوڕێ فوئاد ببینەوە، نەک بە نزیکایەتییەکی هەستیاری، بەڵکو بە تێگەیشتن لە هاوڕێ فوئاد و شێوازی تێکۆشانی و بەرێوەبردنی ئەم تێکۆشانە. تەنها بەم شێوەیە دەتوانین شایستەی ئەو بین. هەڤاڵ فوئاد خۆی ئەم هێزەی پێبەخشین. 

هاوڕێ فوئاد هەڤاڵێکی تایبەت بوو. هاوڕێ فوئاد لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ڕێپێوانی ئەنجامدا. هاوڕێ فوئاد هەڤاڵێکی دڵنەرمبوو، هەموو ژیانی شۆڕشگێڕانەی لەسەر ڕەنج بونیات نرابوو. لەگەڵ منداڵ منداڵبوو، لەگەڵ گەورە، گەورەبوو، لەگەڵ شەڕڤان، شەڕڤانبوو. لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیاندا لەگەڵ هەڤاڵاندابوو. هاوڕێ فوئاد لە کەسێتی خۆییدا پیاوەتی کوشتبوو و لەناویبردبوو. هەربۆیە کەسێکی تایبەت بوو. هەموو تێکۆشانی هاوڕێ فوئاد تێکۆشانی حەقیقەت بوو. لەسەر ئەم بنەمایە پەروەردەی دەکرد. لە تەڤگەری ئازادییدا ئەو کەسەی بە زمانی کۆمەڵگە زۆرترین حەقیقەتی باس دەکرد هەڤاڵ فوئاد بوو. هەڤاڵانی ژن لە دەوری هەڤاڵ فوئاد کۆدەبوونەوە، باوەڕییان پێ دەهێنا. دوای دیل گرتنی ڕێبەرێتی، هاوڕێ فوئاد نزیکایەتییەکی ڕاستی لەگەڵ هەڤاڵانی ژن نیشان دا؛ لە کۆبوونەوە، ژیاندا بۆ ئەوەی ژنان ئیرادە و ناسنامەیان هەبێت، تێکۆشەر بن و بە ڕێکخستن بن، ڕەنجێکی مەزنیدا. بە شێوەیەکی هاوڕێیەتی، ئایدیۆلۆژی و بونیاتنەر نزیکایەتی هاوڕێیانی ژنی دەکرد.  

هەڤاڵ فوئاد بەهایەکی زۆری بە یەکینەکانی یەژاستار، هاوڕێیانی گەنج و پارێزەرانی هێڵی ژنانی ئازاد دەبخشی. بۆ ئەوەی بچێتە ئەکادیمیای ژنان، بۆ پەروەردەکردن، بۆ قسەکردن لەسەر گرنگی تێکۆشانی ئازادی ژنان و ڕاستییەکانی ڕێبەرێتی بە ڕۆژان ڕێپێوانی دەکرد. هەمیشە دەیگوت 'یەژاستار گۆڕەپانی منە (پیرۆزترین شوێنە)'. هەمیشە جەختی لەوە دەکردەوە کە ژنان نابێت متمانەیان بە دەسەڵاتداری پیاو هەبێت و دەیگوت 'دەبێت ژن متمانەی بە هێز، ڕەگەز و زانستی خۆی هەبێت'. هاوڕێ فوئاد هەموو مانگێک دەیان نامەی پێدەگەیشت؛ دوای شەهیدبوونیشی نامەی بۆ دەهات. چونکە لە ڕێگەی نامەوە هاوڕێیانی پەروەردە دەکرد. هێزی خۆشی لە ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنان وەردەگرت. ئەم هەڵوێستە بە ڕوونی ئەو قۆناغەی نیشان دا کە تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردستان و پەکەکە پێی گەیشتبوون. هاوڕێ فوئاد ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆی وەک بنەمای تەڤگەر دەبینی. هەرلەبەر ئەمەش پەیوەندییەکەی لەگەڵ هاوڕێیانی ژن لەسەر بنەمای هێڵی ئازادی بوو؛ بە تایبەتی لە ڕووی فەلسەفی و ئایدیۆلۆژییەوە قووڵ بوو. وەک هاوڕێیانی ژن، شەهیدبوونی هەڤاڵ فوئاد دەکەین بە بنەمای پێشکەوتنی مەزن. 

٢٦ی حوزەیران ساڵڕۆژی شەهیدبوونی هەڤاڵ هەڵمەت (دیار غەریب) ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بوو. ئێوە پێکەوە لەناو تێکۆشاندا بوون، لەسەر هەڤاڵ هەڵمەت دەتانەوێت چی بڵێن؟

شەهیدبوونی هەڤاڵ هەڵمەتیش لە مانگی حوزەیران ڕوویدا. بەم بۆنەوە هەموو شەهیدانی ئازادی و شەهیدانی باشوور لە کەسایەتی هەڤاڵ هەڵمەتدا بە ڕێزدارییەوە بە بیر دێنمەوە. کۆمەڵکوژی لە باکوور و هەروەها لە باشوور ڕوویدا. هەڤاڵ هەڵمەت کەسێک بوو کە شایەتی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە و ئەنفال بوو و ئەزموونی کرد. هەروەها لە باشووردا بینی کە پێویست بە شۆڕشی حەقیقەت هەیە، شۆڕشێک کە هەموو کوردستان بگرێتەوە. دەبوو گەلی کورد لەم مێژووەی جینۆسایدەدا ئازاد بکرێت. لەبەر ئەوە ئەمە چارەنووسی گەلی کورد نەبوو. ئەمەش بە پێشەنگێکی ڕاست لەسەر بیرۆکە، فەلسەفە و ڕێبازێکی ڕاست و دروست دەبوو. لێگەڕانەکانی هەڤاڵ هەڵمەتیش بەم ئاراستەیەدا بوو و ئەم گەڕانەی لەگەڵ تێکۆشانی ئازادی هێنایە پاڵ یەک. لەو کاتەدا کە بەشدار بوو تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە قۆناغێکی گرنگدا بوو.

هەڤاڵ هەڵمەت لە ماوەیەکی کەمدا وەک کەسایەتییەکی پێشەنگ سەریهەڵدا. لە ساڵانی یەکەمدا یەکسەر چووە لای ڕێبەر ئاپۆ و لەوێ پەروەردەی وەرگرت. هەڤاڵ هەڵمەت لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە لەسەر پەکەکە و بیرۆکەکانی پەکەکە پەروەردەی بینی و بۆیە هەمیشە دەیگوت بەختی هەیە. دەیگوت: "زۆر ​​دڵخۆشم، چونکە لە لای ڕێبەر ئاپۆوە پەروەردەم وەرگرتووە و لەلایەن ئەوەوە پەکەکەم ناسی." ئەو هەتا کۆتایی وەفادار بوو بەو دیالۆگانەی کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە پەروەردەدا هەیبوو، ئەوەی فێری بوو و ئەو بەڵێنەی کە بە ڕێبەر ئاپۆی دابوو تا کۆتایی بەڕیوەی برد. هەڤاڵ هەڵمەت بەشێوەیەکی چالاک هەم لە گۆڕەپانەکانی گەریلا، هەم لە بواری کۆمەڵایەتی و هەم لە خەباتی ئایدیۆلۆژیدا بەشداری دەکرد. تێکۆشانێکی ئاسایی قبوڵ نەدەکرد و بەردەوام هەوڵی دەدا شتی نوێ بخوڵقێنێت. وەک کەسێکی لێکۆڵەر و مێژوونووس بوو. لەسەر مێژووی کوردستان، ڕاپەڕینەکانی کورد و کەسایەتییە پێشەنگەکانی کوردستان کتێبی نووسیبوو. هەروەها له سەر ئەو هۆکارانەی ببووە شکستی بزووتنەوەکانی کورد لێکۆڵینەوەی زۆری کردبوو و خاوەن ئه زموونی باش بوو و ئەو پرسانەی بەردەوام دەورووژاند.

هەڤاڵ هەڵمەت ئەم تێکۆشانەی بۆ ئەوەی جارێکی تر کورد ڕووبەڕووی شکست نەبێتەوە دەست پێکرد. لە باشوور زۆر کاری کرد، دەیویست گەلی باشوور لە ڕاستیەکان وشیار بکاتەوە و بە ڕوونی جیاوازییەکانی نێوان ڕاست و هەڵە ببینەوە. کەسێکی ڕووناکبیر بوو خاوەن تایبەتمەندی نەتەوەیەکی دیموکراتیک بوو. ئەم تایبەتمەندیانەی بووە هۆی ئەوەی کە بە خێرایی گەشە بکات و لە کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکەدا جێگەی خۆی بگرێتەوە. گەلی باشوور وەک هەموومان ئازاری شەهیدبوونی هەڤاڵ هەڵمەتیان ئەزموون کرد. ئەوان شەهیدێکی پشەنگیان لەدەستدا. شەهیدبوونی هەموومانی بە قووڵی ئێشاند؛ بەڵام ئەمڕۆ ئەم تێکۆشانە گەورەیە لەسەر ئەو هێڵە بەڕێوەدەچێت کە شەهیدان لە دوای خۆیان بەجێیان هێشتووە. هەڤاڵ هەڵمەت بە ژیانی خۆی سەلماندی کە هێڵی ئازادی بۆ باشوور چییە و رێبەری ڕاستەقینە کێیە.

هەڤاڵ هەڵمەت بۆ ئەوەی یەکێتی کوردان دروست ببێت ڕەنجێکی زۆریدا. سەبارەت بەو هەوڵانەی شەهید ئەتەوێ چی بڵێیت ؟ بۆ ئەوەی ئەم ئامانج و خەونانەی هەڤاڵ هەڵمەت بەدی بێت پێویستە چی بکرێت؟

گەلی کورد ١٠٠ ساڵە لە چوار بەشی کوردستان خەباتێکی گەورە بەڕێوە دەبات. لە ڕۆژهەڵات تا باکور، لە باشوور تا ڕۆژئاوا، یەکێک لە هۆکارەکانی نەگەیشتن بە ئامانجەکەیان و بەدی نەهێنانی شۆڕشێکی گەورە، بێگومان پارچە کردنی کوردستانە و لەنێوان کوردانیشدا دروست نەکردنی یەکێتی هەمیشەییە. هەڤاڵ هەڵمەت زۆر بەباشی ئەمەی دەبینی و لێکۆڵینەوەی لەسەر کردبوو. بۆیە هەموو هەوڵەکانی بۆ یەکێتی گەلی کوردستان بوو. بەساڵان بوو بەشداری چالاکییە سیاسییەکانی باشووری دەکرد، هەروەها سەرۆکایەتیی پارتی سیاسی دەکرد. چالاکیی کۆمەڵایەتی زۆری لەوبارەوە ئەنجامدا، هەموو پارتە سیاسییەکانی باشوور هەڤاڵ هەڵمەت زۆر باش دەناسن. بەتایبەت گەلی باشوور هەڤاڵ هەڵمەت زۆر باش دەناسن، گەلی باکوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتیش زۆر باش هەڤاڵ هەڵمەت دەناسن. هەڤاڵ هەڵمەت دەیویست لەسەر بنەمای یەکسانی و ئازادی یەکێتی کوردان بنیات بنرێت. ئەو هەوڵی دەدا لە چوارچێوەی تەسک، خێڵ و بنەماڵەدا ڕزگاری بکات. بەم شێوەیە دڵنیا بوو کە یەکێتی دەبێتە ماڵێک بۆ هەموو کۆمەڵگەی کورد. بۆیە لەو بوارەدا هەوڵێکی زۆریدا. دوای شەهیدبوونی، کاریگەرییەکی زۆری تێکۆشانی لەسەر باشوور دروست بوو. بەدەیان ئازادیخواز ڕێبازی هەڤاڵ هەڵمەت، ڤیان و دەستینایان گرتەبەر و درێژەیان بە تێکۆشانیاندا.

ئێستا لە پرۆسەیەکی زۆر گرنگداین. تاکە شتێک کە ڕێگرە لەبەردەم سەرکەوتنی ئەم تێکۆشانە مەزنە، دروست نەکردنی یەکێتی کوردانە. ئەگەر کورد یەکگرتوو نەبێت، ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە دەبێتەوە. ئەمەش لە سەدەی ٢١دا بناغەیەکی گەورەی لە هەموو کوردستاندا خوڵقاندووە، شۆڕشێکی گەورە ڕوویداوە و دەرفەتی دروستکردنی یەکێتییەکی دیموکراتیک زۆرە. بوو بە ١٠٠ساڵ ئیتر بەسە. دەبێت ئاشتی و یەکێتی ناوخۆیی خۆمان لەسەر بنەمای بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بنیات بنێین و ئەم ئاشتییە بکەینە ماڵێک بۆ هەموو هەرێمەکە و گەلانی ناوچەکە. هەموو شەهیدانێک وەک هەڤاڵ فوئاد و هەڤاڵ هەڵمەت کە لەسەر ئەم ڕێبازە گیانیان بەخشی، ئەم ئەمرەمان پێدەدەن. ئەویش بنیاتنانی یەکێتی، بە سەرکەوتن گەیاندنی تێکۆشان، بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد بۆ گەلی کوردستان. لە کەسایەتی هەڤاڵ هەڵمەت دا بەڵێن بە هەموو شەهیدان دەدەین کە ئەم پڕۆسەیە بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین.

لەم پڕۆسەیەدا کە بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەستی پێکردووە، مرۆڤ چۆن دەبێت خاوەنداری لە ڕێبازی شەهیدان بکات و چۆن لەسەر ئەو بنەمایە بەشداری پرۆسەکە بێت؟

بۆ شەهیدانمان کە لەم تێکۆشانەدا ڕەنجێکی وەها گەورەیان داوە، چی بڵێین کەممان وتووە. بێگومان ئێمە لە پرۆسەیەکی گرنگ و مێژووییداین. ئێمە بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک گەیشتوینەتە ئەم قۆناغە. ئەو بەهایانەی کە لە ماوەی ئەم ٥٢ ساڵەدا بەدی هاتوون، ئەو سەرهەڵدانانەی کە ١٠٠ ساڵە روو دەدەن، دەبێت لەم پرۆسەیەدا زیاتر بیانپارێزین. بەدیلێکی گەورە و بەنرخ دراون، هەروەها حەقیقەتی شەهیدان لە ئارادایە، بۆیە بە تایبەتی پێشەنگایەتی ئەم پرۆسەیە زۆر گرنگە. بێگومان پیشەنگەکانی ئەم پرۆسەیە ژنانن، هەروەها گەرەنتیکارانی پرۆسەکەش دیسان ژنانن. هەڤاڵ زیلان، هەڤاڵ سەما، هەموو ژنە شەهیدەکانمان بەردەوام ویستوویانە وەڵامدەری ئەو هەنگاوانە بن کە نراون، لە ئەمڕۆ بەدواوە دەبێت لەسەر هێڵی هەڤاڵان زیلان، سەما، فوئاد، ڕەزا، هەڵمەت و لەیلا تێکۆشان بە هێزەوە بەڕێوەبچێت.

ڕێبەر ئاپۆ بە ئیرادە، زانابوون، فەلسەفەی ئازادی و باوەڕ بە خوشک و برایەتی گەلان ئەم پرۆسەیەکی بۆ ئازادیی هەموو گەلان دەستپێکردووە. بۆیە بەو هێزەی کە لە شەهیدانمانەوە وەریدەگرین، بەو هێزەی لە ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ٥٢ ساڵەی خۆمانەوە وەریدەگرین، لە ئاستێکی بەرزدا بەرخۆدانمان پەرە پێدەدەین و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین.