٤ی نیسان لە شاری ڤیلیێرس لی بێل پیرۆز کرا

لە شاری ڤیلیێرس لێ بێل- فەرەنسا، بە بەشداری کوردانی شار و دەورو بەر، لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ئاهەنگێک پێرۆز کرا.

٤ی نیسان ڤیلیێرس لی بێل

لەسەر بانگەوازی ئەنجوومەنی شەهید ئەڤین گۆیی، ژنان، منداڵان، هەموو توێژەکان بەشدارییان لە ئاهەنگەکە کرد. لە میانی ئاهەنگەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ڕۆژی لەدایک بوونت پیرۆز بێت" دەوترایەوە.

لە ئاهەنگەکەدا یارییە ئاگرینەکان لە کاتی سەما کردندا دەتەقێنرانەوە، هاوکات بانگەوازی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز کرایەوە.