بانگەوازی بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی ئازادی لە مانهایمەوە هەتا ستراسبۆرگ
ئەندامانی مەجلیسی شەهید چەکدار گیانفیدا-هۆڵەندا و گەنجانی شاری شتوتگارت بانگەوازی بەشدار بوونیان لە ڕێپێوانی مانهایم هەتا ستراسبۆرگ کرد.
ئەندامانی مەجلیسی شەهید چەکدار گیانفیدا-هۆڵەندا و گەنجانی شاری شتوتگارت بانگەوازی بەشدار بوونیان لە ڕێپێوانی مانهایم هەتا ستراسبۆرگ کرد.
ڕێپێوانەکان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زۆر شوێنەوە لە باکووری کوردستان و ئەوروپا دەستی پێکردووە. سبەی ڕێپێوانی ئازادی لە مانهایمەوە بۆ ستراسبۆرگ ئەنجام دەدرێت.
لە مانهایم ڕێپێوانێکی درێژخایەن بە ناوی "گەشتی ئازادی" لەلایان ئەندامانی مەجلیسی شەهید چەکدار گیانفیدا- هۆڵەندا بە دروشمی "با لە٩ی شوبات لە مانهایم کۆببینەوە و پیلانگێڕی١٥ی شوبات بێ کاریگەر بکەین"، "ئێمە بە ڕۆحی گەنجانەوە، بەشداری ڕێپێوانی "گەشتی ئازادی" و "ئێمە وەک ژنانی گەنج ڕێپێوان دەکەین" دەست پێدەکات، بانگەوازی بەشداری لە گەنجان کرا.
گەنجانی شاری شتوتگارت وتیان "وەک گەنجانی شاری شتوتگارت داوا لە هەموو گەنجانی کورد لە ئەوروپا دەکەین کە بەشداری لە ڕێپێوانی 'گەشتی ئازادی' بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەن".