بانگەوازی فەرەنسییەکان بۆ سی پی تی: دەستبەجێ بچنە ئیمراڵی

زیاتر لە ٦٠ کەسایەتی فەرەنسی لە گۆڕەپانی سیاسی، هونەری، کۆمەڵگەی مەدەنی، یاسایی و ئەکادیمیەوە سەرنجیان خستەسەر گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بانگەوازییان لە کۆمەڵەی پێشلێگرتن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) کرد دەستبەجێ بچنە ئیمراڵی.

لەو نامەیەیی کە ٦١ کەسایەتی ناردوویانە بۆ سی پی تی، سیناتۆر، پەرلەمانتار، ئەکادیمی، پارێزەر، سەندیکاوان، نوسەر، ڕۆژنامەوان و سەرۆکی پارتی سیاسی تێدایە.

سکرتێری نەتەوەیی پارتی کۆمەنیستی فەرەنسا، سکرتێری یەکەمی پارتی سۆسیالیست، چەندین پەرلەمانتار و سیناتۆری چەپگەر و ژینگەپارێز واژووی خۆیان لەسەر نامەکە کردووە.

لە نامەکەدا داوا لە سی پی تی کراوە دەستبەجێ بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەوشی تەندروستی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا شاندێک بنێرێتە ئیمراڵی و ئەرکی خۆی بەجێگەیەنێت.

جۆرێکی ئەشکەنجەیە                          

دەقی بانگەوازییەکە بۆ سی پی تی بەناوی 'پلاتفۆرم بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' بەم شێوەیە:

"وەک سیاسەتمەدار، سەندیکاوان، ئەکادیمی دەمانەوێت سەرنجی ئێوە وەک سی پی تی ڕابکێشینە سەر گۆشەگیری ئیمراڵی و دواتان لێ دەکەین بە ئەرکی خۆتان هەستن.

عەبدوڵا ئۆجالان کە لە لایەن ملیۆنان کوردەوە وەک نوێنەری ڕەوای سیاسی دەبینرێت، ماوەی ٣٦ مانگە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ژێر گۆشەگیری ڕەهایی سەختدایە. لەم گۆشەگیرییەی تورکیادا کە هەموو مافەکانی مرۆڤی پێشێلکردووە، بەڕێز ئۆجالانی 'ونکردووە' و وەک نەبوویەک لەگەڵیدا دەجوڵێتەوە لە ڕووی پێدانی مافەکانیەوە. لەبەرئەوە ئەم گۆشەگیرییە لەدەرەوەی یاساکان و مرۆڤایەتییەوە، دابڕاندی بەڕێز ئۆجالان لە جیهانی دەرەوە لە ڕاستیدا بە مانای ونکردنی دێت. ئەمەش زۆر بەڕوونی جۆرێکی ئەشکەنجەیە.

عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ئێستادا ٧٥ ساڵ تەمەنێتی، ماوەی ٢٥ ساڵە لە ئەشکەنجەی گۆشەگیریدایە و ماوەی سێ ساڵە لەژێر گۆشەگیری ڕەهادایە و لەسەر رەوشی تەندروستی هیچ زانیارییەک وەرنەگیراوە. تاکو ئێستاش جێگەی زیندانیکردنی ئەو پشتڕاست نەکراوەتەوە. ڕەوشی عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر چەندەها لە کوردان هەیە.

لەبەر ئەم هۆکارە داواتان لێدەکەین وەک سی پی تی ئەرکی خۆتان جێبەجێبکەن. وەک سی پی تی ماف و بەرپسیارێتی ئەوەتان هەیە سەردانی هەموو زیندانەکانی دەوڵەتان بکەن کە پەیماننامەیان ئیمزاکردووە، تورکیاش لە نێو ئەو پەیمانەدایە، ئەمەش دەرفەتی ئەوەتان دەداتێ شاندی خۆتان بنێرنە ئیمراڵی. دەوڵەتی تورک لەسەرێتی ڕێگەتان پێبدات. دەرفەتی ئەوەتان هەیە کە ئێوە بچنە ئەو زیندانیەی کە بەڕیز ئۆجالانی تێدا ڕاگیراوە و بە ئازادانە پەیوەندی لەگەڵدا بگرن. پێویستە ڕێگە بە چاوپێکەوتنی ئێوە بدرێت.

ئێوە وەک سی پی تی داواتان لێدەکەین بە گوێرەی مادەی ٣ی  ئەنجومەنی ئەوروپا کە دەڵێت: "هەر ئەندامێکی ئەنجومەنی ئەوروپا سەروەری یاسا و لە سنووری ئەرکەکانی خۆیدا کە هەمووان سوودمەند بن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی". بەڕێز ئۆجالان هاوڵاتی دەوڵەتێکی ئەندامی ئەنجومەنی ئەوروپایە کە ماوەی بیست پێنج ساڵە لە مافە مرۆییە بنەڕەتییەکانی دابڕێنراوە بەتایبەت لە ڕووی دابڕاندی لە مافی چاوپێکەوتنی لەگەڵ پارێزەرانی و بنەماڵەکەیدا.

داوادەکەین دەستبەجێ شاندێک بنێرنە ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕیز ئۆجالاندا بکات و لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە زانیاری وەرگرن. پێویستە گوشار لە تورکیا بکەن کە کۆتایی بە ئاستەنگکردنی چاوپێکەوتنی بەڕێز ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرکانی بهێنێت. ئەمە هەنگاوێکی ژیانییە بۆ ئەوەی تورکیا وەک ئەندامێکی ئەنجومەنی ئەوروپا بە تەواوی جێبەجێ بکات. ئەمە دەبێتە هاوکاری ئەوەی کە کێشەیەکی جدی مافەکانی مرۆڤ چارەسەر ببێت و نیگەرانی ملیۆنان کورد چارەسەر بکات. هەروەها دەتوانێت رۆحی لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لە تورکیادا زیندوبکاتەوە.

ناوی واژووکەران بەم شێوەیە:

فابیان رۆسیل، سکرتێری یەکەمی نەتەوەیی پارتی کۆمەنیستی فەرەنسا و ئەندام پەرلەمان.

ئۆلیڤیێر فۆرێ، سکرتێری یەکەمی پارتی سۆسیالیست، ئەندامی پەرلەمان

ئان ستامباخ-ترێنۆیر، هاوسەرۆکی گروپی GUE لە ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەنجومەنی ئەوروپا

ئێریک کوێرێل، ئەندامی پەرلەمانی LFI-NUPES ، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی بەتەوەیی

فرێدریک ماتیۆ، نوێنەری LFI-NUPES Ille-et-Vilaine، هاوسەرۆکی گروپی کاری کوردی ئەنجومەنی نیشتمانی

فرانسیس وورتز، ئەندامی فەخری پەرلەمانی ئەوروپا

پاسکال ساڤۆڵدێلی، سیناتۆر

ئان سۆیریس، سیناتۆری پاریس

ڕاکیل گاریدۆ، ئەندامی پەرلەمان LFI-NUPES

ئانا پیک، ئەندامی پەرلەمانی پارتی سۆسیالیست

ئەندی کێربرات، ئەندامی پەرلەمان LFI-NUPES

هادرین کلۆت، ئەندامی پەرلەمان LFI-NUPES

دانیال سالمۆن، سیناتۆر ئیل و ویلن

مۆنیک دی مارکۆ، سیناتۆری جیرۆند

گای بێنارۆش، سیناتۆری Bouches-du-Rhône

دانیال سیمۆنت، ئەندامی پەرلەمانی LFI-NUPES

دیلان بوتیفلات، سکرتێری نێونەتەوەی PS

ئیمانوێل فێرناندێز، ئەندامی پەرلەمانی LFI-NUPES

جیرۆم گلیزی، EELV

گریگۆری بلان، سیناتۆری ویلایەتی مەین و لۆیر

ڕیمۆند پۆنسێت مۆنگ، سیناتۆر

ڕافایل پریمێت، هاوسەرۆکی گروپی کۆمۆنیست و هاوڵاتی - شارەوانی پاریس

جۆیل دوتۆ، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی فەخری PCF

دۆمینیک سۆپۆ، سەرۆکی SOS Racisme

فرانسوا ساتری، هاوسەرۆکی MRAP

پاسکال تۆرێ، مامۆستای زانکۆ، سەرۆکی هاوبەشی فەرەنسا و کوردستان

ئارا تورانیان هاوسەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ هەماهەنگی ڕێکخراوە ئەرمەنییەکانە لە فەرەنسا

شاهین پۆلات، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دیموکراتیکی کورد لە فەرەنسا (CDK-F)

بریڤان فێرات وتەبێژی ئەنجومەنی دیموکراتیکی کورد لە فەرەنسا (CDK-F)

خالد عیسا، ئانەس

جاک تاراف، سی جی تی

میسان دۆ تامیل ئیلام (سەنتەری پاراستنی مافەکانی گەلی تامیل)

کارۆل مان، کۆمەڵناس و سەرۆکی کۆمپانیای فێمئاید

ڕێنی لی میگنۆ، سەرۆکی فەخری MRAP

فرانسوا دۆڤیدجیان، پارێزەر

ژان کریستۆف مارتن، پارێزەر

دەیڤید عابید، پارێزەر

کریس دێن هاند، ڕۆژنامەنووسی ئۆریێنتXXI

مریەم مەجیدی، نووسەر

ڕەزا موسەوی، ڕۆژنامەنووس

پیێر باربانسی، پەیامنێر و ڕۆژنامەنووسێکی ناسراو

مارگۆت باریۆس، نووسەر

نیڵز ئەندەرسۆن، ڕاگەیاندنکار

ژان دێلفۆر، نووسەر

مارسێل دۆرۆ، نووسەر

مارک والفرۆم، ڕۆژنامەنووس

جۆزێف ئەندراس، نووسەر

مایلان سالۆن، دەرهێنەری فیلم

فیلیپ پێتی، ڕۆژنامەنووس

جولیان کۆنگ، ڕۆژنامەنووس

جیرارد مۆردیلات، نووسەر

چۆرە مەکەرمی، ئەنترۆپۆلۆژیست

ماری لیر، مرۆڤناس

لیا ڤێریێر، کۆمەڵناس

ژان لویس گاوڤین، کۆمەڵناس

جینێڤیڤ گاریگۆس، ئەندامی ئەنجومەنی شاری پاریس

ڕاچیدا برۆکنی، ئەکتەر، دەرهێنەر

بێرنارد هێنری، مرۆڤناس

ئیبراهیم سێدۆ ئایدۆغان، مامۆستای باڵا، زمانزان

ماکسیم دیڤانت، کۆمەڵناس

لویس بارتانت، کۆمەڵناس