٨ی ئادار لە شاری تۆرۆنتۆ بەڕێوەچوو

ڕۆژی٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان لە شاری تۆرۆنتۆی پایتەختی کەنەدا، بەڕێوەچوو.

لە شاری تۆرۆنتۆی پایتەختی کەنەدا، ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش بە پێشەنگایەتی ئەندامانی تەکۆ ژن (بزووتنەوەی ژنانی گەنجانی شۆڕشگەر) و تەجەشە (بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ) ئاهەنگێک لە هۆڵی ئێدیسا لە تۆرۆنتۆ بەڕێوەچوو. هەروەها ژنانی کەنەدیش بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

لەبۆنەکەدا توندوتیژی پیاوان بەرامبەر بە ژنان شەرمەزار کرا. هەروەها چالاکییەکە کە بە کورتە فیلم و وتاری بەشداربووانی نێودەوڵەتی دەستی پێکرد و بە سەمای گروپی فۆلکلۆر درێژەی هەبوو.

ئاهەنگەکە بە سترانی هونەرمەندی ژن و سەما گێڕان کۆتایی هات.