بە هۆیی داڕمانی زەوییەوە لە ئەفغانستان ٢٥ کەس مردون

ڕاگەیاندرا بەهۆی دابارینی بەفرێکی زۆرەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، رۆچوون و داڕمانی زەوی ڕوویداوە و بەلایەنی کەمەوە ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەری کارەساتە سروشتیەکانی ئەفغانستان، ڕایگەیاند لە ڕۆژی دووشەممە بەهۆیی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەڤغانستان رۆچوون و داڕمانی زەوی ڕوویداوە و بەلایەنی کەمەوە ٢٥ کەس مردون و هەشت کەسیش برینداربوون، وە ژمارەی بریندارەکان لە زیادبووندایە.

بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری زانیاری و چاندی پارێزگایی نورستان جەمیولڵا هاشمی وتی: "دیسان بەفر دەبارێ تیمەکانی فریاگوزاری لە ئەرک دان و ژمارەی قوربانیانش لە زیادبووندایە".

ئەمساڵ لە هەرێمە شاخاوییەکان بەفربارین کەمتر دەبارێ، ئەمەش نیشانەی گەرمبوونی بەرگە هەوای گۆی زەوییە و کاریگەرییەکی زۆری دروستکردەوە.

ئەفغانستان یەکێکە لە وڵاتە هەژارەکان، کە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵە بە بەردەوامی لە ناو جەنگ و ئاژاوەدایە و گەرمبونی بەگە هەوای گۆی زەویش کاریگەرییەکی زۆری لەو وڵاتەدا دروستکردوە. بە گوێرەی بانکی خۆراکی جیهانی نیوەی خەڵکی ئەڤغانستان لە ژێر هێڵی هەژاریدان و ١٥ ملیۆن کەسیش لە دەرەوەی ئاسایشی خۆراک دان.