چالاکی دانیشتن لە پێناو بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ تا ئێستا هەموو رۆژانی چوارشەممە لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤی سویسرا بەڕێوەدەچێت، بەردەوامە.
چالاکیەکەی ئەم هەفتەیە بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی رۆژئاوا و بۆ رێزگرتن لە یاد شەهیدانی ئەو بەشەی کوردستان بە خولەکێک بێدەنگی دەستیپێکرد.
سیاسەتمەدار یوکسەل کۆچ، کە لەسەر ناوی کۆمیتەی لۆزان لە دژی پەیمانی لۆزان قسەی کرد، سڵاوی بۆ شۆڕشی رۆژئاوا نارد و وتی: دەبێت هەمووان دەنگ بەرامبەر گۆشەگیری هەڵبرن.
کۆچ ئاماژەی بەوەکرد، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر بنەمای پاڕادیگمای رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان سیاسەتی قڕکردنیان پوچەڵ کردووەتەوە و سەبارەت بە پەیمانی لۆزانیش وتی: "بناغەی کۆمەڵکوژی دۆڵی زیلان، ئاگری، کۆچگری، مەهاباد و هەڵەبجە، چۆڵکردنی گوندەکان لە ساڵانی ١٩٩٠، پەیمانی لۆزانە. تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ کە لەگەڵ چەند هەڤاڵی خۆی لە ساڵانی ١٩٧٠ دەستیپێکرد، گەیشتووەتە ملیۆنان کەس. دەوڵەتان کە دەرەقەتی ئەو تێکۆشانە نەهاتن، لە رێگەی دژوارکردنی گۆشەگیری لە سەر رێبەر ئاپۆ دەیانەوێت ئامانجەکەیان بپێکن. وەستاندن و راگرتنی کۆمەڵکوژی لە کوردستان، لە رێگەی هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ دەبێت. کورد لە هەموو شوێنێک بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ خۆڕاگری دەکات. گەلانی کوردستان ئەو پەیمانە قەبوڵ ناکەن. هەربۆیە ئەو رێپێوانەی ٢٢ی ئەم مانگە لە لۆزان سازدەکرێت، زۆر گرنگە. کورد دەبێت ئەو چالاکیە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی ببینێت".
دوای قسەکانی یوکسەل کۆچ، جەماوەرەکە دروشمیان وتەوە و دواتر پشتیان کردە بینای نەتەوەیەکگرتووان و دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.
ژ. ن