باران ماوا لە دەن هاگ یادکرایەوە
باران ماوا، یەک لەپێشەنگانی بزوتنەوەی کۆمەڵانی گەنجان، لە دەن هاگ بە چالاکییەکی یادکرایەوە.
باران ماوا، یەک لەپێشەنگانی بزوتنەوەی کۆمەڵانی گەنجان، لە دەن هاگ بە چالاکییەکی یادکرایەوە.
لە دەن هاگ، یەک لەپێشەنگانی بزوتنەوەی کۆمەڵانی گەنجان، باران ماوا (عەلی ئۆنجو) کە لە ٧ ی تەمووزی ٢٠١٨ شەهید ببوو، هەروەها بۆ شەهیدانی دیکەی کۆمەڵانی گەنجان مەراسیمێکی یادکردنەوە سازکرا. چالاکیەکە لەلایەن ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و وڵاتپارێزانی کوردستان سازکرابوو.
چالاکی یادکردنەوەکە لە کەسایەتی باران ماوادا، بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی سەرجەم شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد. لە هۆڵەکەدا وێنەکانی بەرژین زەندا، نودا ئەلفتریا، ئاخین ماهیر دیجلە، ئاندۆر ئۆزگور، ئامەد و باران ماوا دانرابوون. لە یادەکەدا بەڵگەفیلم لەسەر ژیانی باران ماوا نمایش کرا.
دواتر لەسەر ناوی کۆماو (ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان) وتار پێشکەش کرا و تیایدا هاتبوو، "دەبێت بەڵێنمان بەرامبەر بە شەهیدان ببەینە سەر و بۆ سەرخستنی تێکۆشانی ئەوان ئەوەی دەکەوێتە سەر شانمان بیکەین".
یادەکە بە دروشمەکانی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی گەریلا" کۆتاییهات.
هـ . ب