بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەمەدی چالاکی ئەنجامدرا
لە شاری میونخی ئەڵمانیا بە ئامانجی شەرمەزارکرنی سزای لە سێدارەدانی سەر پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەمەدی چالاکی ئەنجامدرا.
لە شاری میونخی ئەڵمانیا بە ئامانجی شەرمەزارکرنی سزای لە سێدارەدانی سەر پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەمەدی چالاکی ئەنجامدرا.
چالاکیەکە لە ١ی ئابدا بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی میونخەوە پێکهێنرا و کۆمەڵەی چاندی کوردیش پشتگیری دا بە چالاکیەکە.
چالاکیەکە بە بە ئامانجی شەرمەزارکرنی سزای لە سێدارەدانی سەر پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەمەدی و بەتاڵکردنەوەی بڕیارەکە ئەنجامدرا.
لە چالاکیەکەدا ئاماژە بەوەدرا پێویستە جیهان لەبەرامبەر ئەم کارەدا هەڵوێستی هەبێت. هەروەها بە دروشمی "با بمرێ دەوڵەتی ئێران"، "کورستان بۆ دووژمن دەبێتە گۆڕستان" و "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە.
چالاککاران ئەوەیان دوپاتکردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەی لە بەرامبەر هەموو جۆرە پێشێلکارییەکانی مافەکانی ژناندا لە ئێران هەڵوێست وەرگرێت.