کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە فەڕەنسا (جەدەکە-فە) و بزووتنەوەی ژنانی کورد لە فەڕەنسا (تەژەکە-فە) ڕایانگەیاند، "لە دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ بە دروشمی 'رێبەری ئازاد، گەلی ئازاد'، ڕۆژی 2ی ئەیلول لە ستراسبۆرگ و پاریس لە گۆڕەپانەکان بن". ئاماژەیان بەوەش کردووە، گۆشەگیریی هێرشێکی هەمەلایانەیە بەمەستی قرکردنی گەلی کورد.
جەدەکە-فە و تەژەکە-فە ڕاشیانگەیاندوە، "گۆشەگیریی لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بە ئامانجی کۆمەڵکوژکردنی کوردان بەڕێوەدەچێت" و داوایان لە وڵاتپارێزان و ڕایگشتی دیموکراتیک و شۆڕشگێڕ کرد، "بە بەهێزترین شێوە بەشداری چالاکییەکان بکەن".
ھاوکات کۆمەڵە کوردییەکان لە باشووری فەڕەنساش، بانگەوازی بەشداریکردن لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی 3ی ئەیلول لە شاری لیۆنیان کرد.
ڕێپێوانەکە لە پلاس جین مەیس کاتژمێر ١٣:٠٠ دەستپێدەکات. ھاوکات لە پلاس بەلێکۆر-یش گردبوونەوەیەک بە بەشداری هونەرمەندانی کورد بەڕێوەدەچێت. لە گردبوونەوەکەدا هونەرمەندان سەیدا پەرنچەک، لاڤین پەرنچەک و فارقین ئازاد بەرھەمەکانیان پیشکەش دەکەن.
چالاکییەکە بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، دادپەروەری بۆ کورد' بەڕێوەدەچێت.
کات و شوێنی چالاکییەکان بەمشێوەیە خراوەتەڕوو:
*پاریس - ٢ی ئەیلول
شوێن: Place République
کات: کاتژمێر ١٥:٠٠
*ستراسبۆرگ - ٢ی ئەیلول
شوێن: لەبەردەم ئەنجومەنی ئەوروپا
کات: کاتژمێر ١٠:٠٠
*لیۆن - ٣ی ئەیلول
شوێن: Place Jean Macé
کات: کاتژمێر ١٣:٠٠
ژ.ن