بانگەوازی تەجەشە و تەکوژن، بۆ بەشداری لە چالاکیی ٣١ی ئاب

تەجەشە و تەکوژن بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ٣١ی ئاب دژ بە ئەشکەنجەی ئیمرالی بانگەوازیان کرد.

کوردیناسیۆنی سویسرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری دیموکراتیک بۆ کێشەی کورد" داوای بەشداریکردنی لە ڕێپێوانی شاری لۆزانی سویسرا کرد کە بڕیارە لە جنێڤ لە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە چالاکیی بەڕێوە بچێت.

لە بەیاننامەکەدا سەرنج خراوەتە سەر گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی ٤٢ مانگە هیچ هەواڵێکی لێ نازانرێت و داواش لە هەموو گەنجانی کورد کراوە لە بەرامبەر ئەو سیاسەتانەدا بوەستنەوە.

ناوەڕۆکی بەیاننامەی کوردیناسیۆن بەم شێوەیەیە؛

"ئێمە بە بەیاننامەی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بڕیاری خۆمان بۆ پێشەنگایەتی و بەشداریکردن لە هەڵمەتی، 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری دیموکراسیانەی کێشەی کورد' ڕاگەیاند". لەم قۆناغەدا تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هێزێکی زۆری بە هەڵمەتەکە بەخشیوە و پێشکەوتن بەدیهاتووە. ئێمە وەک گەنجان بەکاتی خۆی دەزانین ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ نیشانی داوین بە کردەوە نیشانی بدەین و نیشان بدەین کە گەنجان بۆ تێکۆشان و ئازادی ڕووبەڕووی هەر جۆرە ئاستەنگێک دەبنەوە. کاتی ئەوە هاتووە نیشان بدەین کە ئەم هەنگاوە بەرەو سەرکەوتن دەبەین. ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٦ ساڵە لە ژوورێکی ١٢ مەتر چوارگۆشەدا بەدیل گیراوە. بە سزای دیسپلینیی نوێ، پەیوەندی نێوان ڕێبەر ئاپۆ و گەل ڕاگیراوە. ئێمە وەک تەجەشە و تەکوژن داوا لە هەموو لایەنە دیموکراتیکەکان دەکەین بەشداری ڕێپێوانی ٣١ی ئاب بن کە لە شاری لۆزان دەست پێدەکات و لە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بەچالاکی کۆتایی دێت. وەرن با سەرەتا گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵوەشێنینەوە و ناڕەزایەتی خۆمان لە بەرامبەر سیاسەتی جینۆساید و قڕکردن لە کوردستان چر بکەینەوە. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری کێشەی کورد گرێدراوە بە تێکۆشانەوە. بەو بۆنەوە سەرەتا وەک گەنجانی کورد، داوا لە هەموو گەلی وڵاتپارێز و دۆستانمان دەکەین کە بەشداری ڕێپێوانەکە بن.