ADGB: پێویستە دەستبەجێ سوپای تورک لە باشووری کوردستان بکشێنەوە!
یەکێتیی هێزی دیموکراتیکی ئەوروپا (ADGB) ڕایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ سوپای تورکیای داگیرکەر لە باشووری کوردستان بکشێنەوە.
یەکێتیی هێزی دیموکراتیکی ئەوروپا (ADGB) ڕایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ سوپای تورکیای داگیرکەر لە باشووری کوردستان بکشێنەوە.
یەکێتیی هێزی دیموکراتیکی ئەوروپا (ADGB) سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە. و ئاماژەی بەوەکردووە، "دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، جموجۆڵی داگیرکاری لە باشووری کوردستان بە ئاگردانی دارستانەکان دەستیپێکرد. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە هەوڵدەدات بە هەڵگیرساندنی شەڕ لەسەر بنەمای فاشیزم شکستەکانی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان لەپێش چاوی گەل بشارێتەوە، لەسەر ئەم بنەمایە، جگە لە دەم پارتی، کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان ئەنجام دەدا و زەمینەی سیاسی ناوخۆیی بۆ کردەوە داگیرکەرییەکانی ئامادە دەکات.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە چەند هەفتەی ڕابردوودا پەیام و هەوڵەکانی وتەبێژی سەرەکی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە بۆ ئەنجامدانی دانیشتن و ڕێککەوتن لەگەڵ ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا، نیشاندەری ئەوەیە کە هەوڵە داگیرکارییەکانی لە چوارچێوەیەکی دەمدرێژ و بەردەوامدا ئامادە کردووە."
ADGB هەروەها ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی ڕۆژئاوا مۆڵەتی لە ڕووسیا وەرگرتووە و بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستانیش مۆڵەتی لە ناتۆ وەرگرتووە و دەڵێت: "ئێمە وەک شۆڕشگێڕ و سۆسیالیستەکان، کۆمۆنیست و وڵاتپارێزان ئەرکی سەرەکیمان ئەوەیە لە دژی هێرشەداگیرکارییەکان، هەوڵی لەناو بردنی تەڤگەری ئازادیی کوردستان هەڵوێستی خۆمان نیشان بدەین و لە بەرامبەر حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە سەرهەڵدان بکەین."
ADGB لە کۆتایی بەییانامەکەیدا داوای بەپەلەی کشانەوەی سوپای تورکیای لە باشووری کوردستان کرد و وتی: "٣٣ گەنجی شۆڕشگێڕ بە ئامانجی پاراستنی گەلی کۆبانێ لە بەرامبەر هێرشی چەتەکانی داعش بە ڕۆحی یەکێتیەوە گیانی خۆیان کردە قەڵغان. جارێکی تر ئەو ڕۆحیەتە بە بیر دێنینەوە و جەخت لەسەر گرنگی هاودەنگی و یەکێتی، دژی پیلانەکانی داگیرکاریی و کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد دەکەینەوە. پێویستە پێکەوە دژی ئیمپریالیزم و فاشیزم و کۆنەپەرەستی تێبکۆشین و یەکڕیزی گەلەکەمان پتەوتر بکەین. با بە ئیرادە و بوێرەوە ئەرک و بەرپرسیاریەتەکانمان بەڕێوە ببەین.